توركیا دڵسۆزی خۆی بۆ لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی له كوردستان سه‌لماند !!
عیماد عەلی
پاش قوربانیدانی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان و رزگاركردنی كۆبانی _زۆری پێ نه‌چوو _ ئۆرده‌گان هه‌ر له ئاسمانه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و قسه‌ی خۆی كرد و بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه چه‌ند دڵته‌نگه به شكستی داعش و سه‌ركه‌وتنی كورد له شارێكدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌وه نیه .
پاش روو وه‌رگێرانی داعش به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه دووه‌م جاره كه توركیا به كرده‌یی له روانینی بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كه‌ی ناوچه‌كه خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت .
ئه‌م جاره به جوانتر ده‌ریخست، له كاتێكدا ئه‌ردوگان به‌ر اشكاوی وتی؛ هه‌رێمێكی تریان له باكوری سوریا پێ قبوڵ نیه،به‌مه‌ش، پاش شكستهێنانی ئه‌ردۆگان له سه‌پاندنی زۆنێك له باكووری سوریا، ئه‌مرۆ به باشی ده‌ركه‌وت كه مامه‌ڵه كردنی توركیا له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جگه له قازانجی ئابوری و ته‌وه‌ربه‌ندی به‌رامبه‌ر شیعه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌سیاسیه‌كانی و لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌كه‌كه له رێگه و سیاسه‌تی دۆسته‌كانیه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بێت، هیچی تری پێ نیه . ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه كرۆكی بیر‌و عه‌قڵی تۆرانیه‌تی توركیا ده‌سه‌لمێنێت و، له لایه‌كی تره‌وه پوچه‌ڵی ئه‌و ئیدیعا و فرتوفێڵانه‌یه له مه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی و مانگی هه‌نگوینیه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌تی ده‌رده‌خات، كه جگه له ته‌كتیكی رۆژانه هیچ بنه‌مایه‌كی راسته‌قینه‌ی نیه .
له‌م دوو رۆژه‌دا زۆر شتی ژێر به‌ڕه ده‌ركه‌وتن، ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاشكرایه‌ی توركیا و قه‌ڵسبونی به شكستی چه‌ته‌كانی داعش نیشانه و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه توركیا و داعش په‌یوه‌ندی راسته‌خۆیان به یه‌كه‌وه هه‌یه و ، ته‌نانه‌ت له هاندانی داعش بۆ كاردانه‌وه و دووباره هێرش كردن بۆ سه‌ركۆبانی له پێناو دزینی سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش له‌لایه‌ن توركیاوه راستی قسه‌ی دۆستانی كوردی ده‌رخست كه توركیا هیچ كاتێك له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ به‌شێكی كوردستاندا نیه، ته‌نانه‌ت له ته‌كتیكه‌كانیشیدا .
ئه‌وه‌ی سه‌رسورهێنه، كه هه‌میشه كورد یان به‌شێكی بزوتنه‌وه رزگاریخوازیه‌كه‌ی كوردستان به سیاسه‌تی توركیا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه .
چاودێرێكی ئۆروپی شاره‌زای بواری سیاسه‌تی ناوچه‌كه به سه‌رسورمانه‌وه ده‌یپرسی، بۆچی كورد له‌مه‌ر په‌یوه‌ندی و سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ل توركیا هه‌میشه دۆراو بووه‌و ، كه باش ده‌زانێت ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و ناوه‌ندی عیراق هه‌میشه توركیا هۆكاری شكستهێنانی بووه، به‌ڵام هه‌میشه رێگه‌ی سیاسه‌تی ئێوه به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره‌یه و ، له‌و باره‌وه ئه‌ڵته‌رناتیڤی زۆرتان له‌به‌رده‌سته و خۆتان لێی به‌دوور ده‌گرن . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری نیًَوخۆییتان ناچارتان ده‌كات_ ببوره ئه‌گه‌ر بڵێم _ وه‌ك به‌راز مل بنێن . وتی؛ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك به ته‌كتیك په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ توركیا باش بێت وه‌ك ئه‌م چه‌ند ساڵه كه هه‌لتان له‌به‌رده‌ستدا بوو، به‌ڵام شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش، ده‌بوو رێگه‌ی ترتان وه‌ك یه‌ده‌ك بۆ رۆژكاری ته‌نگانه دروست بكردایه له سێ لاوه . به‌ڵام داخه‌كه‌م ئێوه به دڵسافی خۆتان هه‌موو هێلكه‌كه‌تان ده‌خه‌نه سه‌به‌ته‌ی یه‌ك لایه‌نه‌وه و دۆستایه‌تیتان دۆستایه‌تی ره‌هایه و دوژمانیه‌تیتانیش دوژمنایه‌تی ره‌ها، ئه‌مه هۆكاری شكستهێنانی ئێوه‌یه نه‌ك دوژمنه‌كانتان . ئێستاش هه‌لێكی باش له‌به‌رده‌ستاندایه و، هیوادارم تا كۆتاییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه به‌رێی نه‌كه‌ن و، هه‌رچه‌ند به‌ره‌نگاری كۆبانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییتانی به‌هێز كرده‌وه، به‌ڵام له شه‌ری شه‌نگال و ساویلكه‌یی ململانێی حزبی نه‌ازنیی هه‌موو لایه‌كتانی ده‌رخست . تاوه‌كو لایه‌نه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌تان له چوارچێوه‌ی په‌یمانێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆتان رێك نه‌خه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كانی دره‌وه‌تان نه‌زۆك ده‌بێت و چاره‌نوستان نادیار ده‌بێت هه‌ڵوێستی دوژمنه‌كانتان زاڵ ده‌بێت .
قسه‌ی ئه‌و دۆسته‌مان راستیه‌كان ده‌رده‌خات و، كورد هه‌میشه كوشته‌ی ده‌ستی خۆیه‌تی و دوژمنانی به ئاسانی یاری پێده‌كه‌ن . ئه‌مرۆش توركیا به كه‌یفی خۆی یاریه‌كانی به‌رێوه دبات و بریاره‌كانی فه‌رز ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له رێگه‌ی لایه‌نی نێوخۆیی كوردستانی باشوره‌وه دابین ده‌كات . ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا له‌مه‌ر رزگاریی كۆبانی، ئه‌وه‌ی دره‌خست كه هیچ منه‌تێكی به لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی له كوردستانی باشوور نیه، ئه‌مه جگه له هه‌وڵدانی بۆ ریكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق و بوژانه‌وه‌ی ریككه‌وتننامه ستراتیجیه‌كه‌ی زه‌مانی به‌عسی عیراق و توركیا له‌سه‌ر حسابی كورد و كوردستان .
به‌روار: 28/01/2015
614 جار خوێندراوه‌ته‌وه