کورد هه‌ر به خۆی فێره!؟
بەختیار شەمەیی
فه‌توای ده‌ربه‌ده‌رکردن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان و زيندانی کردن و تۆڵه‌ی ئابڕوو و کوشتنه‌وه و تێرۆرکردن، هه‌ر له باشووری کوردستاندا بوونه‌ته دابونهريت و ياسای ئاسايی و کارپێکراوی کۆمه‌ڵگه!؟
به‌بێ ناوهێنان: ئێوه سه‌رنج بده‌ن، رۆژانه به ده‌يان وتار به زمانه بێگانه‌کان، به‌تايبه‌تی به زمانه ئهوروپييهکان له دژی ئايينی ئيسلامی عه‌ره‌بی بڵاوده‌بێته‌وه، ساڵانه به سه‌دان لێکۆڵينه‌وه و په‌ڕتووکی ره‌خنه‌گرانه و دژئاڕاستانه دژی په‌يامبه‌ری موسڵمانان و قورئان و ئايينی ئيسلام به‌گشتی، به‌و زمانانه بڵاو ده‌کرێنه‌وه، هه‌ندێك له‌و وتار و په‌ڕتووکانه ره‌خنه‌ی زۆر توندوتيژانه و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و ته‌نانه‌ت بێ رێزی و سووکايهتی و وشه‌ی ناشايسته و نهخوازراويش له‌خۆده‌گرن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هيچ مه‌لا و بانگخواز و مامۆستايه‌کی ئايينی کوردستان نه‌يانتوانيوه و نهيانوێراوه، ته‌نانه‌ت به تاکه وشهيهکيش وه‌ڵامی ئه‌و بێگانانه بده‌نه‌وه!؟ يان فه‌توايه‌کی هاوشێوه‌ی فهتواکانيان که دژی رۆشنبيران و نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی هاونيشتمانی و هاوخوێن و هاونهژادهکانی خۆيان، دهريانکردووه، فهتوايهکيش دژی ئه‌و رۆشنبير و نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرانه‌ی ئيسلام ده‌ربکه‌ن، به‌ڵام به سه‌دان وتار و ناميلکه و پهڕتووكيان دژی ره‌خنه‌گره خۆماڵييهکانی خۆمان بڵاوکردووه‌ته‌وه. ره‌خنه هه‌ر ره‌خنه‌یه، چ کورد له ئيسلامی بگرێت و چ بێگانه له ئيسلامی بگرێت، پرسياره‌که لێره‌دايه: ئه‌ی بۆچی ئه‌و فهتواچييانه ناتوانن و نا‌وێرن به يه‌ك وشه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه‌گره بێگانه دژبهئيسلامانه بده‌نه‌وه، به‌هیچ شێوه‌يه‌ك زات ناکه‌ن و ناتوانن و نا‌وێرن، ته‌نانه‌ت به يه‌ك وشه‌ش فتوايهك دژی ره‌خنه‌گره بێگانه‌کان ده‌ربکه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌يش هۆکارهكهی روون و ئاشکرايه، چونکه ئه‌و رۆشنبير و نووسه‌ر و ره‌خنه‌گره بێگانانه، به‌تايبه‌تی ئه‌مه‌ريکی و ئهوروپييهکان، پشتيوانی و پاڵپشتی به‌هێز و بهدهسهڵاتيان له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌و فهتواچييانه، رووبه‌ڕووی لێپرسينه‌وه‌ی ياساکانی ئه‌و وڵاتانه و دادگا نێونهنهوهييهکان ده‌کرێنه‌وه، دووچاری به‌شوێنداگه‌ڕانی پۆليسی ئينهرپۆڵ ده‌بنه‌وه، گه‌ڕانی وڵاتان و گهشتکرنيان لێ ياساخ ده‌کرێت، سزای ياسايی ده‌درێن....هتد. به‌ڵام چونکه نووسه‌ران و رۆشنبيران و ره‌خنه‌گرانی کورد و کوردستان، هيچ هێز و ده‌وڵه‌تێک پشتيوانيان لێ‌ناکات و پاڵپشتێکی ئازا به‌هێز و بهدهسهڵاتيان له‌پشته‌وه نييه، هه‌موو مه‌لا و بانگخواز و مامۆستايه‌کی ئايينيی کوردی پێيان فێرن و پێيان ده‌وێرن و زۆر توندوتيژ و بێ ويژدان و بێ بهزهييشتن بهرامبهريان، فه‌توای ئه‌شکه‌نجه‌دان و زيندانی کردن و کوشتن و نيشتمانبهدهرکردنيان بۆ ده‌رده‌كه‌ن، بێ رێزی و سووکايهتييان پێده‌كه‌ن، چه‌ندين تۆمه‌ت و بوختان ده‌ده‌نه پاڵيان....هتد..... هه‌ر بۆ نموونه، ده‌ستيان چووه گيان و ژيانی چه‌ندين نووسه‌ر و رۆشنبير و ره‌خنه‌گری خۆمانه‌وه و تێرۆريان کردن!؟
له‌ڕاستيدا ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستان، (وڵاتی بێ ياسا و بێ خاوه‌ن)دا و ئه‌وه‌ی له‌ژێر سايه‌ی سياسهتپيشهکان و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ده‌سه‌ڵاتی کوردي‌دا بۆ باند و گروپه ئيسلامييه سياسييه‌کان و مه‌لا و بانگخواز و مامۆستا ئايينييهکان لواوه، له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زهوييهدا، مه‌گه‌ر هه‌ر له باشووری کوردستاندا و له‌نێو سياسه‌تی کوردي‌دا، نموونه و وێنه‌ی هه‌بێت!؟
که‌واته ..... بانێکه و دوو هه‌وا.....!؟
بهروار: 25/02/2015
515 جار خوێندراوه‌ته‌وه