وتاره‌كان
جەنابی سەرۆک
 محەمەد بێبەش


بەڕێز  بارزانی..

ئێوە ڕوو بەڕوی خەڵکی کوردستان فەرموتان ئەگەر خەڵکی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێك خۆراگر بێت ، ئەوا من کوردستانیێکی سەربەخۆیتان دەدەمی ...
بەڵێ ئەوا گەلی کوردو خەڵکی کوردستان لە ساڵەکە  نزیك دەبێتەوە . 
هەر جەندە ساڵەکە بەرەو کۆتای دەروات بەلام هیواکان رۆژ بەرۆژ کز دەبن روو لە کوژانەوە دەکەن ، راستە ئیمە کێشەمان لەگەڵ بەغدا و دەسەڵاتی عەرەبیدا هەیە ، بەلام کێشەکانی  ئێمە کێشەی پارو پێرارو 93 ساڵی رابردومان   لەگەڵ بەغدا ، ناردنی بوجەو نەوت نەبوو !؟ بەڵکو کێشەی خاك و نەتەوەو سنورو ماف و سیستەمی ئازادی ودیموکراسی و یەکسانی وسەروەری  ودەسەڵاتی خۆجێیەتی ولابردنی کۆت و تەوقی دەسەلاتی مەرکەزی و هتد بوو، کەچی مەخابن  ئێستا دەبینین کێشە و قەیرانەکان رۆژ بە رۆژ بە قەیرانی نوێ جارەسەر دەکرێن و کێشە سەرەکیەکان دەبنە کێشەی لاوەکی وکیشە دروستکراوەکان و لاوەکیەکان دەنبە بنەماو ، هیدی ‌هێدی لە میدیاکانەوە کەسانی هەلپەرست و بەرژەوەنخواز کار بۆ لاوازکردن و سوککردنی عەقڵی نەتەوەیی ونیشتمانی دەکرێ و نەبونی بوجەو خۆراک وخزمەتگوزاری دەکرێتە پاساوو ئەلتەرناتیڤی کێشە سەرەکیەکان و کاڵبونەوەی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و کێمیای و نەهامەتیەکانی گەلەکەمان ، پێموایە دەبوو کیشە سەرەکیە نەتەوەیی ونیشتمانیەکان خالی دەستپێکی هەرێم وبەغدا بێ بۆ دانوستاندەکان ، لەرستیدا کێسەی پارەو بوجەو داهات لە نیو پرسە نیشتمانیەکاندا چارەسەر دەبێ نەك پیچەوانەکەی ، ئێستا ئێمە بەگوێرەی ئەو ڕێکەوتنە کێشەی چارەسەرکردنی لاوازبون وکەمو کوریەکانی مەرکەزی ئێراقمان  کردۆتە ئامانج وچارەسەر، نەك کیشە بنەرەتیەکانی رابردووی خەڵکی کوردستان ، بەڵێ .. لەسەر داخوازی جەنابتان زۆر بەپەلە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنی کوردستان  و لەسەر بنەمای یاساکانی ئیراق هەڵکروزێنراو ئامادە کرا و تێپەرێنرا هەروەها بابەت وتەوەری ڕیفراندۆم کرایە دروشم وخرایە ڕۆژەڤی ناوەندە جیهانیەکان ، کەچی پاساوی شەری داعاش و دەنگە نێودەوڵەتیەکان نەك نەتوانرا کەڵکی  نێشتمانی لێوەربگیرێ ، بەڵکو بوو بەهۆی لەگۆڕنانی هەموو خواستە نەتەوەی ونیشتمانیەکان وکپ کردنی دەنگە ئازادیەکان ، مەخابن رستیەك هەیە دەبێ بیڵین و هەمومان لەوە تێگەیشتوین کە ئەم هەڵبەزو دابەزە یاخود هەڵچون وداچونە بە بابەتە نەتەوەی ونیشتمانیەکان ، نائومیدیەکی دورودرێژ لە فکرو هزری خەڵکی کوردستان دروست دەکات و خەڵک بەرەو دامرکانەوەیەکی چەند نەوەیەك دەبا . لە کۆتایدا من بەچەند دێرێکی ووتەبیژی کوتلەی مواتینی عەمار العکیم دەخەمە روو لەسەر ڕێکەوتنەکە .. ((دەڵێ ئێمە توانیمان هاوکێشەی سەربەخۆی کورد لەناوبەرین وهەروەها دەڵێن نەوتی کوردستان بخەینە ژیر کۆنترۆلی بەغدا بە نەوتی کەرکوکیشەوە کە ئیستا لە ژێر دەسەڵاتی کوردایە ، هەروەها دەڵێ جاران کورد بە بەبێ ناردنی نەوت  لە سەدا  17 / 0 حەڤدەی دەبرد بەلام ئیستا  ئیراق لە پارەی خۆی 07/0 لەسەدا حەوتیان  دەدەینی )) جەنابی سەرۆك بەراستی کارەساتە زیاتر لە 10 مانگی کولەمەرگی و نەهامەتی خەڵکی کوردستان بۆ بەدیهێنانی ئیراقێکی بەهیزو مەرکەزێکی بەهێز  تر بیت ، ئەگەر وابێ خەڵکی کوردستان هەقی خۆیانە بروایان بە ووتاری هیچ کەس و لایەنێك  نەمینێ ،بێگومان هەقی خۆشیانە بڵێن پەرلەمانی کوردستان بوکەڵەیە ویاساو رێسا لاستیکە و مقەدەساتی گەل و نیشتمان نادیارو گوماناویە و لەژێر مەترسیەکی گەورەدایە ، خۆ ئەگەر وەڵامەکەی بەرێزتان پاساوی فاکتەری دەرەکی و فشاری دەرەکیش بێت ، پێویست بوو ئەو فشارانە رووبەروی خەڵکی کوردستان  بکرێتەوە .. تا خەڵکی کوردستان خۆی وەڵامی ئەو فشارانە بداتەوە ..! بێگومان ئیستا هەموو خەڵکی کوردستان و شەهیدانی ئەم ڕێبازە چاوەروانی وەڵامیکی بە پێزو پیت ودروستە .
محەمەد بێبەش 
22/11/2014

به‌روار:  25/11/2014
566   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   281
کۆی سه‌ردان:   29252978