كانتۆنی جه‌زیره ئیسلامه سیاسیه‌كانی ته‌نگه‌تاو كردوه
دکتۆر سالار باسیرە
مه‌به‌ست له‌م نوسینه كه‌متر مه‌لا كامه‌رانه به‌لكو به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بریتیه له هه‌لویستی ئیسلامه سیاسیه‌كان ، مه‌لای ناوبراو ته‌نیا ئاوێنه‌ی ئه‌و هزره‌یه. پشتگیری كردنی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدانه‌و فرۆشتنی هه‌لوێستێكی له‌م جۆره پێیان كارێكی ناڕه‌وایه. ئێوه پێش ئه‌وه‌ی موسولمان بن ده‌بێت كورد بن. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كانتۆنه‌ی ڕۆژئاوا مافی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاوی كردۆته یاسا ئیتر ئێوه ده‌تانه‌وێ بریارده‌ره‌كانی به ستالین به‌راورد بكه‌ن و چه‌په‌كان و دیموكراته‌كان و عه‌لمانیه‌كانیش دێنیته ریزی داعش هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی خۆی زۆر دیموكراتخواز بوبێت و بیروباوه‌ڕه‌كانی ئه‌وانی تری خوێندبێته‌وه‌و مافی مرۆڤی پاراستبێت.
ئه‌وه ئه‌میری حیزبه‌كه‌ی به‌رێزتان بوو له كه‌نالی (ئێن ئار تی) یه‌وه ده‌یوت ته‌نیا ئه‌وانه شه‌هیدن كه له پێناوی خودا ده‌كوژرێن، ئه‌وه چ سوكایه‌تیه‌كه به شه‌هیده‌كانمان ده‌كرێت كه له پێناوی گه‌ل و نیشتیمان‌دا گیانی خۆیان به‌خت كردوه. بۆچی ئێوه نه‌هاتنه ده‌نگ كاتێك مه‌لا فاتیح ناوێك له كه‌نالێكی تیڤیه‌وه ده‌یوت "ئینسان كه له خوا غافل بوو له دڕنده‌و ئاژه‌ل كه‌متره" یان ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش ڕه‌زامه‌ندن به‌و سوكایه‌تی پێكردنه. ئێوه ئاماژه‌تان به توركیا داوه‌و ستایشی ده‌وله‌تێكی توركی فاشیتان كردوه كه‌واته ئێوه ده‌تانه‌وێ ئه‌و مۆدێله قێزه‌ونه‌ی ده‌وله‌تی تورك و هاوشێوه‌كانی بۆ ولاته‌كه‌مان بگوێزنه‌وه. ئایا ئه‌گه‌ر ئێوه به‌م جیهان بینیه‌تانه‌وه ده‌سه‌لات بگرنه ده‌ست چی به‌وانه ده‌كه‌ن كه وه‌ك ئێوه بیرناكه‌نه‌وه؟ به‌رێزتان خۆشتان به دوور گرتوه له‌وه‌ی 1400 ساله ئیسلام هه‌یه به‌لام هیچ كام له ده‌وله‌ته ئیسلامیه‌كان نه‌یتوانیوه دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ به مافی ژنیشه‌وه بینێته دی ، ئیسلام له مێژوی خۆیدا هیچ شتێكی نوێ و به‌سودی نه‌هێنا بۆ مرۆڤایه‌تی. كه‌واته دیاره ئه‌م ئاینه نه‌ك هه‌ر خه‌له‌لی تێدا هه‌یه به‌لكو مۆدێلێكی ناسه‌ركه‌وتوشه. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت ئاینی ئیسلام هه‌روه‌ك له سوره‌تێكی قورئاندا ئاماژه‌ی پێدراوه به عه‌ره‌بی نوسراوه‌و بۆ عه‌ره‌ب نێردراوه ئیتر ئێمه‌ی كورد چ په‌یوه‌ندیه‌كمان پێوه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سودێكی به عه‌ره‌ب گه‌یاندبێت به‌لام به زیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێمه‌ی كورد. ئه‌و ولاته‌ی ئێمه وه‌ك زۆرێكی تر به حوكمی فتوحاته‌كانی عه‌ره‌بی ئیسلامی و به حوكمی شمشێر داگیر كراوه‌و به زۆر كراوه‌ته ئیسلام. له سوره‌تێكی قورئاندا هاتوه كه جگه له ئیسلام ددان به هیچ ئاینێكی تردا نانێت و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌وانی دی ده‌چنه نێو دار الكفره‌وه ته‌واو ئه‌وه‌ی داعش‌یش ده‌یكات.
( باری كه‌سێتی و مافه‌كانی ژنان له شه‌ریعه‌و قورئاندا )
سه‌باره‌ت به یاسا كردنی باری كه‌سیتی و یه‌كسانی ژنان له كاتۆنی جه‌زیره له هه‌لوێسته‌كه‌تدا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌و گۆڕانكاریانه ته‌نگه‌تاو بوون چونكه به‌پێی جیهانبینی ئێوه لادانه له شه‌ریعه‌ی ئیسلامی.. بالێره‌دا به كورتی ئاماژه‌یه‌ك به باری كه‌سێتی و "مافه‌كانی" ژن بده‌م له شه‌ریعه‌و قورئاندا كه ئێوه شانازی به پراكتیزه كردنیه‌وه ده‌كه‌ن: له سوره‌تی النسا‌و 34 هاتوه: ... "پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه ، ئافره‌تانی ژیر‌و دیندارو گونجاو هه‌میشه گویڕایه‌لی مێرده‌كانیان ده‌بن ... ئه‌و ئافره‌تانه‌ش سه‌ركه‌شی و سه‌رپێچی بكه‌ن ... له ناو جێگادا پشتیان تێبكه‌ن ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو (لێیان بده‌ن) ... تاد." به‌لێ پێغه‌مبه‌ری موسولمانان به‌م یاسا‌و شه‌ریعه‌ته موسولمانانی فێری لێدانی ژن كرد.
سوره‌ی النسا‌و 15: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زینا ده‌كه‌ن ئه‌وه چوار شایه‌تیان له خۆتان له‌سه‌ر بگرن جا ئه‌گه‌ر شایه‌تییاندا ، ئێوه له مال به‌ندیان بكه‌ن تا مردن یه‌خه‌یان پێده‌گرێت ..." به‌لام بۆ پیاو باسی به‌ندكردن و زیندانیی تێدا نیه ئه‌گه‌ر هه‌ر خیانه‌تێكی هاوسه‌رگیریی بكات.
ئایا ڕاستگۆیی و بێلایه‌نی ئه‌و شاهێدانه ده‌بێت له كوێدا بێت؟ ئه‌م دیاردانه پێویستیی به یاسای مه‌ده‌نی و شارستانی و لێكۆلینه‌وه‌ی یاسایی هه‌یه (یاسای ته‌ندروست) نه‌وه‌ك به‌و شێوه بازارییه‌ی له‌و سوره‌تانه‌ی قورئاندا هاتوون. ته‌نانه‌ت ژن به نیوه‌ی پیاو حیساب ده‌كرێت له ئیسلامدا بۆ گه‌واهی و شایه‌تیدانیش. ئه‌وه چ سوكایه‌تی و ناهه‌قیه‌كه به ژن كراوه له‌م ئاینه‌دا.
له سوره‌تێكی تری النسا‌و 24 هاتوه: "پیاوان به‌هۆی مال و داراییانه‌وه بۆیان هه‌یه هه‌تا چوار ژن بهێنن و گوناهیش نیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون ...". لێره‌دا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوان به حوكمی پاره ده‌توانن به ناوی شه‌رع و ئاینی ئیسلامه‌وه له‌گه‌ل چوار ئافره‌تدا كاری سێكسی بكه‌ن و به ئاره‌زوی خۆیان به‌سه‌ریانه‌وه بنیشنه‌وه ، كه‌چی له سوره‌تی النسا‌و 40 نوسراوه "به‌ڕاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقالێك سته‌م له ئاده‌میزاد ناكات". 72 حۆریه‌كه‌ی ئو دونیاش هه‌ر بۆ پیاوه‌و گوایه ژنانی خاوێنیشیان ئه‌ده‌نێ و له‌وێش هه‌ر پیاو ده‌مڕاستی ئافره‌ت ده‌بێت... لێره‌دا ماف ته‌نها بۆ پیاوه‌و وه‌ك ده‌بینین سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ر پیاو بوون. زۆرێك له ئافره‌تان به‌هۆی خراپی باری داراییانه‌وه‌و بۆ بژێوی ژیانیان یان خۆیان و منداله‌كانیان به‌ناچاری خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌و جۆره پیاوانه كه ببنه ژنی دوه‌م یان سێیه‌م و چواره‌م ... ئه‌م دیارده قێزه‌ونه له ولاته دیموكرات و پێشكه‌وتوه‌كان به هۆی ده‌وله‌تی سۆشیاله‌وه چاره‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك ، هیچ ئافره‌تێك ناچاری برسیه‌تی و له‌ش فرۆشی نه‌بێت ، دیارده‌ی ده‌وله‌تی سۆشیال كه له ده‌وله‌ته ئیسلامیه‌كاندا نیه. چ ئافره‌تێك به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی دوچاری ئه‌و جۆره چاره‌نوسه بێته‌وه‌و به ئاره‌زووی خۆی ڕه‌زامه‌ند بێت ئه‌گه‌ر كردنی له ئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه نه‌بوبێت. ئایا بۆچوونی پیاوان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل چه‌ند پیاوێكدا بكات؟ له ئایه‌تی 51 ی سوره‌تی ئه‌حزاب هاتوه "... پێویست ناكات بۆ چوونه لای ژنه‌كانت نۆبه بگریت. هه‌ر كامیانت ویست بچۆ لای و هه‌ر كامیانت نه‌ویست گوێی مه‌ده‌رێ. ڕه‌خنه‌ت له‌سه‌ر نیه‌و ئازادیت و ده‌سه‌لاتی ته‌واوت هه‌یه له جێهێشتنیانداو بۆ ئه‌وانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه باشه. خودا ئاگای له ئاره‌زوه ڕه‌واو ڕاسته‌قینه‌كانت هه‌یه".
هه‌روه‌ها له سوره‌تی النسا‌و 11 له میراتدا به‌شی نێرینه‌كان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش له یه‌كێك له سوره‌ته‌كانی شه‌ریعه‌كه‌ی مه‌لا كامه‌راندا هاتوه "ئه‌گه‌ر پیاوێك حه‌ز به‌وه بكات له‌گه‌ل ژنه‌كه‌ی بچێته جێگاوه‌و ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ڕه‌تی بكاته‌وه ئه‌وا فریشته‌كان له‌عنه‌تی ده‌كه‌ن ...". ئافره‌ت له‌م یاسا ئیسلامیه‌دا نه‌ك ته‌نیا مرۆڤی پله دووه ، هیچی تریش نیه جگه له ئۆبجه‌كتێك به تایبه‌ت بۆ پیاو. هه‌موو ئه‌مانه جگه له بێرێزی و سوكایه‌تی به ژن له ئیسلامداو شكاندنی كه‌رامه‌ت و باری كه‌سێتییان هیچیتر نیه.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و "مافانه‌یه" مه‌لا كامه‌رانی ئیسلامی و هاوشێوه‌كانی بۆ كۆمه‌لگا داوای ده‌كه‌ن هه‌رگیز ناكرێ مه‌منونی ئیسلام بین وه‌ك خۆی داوای كردوه. له مه‌زهه‌بی شێعه‌دا وه‌ك مه‌زهه‌بێكی سه‌ره‌كی نێو ئیسلام سیغه كردن هه‌یه كه هیچیتر نیه له قه‌حبه‌خانه‌یه‌كی كراوه. ئیسلامه سیاسیه‌كان پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر مافه‌كانی ژنان له ڕۆژئاوای كوردستان و هاوشێوه‌كانی باشتروایه بیرێك له رێفۆرم كردنی قورئان بكه‌نه‌وه كه پیش 1400 سال له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رێك وه‌ك كه‌سێكی به‌ده‌وی وتراوه‌و بۆی نوسراوه‌ته‌وه چونكه نه‌خوێنده‌وار بووه‌و بۆ سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت بووه‌و دونیایه‌ك ناعه‌داله‌تی تێدایه. هه‌تا ئێسته له نێو ئیسلامدا رێنسانسێك ڕووی نه‌داوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێو ئاینی مه‌سیحیدا ڕویداوه. كه‌چی مه‌لا ده‌لێت ئه‌وه‌ی كانتۆنی جه‌زیره جۆرێكه له داعشێتی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی موسولماندا ، ده‌بێت به‌رێزی ئه‌وه بزانێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌نمونه بهێنمه‌وه كۆمه‌لگاكه‌مان به‌لێ به گشتی و زۆرینه موسولمانه به‌لام ئه‌وانه‌ی وه‌ك مه‌لاو هاوشێوه‌كانی بیرده‌كه‌نه‌وه زۆرایه‌تی نین ، لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به‌پێی هه‌لبژاردنه‌كان ته‌نیا 19%ی ده‌نگه‌كانیان هێناوه له هه‌رێم كه‌واته ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رێژه كه‌مه ده‌كه‌ن ، ئه‌وه ده‌به‌خشێت كه زۆرینه‌ی خه‌لكیی له هه‌رێم ئیسلامیه‌كانی وه‌ك ده‌سه‌لاتێكی سیاسی لاپه‌سه‌ند نیه ، ئیتر مه‌لا كامه‌ران به كام ماف به نێوی سه‌رجه‌م كۆمه‌لگاوه قسه‌و بریار ده‌رده‌كات؟ ئێوه ده‌بێت خۆتان له‌گه‌ل جیهاندا بگونجێنن نه‌ك جیهان له‌گه‌ل ئاینه‌كه‌تاندا بگونجێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات كه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتو نابێت.
هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌لا كامه‌ران
مه‌لا ده‌فه‌رموێت: بەڵام لێرە بەدواوە چاوێك بەهەڵوێستەكانماندا دەگێڕینەوە لە پشتیوانی و یارمەتی دانی تۆ (سالح موسلیم) و پارتەکەت و شەڕەڤانەكانت، ئەگەر ئێوە پەشیمان نەبنەوە لەو هەڵوێستەتان بەرامبەر بە ئیسلام ... "بەتایبەتیش یاسای باری كەسێتی ... ئەگەرنا هەڵوێستمان زۆر لەوەش توندتر دەبێت ... هه‌روه‌كو ئه‌وه جه‌نابی مه‌لاو حیزبه‌كه‌ی له كۆمه‌لی ئیسلامی بوبێت به‌خۆی و سه‌دان جه‌نگاوه‌ری ژن و پیاوه‌وه له كۆبانێ دژی داعش جه‌نگابن ، یان به هه‌زارانیان شه‌قامه‌كانی ولاتیان داگیر كردبێت به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژ به كۆمه‌لكوژی یه‌زیدیه‌كان و دژ به چه‌ته‌كانی داعش كه ئێوه ئاماده نین وه‌ك هێزێكی تیرۆریست نێویان به‌رن. دوور نیه مه‌لا و هاورێكانی چیتر به هاوكاری هه‌ندێك لایه‌ن دژی ڕۆژئاوای كوردستان بوه‌ستنه‌وه. ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌و ڕه‌فتارانه هیچیتر نیه له تۆتالیتاریزمێكی ئیسلامیی.
ئایا ئێوه‌ی ئیسلامیه‌كان بۆچی به‌و یاسایه‌ی ئه‌و كاتۆنه ته‌نگه‌تاو ده‌بن؟ له نێویاندا هاتوه: " قەدەغەكردنی بەشوودانی كچان بەرلە تەمەنی 18 ساڵی (بریارێك له ڕووی بایۆلۆژیشه‌وه ته‌ندروسته). یەكسانی نێوان ژن و پیاو لە هەموو بوارەكانی ژیان ، كاتێك یاسایەكی تایبەت بە ژنان لەلایەن ئەنجومەنی یاسادانانەوە دەردەچێت دەبێت بیروباوەڕی ژنان بە هەند وەربگیرێت ، لە رووی یاساییەوە ژنان و پیاوان یەكسانن لە گەواهیدان و شەهادەدان ، قەدەغەكردنی فرەژنی ، كوشتن بە بیانووی شەرەف تاوانەو ئەو كەسەی ئەو كارەش بكات بەپێی یاسا بە بكوژ هەژماردەكرێت و سزادەدرێت ، پوچەڵكردنەوەی مارەیی كه دەبێتە هۆی ئەوەی ژن خاوەنی بۆ پەیداببێت و لەجێگای ئەوەش دەبێت ژن و پیاو هاوبەشی بكەن لە دابینكردنی ژیانیان...تاد. ئایا خراپی ئه‌م یاسایانه له چیدایه كه ئێوه ده‌تانه‌وێ به توندی دژی بوه‌ستنه‌وه؟ به‌لی یاسا نوێكه‌ی كانتۆنی جه‌زیره له‌گه‌ل شه‌ریعه‌ی ئیسلامی ناكۆكه به‌لام شه‌ریعه‌كه‌ی ئێوه‌ش له‌گه‌ل ژیان و ژیانی هاوچه‌رخ و به‌ها ئه‌خلاقی و ئازادیه‌كانی مرۆڤ و زانست و مافه‌كانی مرۆڤ ناكۆكه.
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو زانست و هوشیاری كۆمه‌ل ئاین كال ده‌كاته‌وه
له‌گه‌ل پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو زانست و به‌تایبه‌ت هوشیاری كۆمه‌لایه‌تی ئاینیش كال ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا تێبینی ده‌كرێت. له‌وێش ئاین تاڕاده‌یه‌ك ماوه به‌لام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه به ته‌قدیس نه‌كراوه‌و ده‌ستورێك هه‌یه كه جێگای هه‌موانی تێدا بێته‌وه‌و دین و ده‌وله‌ت له‌یه‌كتر جودا كراوه‌ته‌وه‌و دیكتاتۆریه‌تی حیزبی جێگای نه‌ماوه. جیهانی هاوچه‌رخ پێویستی به یاسای زانستانه‌ی نوێ هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردن ، شتێك كه ئاین (ئیسلام) خاوه‌نی ئه‌وه نیه. سه‌باره‌ت به پێڕه‌وكردنی لایه‌نه ئه‌خلاقیه‌كانیش ده‌كرێ بێ ئاینیش ئه‌نجام بدرێت و تێڕوانینی فه‌لسه‌فی بۆ ئه‌خلاق یه‌ك جۆر نیه.
وشه‌ی كۆتایی
له كۆتایدا پێتان ده‌لێم پێویسته ئه‌و مۆدێله‌ی كاتۆنی جه‌زیره بۆ هه‌رێمی كوردستانیش بگوازرێته‌وه‌و بگره زیاتریش گه‌شه‌ی پێبدرێ و ته‌نیا وه‌ك یاسایه‌كی تیۆری نه‌مێنێته‌وه‌و كاری پێبكرێت و رێگا ناده‌ین ولاته‌كه‌مان بكه‌نه ئه‌فغانستانی تالیبان و سعودیه‌و.... تاد.
به‌روار: 24/11/2014
1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه