وتاره‌كان
هەڵەبجە و ئەنفال x کویەت...لەسایەی دەڵاسەتی کوردی
 محەمەد بێبەش


هەڵەبچەی کوردان زامێك بوو ویژدان وسۆزو ناخی مرۆڤایەتی جوڵاند لە جیهاندا ، هەڵەبجە فرمێسکی مرۆڤایەتی و تراژیدیای کارەساتی تەکنۆلۆژیای سەردەمی هۆشیار کردەوە ،هەڵەبجە ئەو بورکانە بوو خەونی هەموو دیکتاتۆرەکانی رۆژهەڵاتی ڕوخاند ،هەڵەبجە کۆدەنگی و خەرمان وسۆزی مرۆڤایەتی هەڵچنی ، هەڵەبجەی ووتاری کورد بوون ،بەڵام زۆر مەخابن ئەوەی زامەکانی هەڵەبجە ئازاری پێنەگایاند و سۆزی نەجوڵا وکۆدەنگی بۆ نەکردو فرمێسکی بۆ نەرشت و نەکردی بەووتاری خۆی ...سەرکردایەتی کورد بوو . لە سەرەتای رزگارکردنی ئێراقی روخاودا پۆل پۆل سەرکردە فیشاڵەکانی ئێراقی نوێ دەهاتنە سەردانی ئەم شارە بریندارو نەخۆشە ، تەنانەت وەفدی ووڵاتانی جیهان بێ سەردانی ئەم شارە ئێراقیان بەجێنەدەهێشت ، کەچی لە سایەی حوکمی خۆجێیەتی کوردستان ئەم شارە نەك هەر پشتگوێ خرا ، لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەڵەبجە ناوی لە کولەکەی تەریشدا نەما ، ئەمە جگە لەوەی دەبوایە سەرکردایەتی کورد لە پەرلەمانی ئیراق ، پێداگری بکردایە بۆ بنیات نانەوەی ئەم شارە لەسەر بوجەی ئیراق و بەپاریزگاکردنی لەلایەن حکومەتی ئیراقەوە ، هەرەها دانانی بەشە بوجەی هەڵەبجە وئەنفالەکان لەسەر بوجەی گشتی ئیراق ، باشە با ئیمە لە سەرکردایەتی کوردو ئیراقیەکان بپرسین ، کارەساتی ئەنفال وهەڵەبجە گەورەتر بوو یان ووڵاتی کویت ، کە تاکو ئیستاش حکومەتی ئیراق لە سەدا 5% پێنجی داهاتی ئیراق بۆ ئەو شارە سەرف دەکرێت ،کە پێی دەوترێ ووڵاتی کویت ، ئایا نیو هێندی ئەنفالەکانی کورد کاولکرابوو بەشۆفل و گرێدەر ..؟؟ ئایا زیاتر لە 200 هەزار شەهیدی هەبوو ، ئایا زیاتر لە 150 کم 2 ماڵەکانیان لەگەڵ زەوی تەختکرابوو ، نازانم من ئەو پرسیارە لەسەرکردایەتی کورد دەکەم ..؟؟ئێستاش سەردایەتی کورد لە جیاتی ئەوەی کەیسی هەڵەبجە لە پەرلەمان وئیراق بخاتە رۆژەڤەو ئەوەلیاتی کارەکانی ، ئەم سەرکردانە هەڵەبجەیان قەتیسکردوە و شەری حیزبایەتی دەکەن لەم شارە بۆ دەسکەتە حیزبیەکانیان و گوزەرانی حیزبایەتی ، بەراستی شەرمە ووشەی هەڵەبجەوئەنفال  لە دەم و زاری ئەم سەرکردانە بکەوێتە خوارەوە . 

23/11/2014
به‌روار:  25/11/2014
488   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   392
کۆی سه‌ردان:   29254500