کورد، سامەکان و جوو سویدی نین!!!!
گۆران مەریوانی
لە شاری یۆتۆبۆری 27 تا30 کۆمەڵەی کوردی هەیە. هەموویان، کەم یان زۆر کۆمەکی فەڕمیان هەیە، یانی پارەوپوول لە باجی خەڵکی و گەنجینەی گشتی وەردەگرن بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵەکانیان. لە ئاستی وڵات، نوێنەرانی کورد زۆرترین نمایندەی خەڵکین، 6 ئەندام پەڕلەمان بەدەر لە یەدەگ. ئاستی شارەوانی و پارێزگاکان بەهەمان شێوە. لەم یەک دوو رۆژەدا پارتی سڤاریا دیموکراتەکان، نەژادپەرستن، هێرش دەکەنە سەر کەمە نەتەواەتیەکان. بەڕێوەبەری دووەمی پاڕلەمان کە لەوانە، بیۆرن سوێدر، پێرێ، 14 دیسەمبەر، لە رۆژنامەی (د ن) دەڵێ: نە کوردو سام، نە جولەکە، دەبنە سویدی.
ئەمە یەکەمجار نییە. چەند ساڵێ پێش هێرشیانکردە سەر(سۆران ئیسماعیل، کۆمێدیان و رۆژنامەکاری سویدی بە رەچەڵەک کورد) . پرسیار:
- ئایا ئەم گشت رێکخراو-و نوێنەرو نمایندەی کورده خەریکی چین؟
پێشی چەند ساڵێک رۆژنامەی (گ پ) لە زنجیرە ریپۆرتاژێکدا وردبینیان لە رەوندی سۆماڵی کرد. کۆمەڵە سۆماڵیەکان کە ریپۆرتاژەکایان بە (بۆنی نەژادپەرستی) بەهەند وەرگرت. یەکیانگرت و چەند چالاکیەکیان نواند، لەوانە، خۆنیشاندان، وەڵامی رۆژنامەکەیان، هەر لە هەمان رۆژنامەدا دایەوە، بە ئارتیکڵێکی دوورودرێژ بەواژوی گشت کۆمەڵە سۆماڵیەکان.
ئەمجارە، دەبێت چاوەڕوانی چ بەرپەرچکارێ لەم کۆمەڵەو نوێنەرە کوردانە بین؟ یان شێوەی هێرشی دەورانى کوشتنی سەرۆکوەزایرانی پێشوتر، (ئۆڵف پاڵمێ-کە کوردیان بە کوشتنی گوماندار کرد) سەرەتای هەشتاکان، و هێرشیان دەستپێکرد، کە تا ئێستاش درێژەی هەیە، به لام کۆمەڵە کوردیەکان متەقیان لێوە نەهات. ئێستا لە گەرمەی هێرشی نەژاد پەرستانەی (س د) پرسیارێک دێتە گۆڕێ لە گشت ئەم کۆمەڵ و نوێنەرو.......تادی زۆروزەبەندی رەوەندی کورد:
- دەبێت کوردو کۆمەڵ و نمایندەکانیان سەرقاڵی چیبن؟
بهروار: 16/12/2014
433 جار خوێندراوهتهوه