وتاره‌كان
یەكێتی نیشتیمانی: سوڵتانیزمی بێ سوڵتان
 مەریوان وریا قانع

”ھەركەسێك ئەمڕۆ سەرنج لە دۆخی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بدات ئەوەی بۆ ئاشكرادەبێت ئەم ھێزە چەندە پارچەپارچە و وێران و سەرگەردانە لەناوەوەی خۆیدا، خاڵێك یان سێنتەرێك یان ڕوانگەیەك بوونی نییە بتوانێت ئەو لەشە گەورەیە كۆبكاتەوە كە ناوی یەكێتی نیشتیمانییە. یەكێتی لە ئێستادا لە بوونەوەرێكی خورافیی گەورە دەچێت كە بێ سەرە، یان سەرێكی ھێندە بچووكی ھەیە، كە تاقەت و توانای ئاراستەكردنی لەشە گەورەكەی نەماوە. 

بەدەر لەم وێنە بایۆلۆژییە، دۆخی ئەمڕۆكەی یەكێتی نموونەیەكی كلاسیكی دروستكردنی ئەزموونێكی سیاسییە لە دەوری سوڵتانێكی سیاسی، سەرۆكێكی بێ ڕكابەر، سەركردەیەكی كاریزمی كە سەرەتا و كۆتایی ھەموو پلان و بڕیارە سەرەكیی و گرنگەكانە. تاڵەبانی سوڵتانێكی سیاسیی بوو كە لەشە گەورەكەی یەكێتی نیشتیمانیی ئاراستەدەكرد، ھەموو ململانێ و كێشە گەورەكانی ئەم ھێزە لەبەردەم ئەودا كۆتاییان پێدەھات، توڕەبوون و ناڕازیبوون و ڕق و كێشمەكێشەكان لە ئامادەگی ئەودا بەتاڵدەكرانەوە، بەڵام بەبێئەوەی ھیچ یەكێكیان لە سەر زەمینی واقیع و لەنێو پەیوەندییەكانی دەسەڵات خۆیدا كۆتاییپێھاتبێت و چارەسەركرابن.

بەم مانایە تاڵەبانی چارەسەركەری كێشە و ململانێكانی ناو یەكێتی نەبوو، بەڵكو ڕێكخەر و ئاراستەكەر و ”مانیجەری" ئەو كێشانەبوو. بوونی سوڵتانیانەی تاڵەبانی وایدەكرد كە ململانێكان لەخاڵێكدا بەتاڵببنەوە، بەڵام لەدەرەوەی ئەو خاڵەدا زیندووبن و درێژە بەخۆیان بدەن و بەشێوازی جیاواز لەناو لەشی ئەو ھێزەدا بمێننەوە. تاڵەبانی ململانێكانی لە سنوورێكدا دادەنا كە زیانی زۆری بۆ ئەو ھێزە نەبێت، بەڵام ئەو سنوورە ھەمیشە سنووری سوڵتانییانەی دەسەڵاتەكانی خۆی بوو، سنووری ئامادەگیی ئەو بوو وەك جەستەیەكی سیاسیی، وەك سوڵتانێك توانای ڕەھای مناوەرەكردن و بڕیاردانی ھەبوو بەجۆرێك ھەموو ھێزە ناكۆكەكانی ناو یەكێتی ھەم گەمەكانی تاڵەبانیان قبووڵ بوو، ھەم پێویستیان پێیبوو، ھەم لەپاڵیدا و بەبێ چارەسەرێكی ڕیشەیی، بەردەوامیان بە ململانێكانی خۆیان ئەدا. تاڵەبانی وەكچۆن چارەسەركەری زۆر كێشەبوو، بەڵام ھاوكات پارێزەر و بەرھەمھێنەرەوەی زۆرێك لەو كێشانەبوو."
خەڵک
به‌روار:  05/03/2015
871   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   636
کۆی سه‌ردان:   29250590