قادر عه‌زیز به‌رده‌وام گرفتی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی دا هه‌بووه
عیماد عەلی
ئه‌وه‌ی رۆژێك له حزبی زه‌حمه‌تكێشان بوبێت، باش ده‌زانێت كه زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و كات و، ئاینده‌ی ئێستاش هه‌میشه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و میزاجی كاك قادر عه‌زیز به‌ند بووه وهیچ رۆژێك ئه‌و حزبه له سه‌ر رێبازێكی سیاسی حزبی تایبه‌ت دوور له بۆچونی تاكه‌كه‌سی شه‌خسی یه‌كه‌م ، نه‌رۆیشتووه . من خودی خۆم وه‌ك كادرێكی ئه‌و ساڵانه‌ی ئه‌و حزبه، تا راده‌یه‌ك ئاگاداری چۆنێتی به‌رێوه‌چونی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و حزبه بووم، له زۆرێك له ورده‌كاریه‌كانی كاروباری په‌یوه‌ندی ئه‌و حزبه هه‌ندێك زانیاریم هه‌بوو . ئه‌وه‌ی راستی بێت، زۆرێك له مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان هه‌میشه گله‌یی و گازانده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه قادر عه‌زیز له قسه‌و باس و لیداونه‌كانی پشت به بۆچون و میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆی ده‌به‌ستێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌به‌رچاو ناگرێت، ته‌نانه‌ت له سه‌ردانه هه‌ستیاره‌كان به‌ته‌نها ده‌رۆیشت بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك مه‌كته‌ب سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، به تایبه‌تی بۆ لای مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی پارتی، بۆیه ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان به‌رده‌وام ره‌خنه و قیره‌قیریان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت رۆژێك به‌ڵێن عه‌بدوڵا كه ئه‌و كات ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی زه‌حمه‌تكێشان و شه‌خسی دووه‌م له ململانێدا بوو له‌گه‌ڵ دوكتۆر سه‌ردار له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی سكرتێری حزب، له سه‌ردانێكیان بۆ لای یه‌كێك له حزبه‌كان، دوای گه‌رانه‌وه‌یان، له لای ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك كادری نێو حزبه‌كه، گازنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه كاك قادر چه‌ند قسه‌ی نابه‌جێی له‌وێدا كردووه و، به‌ڵكو هیچ بوارێكی بۆ ئه‌وان نه‌هێشتۆته‌وه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه گوفتار ده‌ربرن و ره‌فتار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش زۆر راست بوو، چونكو هه‌موو مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان پشت راستیان كرده‌وه . ته‌نانه‌ت كاك قادر له هه‌ڵوێسته هه‌ستیار و زۆر گه‌روه‌كاندا جگه له خۆی هیچ حسابێكی بۆ كۆی بۆچونی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه نه‌ده‌كرد . هه‌میشه گیروگرفتی نێوان زه‌حمه‌تكێشان و حزبه‌كانی تر به گرفتی نێوان خۆی و شه‌خسی یه‌كه‌می ئه‌و حزبانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا .
ئێستا كه هه‌مووان ده‌زانین، ئه‌و جیابونه‌وه‌ی له زه‌حمه‌تكێشان روویدا و دوو حزبی لێكه‌وته‌وه، كه كاك قادر له چاوی مه‌سعود بارزانی و حزبه‌كه‌ی ده‌یزانی و به پیلانی ئه‌وانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، كه‌چی خه‌ڵكی تریش له‌سه‌ر لێدوانه زۆر و هه‌ره‌مه‌كیه‌كانی ئه‌وی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئێستا دێت و ده‌ڵێت هیچ گرفتێكم له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانی دا نه‌بووه، دیاره به‌م قسه‌یه‌ی، هه‌م غه‌در له مێژووی ئه‌و حزبه و هه‌میش له كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه ده‌كات و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ش كه مایه‌ی شانازی بوون بۆ زه‌حمه‌تكیِشان به دوو لێدوان و ره‌فتاری له‌م جۆره ده‌سرێته‌وه .
له‌م كاته‌دا كه قه‌یرانی ئابووری و شه‌ری داعش به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك لایه‌نی ده‌سه‌ڵات، به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م قه‌یرانه ئابووری و سیاسیه گه‌وره‌یه‌دا، چ وه‌ك حزب یان دسه‌ڵاتی یه‌كه‌می هه‌رێم . له‌و روانگه‌وه هه‌رچی له قازانجی بێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاری خۆی ده‌یكات و به ته‌كتیكیش بێت له‌م كاته‌دا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مووان چاك بكاته‌وه، له‌وێشدا له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌میدا، ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبی ئاینده‌ی كاك قادردا ئاسایی بكاته‌وه، ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه به‌م هه‌نگاوه‌ی، پارتی؛ ده‌یه‌وێت په‌یامێك بۆ حزبی زه‌حمه‌تكێشانه‌كه‌ی كاك به‌ڵێن بنێرێت، كه بۆتان نیه بیر له چونه نێو حزبێكی دیكه بكه‌نه‌وه و له ئاستی ئێوه حزبه‌كه‌ی كاك قادر حازر به‌ده‌سته بۆ جێگره‌وه‌تان و ده‌یه‌وێت: له‌و ده‌نگۆیانه خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه كه زۆرینه‌ی زه‌حمه‌تكێشان نیازی چونه ناو حزبێكی تری هه‌یه نه‌ك پارتی . به‌م ره‌فتاره‌ی پارتی ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی زه‌حمه‌تكێشان روو بدات، ئه‌وه زه‌حمه‌تكێشان به‌رده‌وام ده‌بێت . بۆیه پارتی له‌م به‌ینه‌دا دوو چوَله‌كه به به‌ردێك ده‌كوژێت .
لای خۆشیه‌وه، بۆ كاك قادر فرسه‌ته، كه له گۆشه‌گیری ده‌ربچێت و له‌م په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دووباره بێته‌وه نێو ساحه‌كه، ئه‌گینا نه‌ك كاك قادر گرفتی له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعودا هه‌بووه به‌ڵكو به‌رده‌وام گرفتی حزبی زه‌حمه‌تكێشان هۆكاره‌كه‌ی كاك قادر بووه كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی تر دروستی كردون و هه‌ر لێدوان و هه‌ڵوێست و قسه‌كانی ئه‌و بوون به هۆكاری تیكچونی په‌یوه‌ندیه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر .
به‌روار: 25/02/2015
683 جار خوێندراوه‌ته‌وه