ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
ئەوە کاک جەلالە دەیناسم
فاتم ئەو ژنە چەمچەماڵیەی بۆ 2 مانگا شەهید بوو.
نەجیب مەحفوز دەڵێ:
وتاره‌كان
به‌داخه‌وه ... !!
عیماد عەلی
وا یه‌كێتی و گۆڕان ریككه‌وتننامه‌ی خۆیان مۆر كرد و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به فۆرتی فۆرتی دابه‌ش كرد و جۆرێكی حوكمرانی تریان داهێنا، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت سه‌لبیاته‌كانی له رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی یه‌كێتی و پارتی ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت كه‌متر نابێت، به‌داخه‌وه .
بۆ ساڵێك زیاتره حكومه‌تی هه‌رێم له قه‌یرانی داراییدا ده‌ژێت و موچه وه‌رگرتن بۆته مژده به‌خشین و، به خشكه‌یی ملكه‌چبون رۆیشتینه‌وه بنده‌ست به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی عاری نه‌كردوه و باسی شتی زلی بێ بنه‌ما ده‌كات و هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت، به‌داخه‌وه .
خه‌ڵك واباس ده‌كه‌ن كه وڵاتێكی ناوچه‌كه فشاری خۆی كردوه بۆ گه‌یشتن به ریكهوتنهكهی یه‌كێتی و گۆڕان، هه‌ردولاش ده‌ڵێن ئێمه له‌سه‌رجه‌م بریارهكانماندا سه‌ربه‌خۆین، كه‌وا نیه، به‌داخه‌وه .
له بیرمانه گۆڕان چۆن به‌شێوه‌یه‌كی رادیكاڵانه داوای گۆڕانكاری ده‌كرد و ئه‌م حكومه‌ته‌ی به گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵات له‌قه‌ڵم دا و ئێستاش دوای به‌شداریكردنی له ده‌سه‌ڵاتدا قڕو قپی لێكردوه و دونیا شامی شه‌ریفه، وامان زانی ململانێ و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و كلاسیكی نابێت واده‌رنه‌چوو به‌داخه‌وه .
كه‌س هه‌یه ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی كه‌ی ئێن ئێن ی له‌بیر نه‌بێت كه كونه مشكێكی ده‌كرده كاروانسه‌رایه‌ك و ئێستا ته‌نها باس و خواسی هونه‌رمه‌ندان و سه‌ردانی میر چارلس ه بۆ ئه‌مریكا، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ كه‌موكورتیه‌ك نه‌بێت له‌م كوردستانه، ئه‌میش هه‌ر به‌داخه‌وه .
یه‌كێتی ده‌ڵێت هیچ ناره‌زایه‌تیه‌ك له نێوخۆی‌دا نیه و یه‌كێتی و ته‌بایی باڵی به‌سه‌ر ریزه‌كانیدا كێشاوه، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا هه‌ر رۆژه و یاداشتێك پێشكه‌ش ده‌كرێت و تا دێت باره‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و، كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت، به‌داخه‌وه .
له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشدا وتیان داعش هیج كاری به‌كوردستانه‌وه نیه و وه‌ك ئه‌وه‌ی زامنی ئارامی كوردستانیان كردبێت، هه‌ر ئه‌وه مابوو بڵێن ده‌بخۆ مالكی باشمان پێكردیت، دواتر له پرێكدا داعش‌یش به‌لای كوردستاندا بای دایه‌وه و ئه‌مریكا نه‌بوایه له موسل و ره‌قه خراپتریان پێ ده‌كردین و تا ئێستا زیاتر له حه‌وت سه‌د شه‌هیدمان لهكوری فه‌قیر و هه‌ژاری میله‌ته‌كه‌مان له‌و رێگه‌یه‌دا به‌خشیوه، زۆر به‌داخه‌وه .
په‌رله‌مان كه پێشتر جێگه‌ی تهبڵو زۆرنای دڵخۆشكه‌ر بوو جۆره‌ها ئاوازمان بیست و سه‌مای ناره‌زایی جوانمان بینی و له نێو خودی هۆڵی په‌رله‌ماندا ده‌به‌ئاو ده‌باری له‌جیاتی باران، ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به خۆی ده‌روات بۆ لای سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت یاساكان چۆن به‌رێ بكات، به‌داخه‌وه .
حزبه بچوكه‌كانیش لای خۆیانه‌وه ملیان.... و خۆیان كزكردووه و چاوه‌رێی بودجهكهن كه‌ی بگات، به‌داخه‌وه .
دوای بیست ساڵ له حوكمرانی خودیی، تا ئێستا كه‌س نازانێت چی رووده‌دات و چاره‌نوسمان به‌ره‌و كوێ ده‌روات، به‌داخه‌وه .
له‌م دواییه‌دا ئه‌وه‌نده دلخۆش بوین خه‌ریكبوو گه‌شكه بكه‌ین له خۆشیی جاڕی سه‌ربه‌خۆییدا، كه‌چی له‌پردا بوین به ئه‌قلیمه حه‌یاته‌كه‌ی سه‌ر به به‌غدا و ملمان كرد به هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی عه‌بادیدا، زۆر به‌داخه‌وه .
چیمان پێده‌كرێت جگه بڵێین ئه‌و هه‌موو شكستانه له نه‌زانین و گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می خۆمانه‌وه‌یه، به‌ڵی زۆر زۆر به‌داخه‌وه .
بهروار: 17/12/2014
534 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ
قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
893
کۆی سه‌ردان:
29131340