قەوانە شڕەی کاردۆخ ناوێك بۆش دەرچوو
سامان کەریم
کاردۆخ ناوێک کۆمەڵێک جنێوی بازاڕی ڕیز کردوون بۆ شاعیری گەورە مامۆستا پەشێو ، کە لە دونیای ئێستامان نموونەیەکی بێ هاوتای خۆڕاگری و نەفس بەرزی و نیشتمانپەروەرییە. کاردۆخ ناو باسی شاکاری " لە ڕوخساری شیعر گەڕڕێن " کە نموونەیەکی بەرزی شیعری سیاسیی سەر بە گەلە و بیست ساڵ لەمەوبەر دژی شەڕی براکوژی نووسراوە و لە مەدیا تیڤیدا خوێندراوەتەوە، کە ئەوسا تاکە تیڤی کوردی بوو.
کاردۆخ ناو وای زانیوە ئێستا، یا لەم ڕۆژانە ئەم شیعرە بۆ کانتۆنی شنگال نووسراوە و بە زەوقی جەمیل بایقە!!! ئەو برالەیە دیارە ئاگای لە ئەدەب و سیاسەت و میدیا نییە، ئەگەرنا ئەبوایە پێش ئەو هەموو ڕشانەوەیە بزانێ، یا هیچ نەبێ بپرسێ ئاخۆ ئەو شیعرە کەی نووسراوە و کەی خوێندراوەتەوە!
ئەو شیعرە شاکارە لە سەرەتای شەڕی دوو حیزبە خۆشەویستەکەی کاردۆخ ناو نووسراوە کە وڵاتیان کردە گۆمی خوێن و هەزاران کەسیان ماڵوێران کرد و گەلێکی ستەمدیدەیان نائومێد کرد و کوردستانیان کردە دوو بەش و دوو حوکومەتۆکە و دەستی داگیرکەرانی تورک و بەعس و ئێرانیان ڕاکێشایە کوردستان. ئاسەواری ئەو براکوژیە ئێستاش ماوە.
هەموومان لە بیرمانە، ئەوسا پەشێو ئەگەر تاکە دەنگ نەبوبێ، ئەوا دەنگێکی هەرە بەهێز بوو کە دژایەتی شەڕی بارزانی و تالەبانی کرد جوامێرانە سەنگەری لێیان گرت. ئەو شیعرە دوور و نزیک پەیوەندی بە (پ ک.ک) و جەمیل بایقەوە نییە! نە (پ ک ک) دەرگای میدیای خۆی بۆ پەشێو واڵا کردووە، نە پەشێو خۆشی، وەک ئاگادار بین کەیفی بە چەهرەی میدیای حیزبی دێ و لە تیڤییەکان دەرئەکەوێ.
لە کۆتاییدا هەر ئەوەندە ئێژم: کەر لە کوێ کەوتووە و کوننە لە کوێ دڕاوە!
تەماشای کۆتایی ئەم ڤیدیۆیە بکەن بۆ ڕاستی و درۆ
https://www.youtube.com/watch?v=wSeRkttvf-Y
=
بهروار: 23/01/2015
631 جار خوێندراوهتهوه