چاره‌نووسی باشووری کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ئیسلامیی سیاسیدایه
بەختیار شەمەیی
هۆشدارییه‌کی گرنگ و پێویست:
فریای باشووری کوردستان بکه‌ون!
ئێمه‌ی کورد له مێژووی خۆماندا چه‌ندان کاره‌سات و ناخۆشی و نه‌هامه‌تیمان به‌سه‌ردا هاتووه. نیشتمانه‌که‌مان به‌رده‌وام به‌درێژاییی مێژوو له‌به‌رده‌م هێرش و شاڵاوی دڕندانه‌ی دوژمنان و داگیرکه‌راندا بوو‌ه، له‌و هێرش و شاڵاوانه‌دا کوردستان سووتێنراوه، خاپوور و وێرانکراوه، ده‌ستدرێژیمان کراوه‌ته‌سه‌ر، چه‌وسێندراوینه‌ته‌وه، ماڵ و مناڵ و سامان و هه‌موو شتێکمان به‌تاڵان براوه. به هه‌زاران کورد و هاونیشتمانیی کوردستان له‌ناوبراون، بێ پسانه‌وه هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌ناوبردنی نه‌ژادی و ره‌گه‌زیمان دراوه، به هه‌زاران کورد و کوردستانی له کوردستان به‌زۆر و به‌تۆپزی دوورخراونه‌ته‌وه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کراون. به‌کورتییه‌که‌ی هه‌رچی کاره‌سات و رووداوی ناخۆش و دڵته‌زێن و ماڵوێرانکه‌ر که له مێژوودا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا هاتووه، به زیاده‌وه و به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد و هه‌موو هاونیشتمانیانی کوردستاندا هاتووه. کاره‌سات دوای کاره‌سات، تێشکان و هه‌ڵسانه‌وه دوای تێشکان و هه‌ڵسانه‌وه بوونه‌ته مێژوو و رابردووی ئێمه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و رووداوانه‌ی رابووردوو، هیچیان نه‌بوونه‌ته هۆ و هۆکاری له‌ناوچوون و وره به‌ردانمان. هه‌تا ئێستا هه‌ر ماوین و ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندووین. زۆرتر له چل میلیۆن مرۆڤی بێ ده‌وڵه‌تین، کورد ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌کی راپه‌ڕیو و هۆشیارین، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان هه‌ر بوو‌ه و هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌تا تاکه کورد و کوردستانییه‌کیش هه‌بێت، هه‌ر ده‌مێنێت. به‌کورتییه‌که‌ی بۆ کورتکردنه‌وه‌ی رێگای دوور، لێره‌دا ده‌ڵێێن: دوای رووخانی ئیمراتۆرێتیی مادی بابوباپیرانمان، دوای له‌ناوچوونی میرنشینه سه‌ربه‌خۆکانی هه‌رێمه جیاجیاکانی کوردستان و دوای تێكشکانی کۆماری دیموکراتیی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، ئه‌مه یه‌که‌مجاره که هه‌لی وا زێڕین بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و دانیشتوانی کوردستان بڕه‌خسێت، ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی کوردیی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و نیمچه سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه، ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه و خۆمان وه‌کو کورد و هاونیشتمانیانی کوردستان ئه‌م به‌شه‌ی نیشتمانه‌که‌مان به‌ڕێوه ده‌به‌ین، ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌ش هه‌روا له ئاسمانه‌وه بۆمان نه‌باریوه و رێکه‌وت نییه. ئه‌مه به‌رهه‌می ده‌ریایه‌ک فرمێسک و خوێنی رژێنراوی ئێمه‌یه، به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوون و له‌خۆبووردن و دڵسۆزیی به‌رده‌وامی تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی کورد و کوردستانه. به‌رهه‌می ئه‌و مێژوو و رابردووه پڕ له کاره‌سات و رووداوانه‌یه که به‌سه‌رماندا هاتوون. هه‌ربۆیه ئه‌رک و فه‌رمانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ره‌وشتیی هه‌موومانه که ئه‌م ده‌سکه‌وت و ئاوه‌دانی و ئاساییش و ئازادی و خۆشگوزه‌رانییه‌ی ئه‌مڕۆمان به‌هه‌موو شێوه و شێوازێک که بۆمان بکرێت بیانپارێزین و په‌ره‌یان پێبده‌ین. ئه‌مڕۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رانسه‌ری کوردستان و جیهاندا چاوی هیوا و ئومێدیان بڕیوه‌ته ئه‌م ترووسکاییه‌ی باشووری کوردستان. به‌ڵام مه‌خابن و زۆر به‌داخه‌وه، ئێستا ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان له رابردوو خراپتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و سڕینه‌وه‌دایه، به‌ڵام به شێوه و شێوازێکی نوێی ترسناکتر و خراپتر. ئێمه‌ی کورد له مێژووی بوونماندا به‌و رابردووه پڕ له کاره‌ساتانه‌وه، دوژمنان و داگیرکه‌ران نه‌یانتوانوه له‌ناومان به‌رن و ناوی کورد و کوردستان بسڕنه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌مان دوژمنان و داگیرکه‌ران به شێوه و شێوازێکی دیکه له هه‌وڵی توواندنه‌وه و له‌ناوبردنماندان.
کاره‌ساتی دروستکردنی گروپه ئیسلامییه سیاسییه‌کان له‌لایه‌ن دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه:
ساڵانی هه‌شتاکان ئه‌وکاته‌ی که سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئاشکرایانه‌ی که‌سایه‌تی و گروپی ئیسلامیی سیاسییه‌کان بوو، ورده ورده به کۆمه‌ک و پشتیوانیی ئیتڵاعاتی ئێران و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی ناوچه‌که و تورکه تۆرانییه‌کان، ده‌نگ و ره‌نگی ئیسلامیی سیاسیی په‌یدا بوو بوو، به‌ڵام هێشتا زۆر به‌هێز نه‌بوون و په‌ره‌یان نه‌سه‌ندبوو، ئه‌وکاته هاوبیرانی پاسۆک، هاواریان له پارتی و یه‌کێتی ده‌کرد و به زمانێکی ساده و پڕ خه‌مخۆری، پێیان ده‌گوتن، مه‌هێڵن ئه‌م که‌سایه‌تی و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه گه‌شه بکه‌ن و به‌هێزبن، رێگایان پێمه‌ده‌ن ئه‌مانه هێزی چه‌کداریان له له کوردستاندا هه‌بێت، بواریان پێمه‌ده‌ن ئه‌مه‌نا به ئاره‌زووی دوژمنانی کورد و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان چالاکی بکه‌ن و پێوه‌ندیی به‌م ده‌وڵه‌ت و به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه بکه‌ن، مه‌هێڵن ئه‌م میکرۆب و ڤایرۆسانه له جه‌سته‌ی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا بڵاوببنه‌وه و خۆیان جێگیر بکه‌ن، مه‌هێڵن ئه‌م ده‌سته ره‌شه دروستکراوانه لاوان و خه‌ڵکه هه‌ژار و ساده و ساکاره‌که‌ی کوردستان بخه‌ڵه‌تێن و فریویان بده‌ن و به‌لای خۆیاندا رایانبکێشن، مه‌هێڵن به ناوی ئاینی ئیسلامیی عه‌ره‌بییه‌وه کوردستان بکه‌ن به پاشکۆی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی کورده‌واری ئه‌نفال بکه‌ن و ته‌عریبچێتی و ئیخوانچێتی و تۆرانچێتی و ئیسلامچێتی بکه‌ن، به‌داخه‌وه که‌س گوێی له هاوار و پاڕانه‌وه‌ی دڵسۆزانه‌ی هاوبیرانی پاسۆک نه‌گرت. تا وای لێهات له هه‌ورامان کچان و ژنان له ماڵه‌کانی خۆیشیاندا نه‌یانده‌توانی بێ له‌چک و باڵاپۆشی ناشارستانییانه‌ی ئیسلامیی عه‌ره‌بی، به‌سه‌ربه‌ستی بژین. لێره‌دا ده‌بێ بڵێین ماڵی سوپا به‌هێزه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاوا بێت که توانی به زه‌بری سه‌ربازییانه هه‌ر له ئاسمانه‌وه کۆتای‌یان پێبهێنیت. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرش و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کان نه‌بووایه، ئێستا ئیسلامییه‌کان له هه‌ورامان و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا هه‌ر باڵاده‌ست بوون و به‌ره‌و شاری سلێمانیش هێرشیان د‌ه‌هێنا. ده‌وڵه‌تی ئێران به ئاشکرا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک، بۆ شێواندی باشووری کوردستان، هه‌موو کۆمه‌ک و پشتیوانییه‌کی ئه‌و چه‌ته تێرۆریسته ئیسلامییانه‌ی ده‌کرد. هه‌ربۆیه هه‌زاران جار ماڵی ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئاوابێت و زۆر سوپاس بۆ ئه‌وان که ئه‌و گورزه کوشندانه‌یان لێوه‌شاندن و له هه‌ورامان کۆتای‌یان پێهێنان.
هاوبیرانی پاسۆک بانگه‌وازیان ده‌کرد و ده‌یانوت بیکه‌ن به خاتری کورد و کوردستان، بیکه‌ن به‌خارتی خوا و ویژدانی مرۆڤایه‌تی، کۆمه‌کی ئه‌م که‌سان و گروپه ئیسلامیییه سیاسییانه مه‌که‌ن. پاسۆک ئه‌و راستییه‌ی ئاشکرا ده‌کرد که ئه‌م ئیسلامییه سیاسییانه له سه‌ددام و به‌عسییه فاشیسته‌کان و ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عێراق مه‌ترسیدارترن بۆسه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی کورد و نیشتمانیی کوردستان، ئه‌مانه زۆر به‌ئاسانی له رێگای ئایینی ئیسلامی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌توانن خه‌ڵکه ساده و ساکار و نه‌خوێنه‌واره‌که‌ی کوردستان فریوبده‌ن و هه‌ڵیان بخه‌ڵه‌تێنن و بیانکه‌ن به دوژمنی کوردایه‌تی، بیان که‌ن به دوژمنی که‌لوپه‌لی ره‌سه‌ن و جوانی کورده‌واری، بیانکه‌ن به دوژمنی سروودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کوردستان، به دوژمنی ئه‌ی ره‌قیب، بیانکه به دوژمنی بیروباو‌ڕی پیرۆزی کوردایه‌تی، بیانکه‌ن به دوژمی هه‌موو شتێکی کورد و کوردایه‌تی. به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌س گوێی له هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌گرت، یه‌کێتی و پارتی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆیاندا، دژی یه‌کتری هه‌ر یه‌که‌یان کۆمه‌ک و پشتیوانی‌یان له چه‌ند که‌سایه‌تی و لایه‌نێکی ئیسلامیی سایسیی ده‌کرد، پاره‌یه‌کی زۆر و بێئه‌ندازه‌یان به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ڕشتن، ئه‌مڕۆش له بوودجه‌ی هه‌ژارانی کورد و کوردستان، سه‌دان بنکه و باره‌گا و حوجره و فه‌قێنانه و ته‌کیه و نووشته‌خانه و خوێندنگه‌ی تایبه‌تیی ئیسلامی و ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی و رادیۆ و گۆڤار و رۆژنامه‌یان بۆ دامه‌زراندوون، مانگانه به‌ناوی بودجه‌ی حیزبییه‌وه پاره‌یه‌کی زۆریان ده‌ده‌نێ و به هه‌زاران که‌سی ئیسلامیی سیاسی‌یان هه‌ر له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان. خانه‌نشین کردوون و مووچه‌ی موفتیان ده‌ده‌نێ. هه‌ر به پاره و کۆمه‌ک و کارئاسانی کردنی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کورتدستان، ئه‌م گروپه ئیسلامییه سیاسییه به‌کرێگیراوانه‌ی ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس، به سه‌دان ماڵپه‌ڕ و بڵاوکراوه‌ی جۆراوجۆیان دامه‌زراندوه و له‌م رێگایانه‌وه و به‌هۆی ئه‌م ده‌ستاوێژانه‌وه پڕوپاگه‌نده بۆ ئیسلامچێتی و ته‌عریبچێتی و ئیخوانچێتی و تۆرانچێتی ده‌که‌ن. به هه‌موو شێوه و شێوازێک، به‌رژه‌وه‌ندییه گڵاو و ناڕه‌واکانی دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌پارێزن.
ئیسلامیی سیاسیی له باشووری کوردستان به‌رهه‌می سێ هۆکاره:
یه‌که‌م: دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ دوژمنایه‌تی کردنی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردایه‌تی و رێگه‌گرتن له دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و به‌عه‌ره‌بکردن و تواندنه‌وه‌ی كورد، دروستیان کردوون.
دووهه‌م: به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی کوردستانه‌وه گه‌شه‌یان کردووه و به‌هێز بوون، پارتی دژی یه‌کێتی کۆمه‌کی هه‌ندێکیانی کرد و یه‌کێتی دژی پارتی کۆمه‌کی هه‌ندێکی دیکه‌یانی کرد. ئیسلامییه سیاسییه‌کان توانیان سوود له‌و ئاژاوه‌یه‌ی شه‌ری یه‌کتر کوشتینی پارتی و یه‌کێتی وه‌رگرن. ئیسلامییه سیاسییه‌کان هه‌ر دوو لایان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان به‌کار هێنا و ئێستایش هه‌ر ئه‌م سوود وه‌رگرتن و به‌کارهێنانه هه‌ر به‌رده‌وامه.
سێهه‌م: به‌هۆی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی که ناونراوه ئازادیی بیروڕا و ئازادی چالاکاکیی سیاسی و به‌هۆی ئه‌و سیستمه دیمۆکراسییه ناپێویست و ناته‌ندروسته‌وه که له باشووری کوردستاندا به هه‌ڵه جێبه‌جێ کراوه و ده‌کرێت، ئیسلامییه سیاسییه‌کان تێیدا گه‌شه‌یان کرد و توانیان له‌و بارودۆخه پاشاگه‌ردانییه‌دا زۆرترین جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان دروست بکه‌ن و ئه‌م ره‌وته ناسروشتییه ئێستایش هه‌ر به‌رده‌وامه.
باشووری کوردستان یه‌ك له‌شکر جاعش و داعشی کوردیی ئاماده و خۆمه‌ڵاسداوی تێدایه:
پاسۆک له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ئیسلامیی سیاسیی وه‌کو پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، خسته به‌رده‌ست پارتی و یه‌کێتی و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه، پاسۆک داوای له پارتی و یه‌کێتی کرد، که بۆ دژایه‌تی کردنی یه‌کتر، کۆمه‌ک و پشتیوانیی ئه‌م ئیسلامییه سیاسییانه مه‌که‌ن، ئه‌مانه هه‌ڕه‌ش و مه‌ترسیی زۆر گه‌وره و ترسناکن له‌سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کورد و کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ که‌س و هیچ لایه‌نێک گوێیان له داخوازییه‌کانی هاوبیرانی پاسۆک نه‌گرت، ئه‌مه ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی و ئێستا له باشووری کوردستان یه‌ک له‌شکری گه‌وره و ئاماده و خۆماڵسداو له جاعش و داعشی کوردی به هه‌موو شوێنێکدا بڵاوبوونه‌ته‌وه و خه‌ریکی جیهادی عه‌ڕه‌بی و ئیخوانچێتی و تۆرانچێتی و ته‌عریبچێتی و به‌عه‌ره‌بکردنی کورد و کوردستانن.
هه‌ڵوێستی ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر چه‌ته تێرۆریسته‌کانی داعش:
ئه‌مڕۆ له باشووری کورستان 5508 مزگه‌وتی ئیسلامیی عه‌ره‌بی هه‌ن، ٢٧٠٠ حوجره و فه‌قێخانه و ته‌کیه و خانه‌قا و نووشته‌خانه و جادووگه‌رخانه و خوێندنگه‌ی تایبه‌تیی ئیسلامی سیاسی هه‌ن. یه‌ک له‌شکر مه‌لا و مامۆستای ئایینی و بانگخواز و مجێو‌ر و فه‌قێ و خوێندکاری ئایینی و چه‌ند باند و گروپێکی ئیسلامیی سیاسییش هه‌ن، که‌چی هه‌تا ئێستا هیچ یه‌کێ له‌مانه به روون و ئاشکرایی دانیان نه‌ناوه به‌و راستییه‌دا که داعش گروپێکی چه‌ته‌ی تێرۆریست و به‌کرێگیراو و دوژمنی کورد و کوردستانن!؟ هه‌ندێکیان که فشاریان بۆ دێنن، زۆر به ناچاری، نه‌رمه ره‌خنه‌یه‌ک به ئاڵۆزی و ناڕوونی له داعش ده‌گرن و ده‌ڵێن هه‌ندێک هه‌ڵه‌یان کردووه و ئه‌وانه موسڵمانی راستینه نین و .....هتد. ئه‌گه‌ر داعش موسڵمانی راستینه نه‌بن و جێبه‌جێکاری ئیسلام و ئیسلامێتی نه‌بن، ئه‌ی کێ موسڵمانه و جێبه‌جێکیدنی ئیسلامێتیی چۆن بوو‌ه و چۆن ده‌بێت!؟ له راستیدا داعش موسڵمانی راستینه و ته‌واون و یاساکانی قورئان و ئیسلامێتی جێبه‌جێده‌كه‌ن و ئه‌مانه باند و گروپێکی چه‌ته و تێرۆریست و دژ به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تین.
شایانی باسه، له رابووردوو و له ئێستادا، ئه‌و که‌سایه‌تی و باند و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه یه‌ک فیشه‌کیان نه‌ناوه به دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه و ته‌نانه‌ت یه چرکه کاتی خۆیان و یه‌ک دڵۆپ فرمێسک و خوێنیان به کورد و کوردستان، نه‌به‌خشیوه . ئێستایش به بیانووی ئه‌وه‌ی که گوایه هێزی چه‌کداریان نییه، ئاماده نین، بچنه به‌ره‌کانی جه‌نگه‌وه و دژی له‌شکری چه‌ته تێرۆریسته‌کانی داعش بجه‌نگن. باشووری کوردستان ته‌مه‌ڵخانه‌ی ئه‌وانه، له‌سه‌ر بوودجه‌ی میلله‌ت، له باشترین و خۆشترین و ئاسووده‌ترین بارودۆخدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن!؟
پێویسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارتی و یه‌کێتی، داوای روونکردنه‌وه و هه‌ڵوێست له هه‌موو مه‌لا و مامۆستای ئایینی و بانگخوازه‌کان و هه‌موو باند و گروپه ئیسلامییه سیاسییه‌کان بکه‌ن که هه‌ڵوێستی فه‌ڕمیی خۆیان له‌سه‌ر داعش و کاره‌ساتی شه‌نگال و ئێزیدییه‌کان و بۆ میلله‌تی کورد به گشتی و بۆ ئێزیدییه‌کان و ئایین و ئایینزا جیاجیاکانی نێو کوردستان به‌تایبه‌تی، به روون و ئاشکرایی ده‌رببڕن!؟
ئه‌م باند و گروپ و مه‌لا و بانگخواز و مامۆستای ئایینی و فه‌قێ و خوێندکاره ئایینییه ئیسلامییه سیاسیانه، دروستکراو و به‌کرێگیراون و گه‌وره‌ترین هۆکاری ئاژاوه‌نانه‌وه و دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستانن و خۆیان و چالاکییه‌کانیان له ئێستا و داهاتوودا، گه‌وره‌ترین و ترسناکترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کورد و کوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین که له‌شکرێک مه‌لا و مامۆستای ئایینی و بانگخواز و مجێو‌ر و فه‌قێ و خوێندکاریی ئایینیی سه‌ر به‌و باند و گروپه ئیسلامییه سیاسییه دروستکراو و به‌کرێگیراوانه، به‌رده‌وام ، چ به ئاشکرا و چ به ژێربه‌ژێر، له هه‌وڵی دوژمنایه‌تی و بنبۆش کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ناشیرین کردنی فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی کورده‌واری و مینرێژکردنی رێبازی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدان، به ئاشکرا به چه‌ندین شێوه و شێواز و به‌رنامه‌ی داڕێژراو و ئاماده‌کراوی دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان، کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌ناو میلله‌تدا ده‌سڕنه‌وه و ده‌یانه‌وێت تۆوی کوردایه‌تی له جه‌سته‌ی میلله‌تدا بنبڕ ببێت. به ئاره‌زووی خۆیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێز و لایه‌نێک بتوانێت پێش‌گیرییان بکه‌ن، له وتاردان و بانگاشه‌کانیاندا، بێ رێزی و سووکایه‌تی به هه‌موو پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی کورد و کوردستان ده‌که‌ن. هه‌ڕه‌شه له هه‌موو چالاکوانێکی بواری مافه ره‌واکانی ئافره‌تان ده‌که‌ن. هه‌ڕه‌شه له نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران و ئازادبیرانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن. به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارته گه‌وره‌هێزه‌کان و به‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستان، به هه‌ر هه‌موویان به ته‌نها مه‌لایه‌ک نا‌وێرن، به کرده‌وه ئه‌و مه‌لا و مامۆستا ئایینی و بانگخوازانه، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و ساده و ساکاری کۆمه‌ڵگه‌یان خستووه‌ته ژێر کاریگه‌ریی بانگاشه ژه‌هراوییه‌کانی خۆیانه‌وه. زۆرینه‌ی مه‌لا و بانگخوازه‌کان، به هاندان و پشتیوانیی ئه‌و باند و گروپه ئیسلامییه سیاسییه به‌کرێگیراوانه، بێ رێزی و سووکایه‌تی و بووختان به کچان و ژنانی کوردستان ده‌كه‌ن، هیچ که‌س و هیچ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێت و ناوێرێت لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یه‌کی یاسایی و کوردایه‌تییانه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات، به کرده‌وه ئیسلامییه سیاسییه‌كان ده‌ستیان خستووه‌ته ناو کاروبار و ژیانی تایبه‌تیی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌وه. به ئاشکرا لاوانی کورد بۆ کاری تێکده‌رانه هانده‌ده‌ن و ره‌وانه‌ی ناو له‌شکری چه‌ته تێرۆریسته‌کانی داعشیان ده‌که‌ن. ئه‌م ره‌وته ئیسلامییه سیاسییه ترسناک و مه‌ترسیداره،به‌م شێوه‌ی ساڵانی رابووردوو و به شێوه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بێت، رووخان و هه‌ره‌س هێنانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و یه‌کێتی و پارتی و هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له داهاتوودا مسۆگه‌ره و ئه‌و کاته هه‌موومان وه‌ک یه‌ک زیانمه‌ند و مایه‌پووچ ده‌بین.
له پێناوی ئه‌وه‌ی که له باشووری کوردستانیشدا هه‌مان ئه‌زموونه‌کانی کاره‌ساتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ئه‌فگانستانی سه‌رده‌می تاریکستانی تاڵیبان دووباره نه‌بنه‌وه، پێویسته و ده‌بێت ئایین له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیابکرێته‌وه و مه‌لاکان و که‌سایه‌تییه ئایینییه‌کان بۆیان نه‌ی‌ێت خۆیان تێکه‌ڵی ژیانی تایبه‌تیی تاکه‌کان و لایه‌نه‌کان و دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌گییه‌کان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن و ده‌بێت به یاسا هه‌موو باند و گروپێکی ئیسلامیی سیاسی له باشووری کوردستاندا هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و یاساخ بکرێن. پێویسته مۆڵه‌تی یاسیی کارکردن به رێکخستنی نه‌ته‌وه‌یی بدرێت و له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان، بنکه‌ی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپه‌ری دابمه‌زرێن. زۆر دره‌نگ بوو‌ه، فریا بکه‌ون هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی کار له کار نه‌ترازاوه و تا ئیسلامیی سیاسی، نه‌بوونه‌ته زۆربه‌یه‌تی و هێز و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م، ده‌بێت کۆتایی به ره‌وتی ترسناکی ئیسلامیی سیاسیی بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ باشووری کوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامیی سیاسی و مووچه‌خۆره به‌کرێگیراوه‌کانیاندا، رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پووچپه‌رستی و تاریکستان و پاشکه‌وتن ده‌چێت، به ئاشکرا کوردبوون و کوردایه‌تی و هه‌ست و هۆش و گیانی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌ره‌و سڕینه‌وه و نه‌مان ده‌چێت، ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریبچێتی و به‌عه‌ره‌ب کردنی کورد له سه‌رده‌می به‌عسییه‌کان، زۆرتر و به‌گوڕتر و کاریگه‌رتره. به ئاشکرا دیاره که ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌زموونی باشووری کوردستان، به‌ره‌و تێکشکان و هه‌ره‌س هێنانی یه‌کجاری هه‌نگاو ده‌نێت. ئێستا زۆر دره‌نگ بوو‌ه و خه‌ریکه کار له کار ده‌ترازێت..... بانگه‌واز بۆ هه‌موو کوردپه‌روه‌ران و لایه‌نه دڵسۆزه‌کانی کورد و کوردایه‌تی ده‌که‌ین که فریای باشووری کوردستان بکه‌ون!
به‌ختیاری شه‌مه‌یی
03.03.2015
به‌روار: 04/03/2015
735 جار خوێندراوه‌ته‌وه