( تكایه پشتگیریی یوسف محمد بكه‌ن له مانگرتنه‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی ... )
دکتۆر سالار باسیرە
ناوبراو له یه‌كه‌م شه‌وی مانگرتنیدایه له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌ڕله‌مان له سلێمانی بۆ ئازادی و بیروڕای ئازاد‌و عةدالةتي كؤمةلايةتي ، بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندی به هه‌موانه‌وه هه‌یه ، له پێناوی ئازادی بیروباوه‌ڕ و ماف‌دا گه‌لانێك شۆڕ‌شیان بۆ به‌رپا كردوه چونكه ئازادی نرخی گرانه.. كاك یوسف محمد له‌سه‌ر بیروڕای ئازاد وه‌ك مافێكی كۆمهَلگای مه‌ده‌نی له ده‌ربه‌ندیخان له لایه‌ن دادوه‌رێكی یه‌كگرتوی ئیسلامیه‌وه بۆ ده ڕۆژ خرایه به‌ندیخانه لة دةربةنديخان و ئێسته چاوه‌ڕوانی دادگایی كردنیه‌تی ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر لیستی كۆمهَلی ئیسلامی به‌رامبه‌ر ئه‌م بریاره قیزه‌ونه به‌رامبه‌ر یوسف بێده‌نگیی ههَلبژاردوه... من له ئه‌وروپاوه به‌م كوڕه گه‌نجه بوێره ده‌لێم تۆ ته‌نها نیت و ئێمه هه‌مومان یوسفهكانین و پشتگیریت لێده‌كه‌ین ، به هیوام ئه‌م كاره‌ی تۆ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك له ئاینده‌دا خهیمهكهكهی یوسف ببێته خهیمهیهكی گه‌وره‌ترو به ده‌یان له یوسفهكان بگرێته خۆی .. من به نابراوم ووت كارت بۆ بكه‌ین بێیته ده‌ره‌وه چونكه فه‌توای كوشتنیشی بۆ ده‌ركراوه لةلايةن ئيسلاميةكانةوة ، به‌لام ڕه‌دی كرده‌وه‌و وتی خه‌بات و شۆڕش ته‌نیا له‌ناو چه‌قی كۆمهَلگاكه خۆیدا كاریگه‌ره ... تكایه كاك یوسف ته‌نیا جێمههێلن..
بهروار: 23/02/2015
397 جار خوێندراوه‌ته‌وه