نامه‌كانی كۆبانێ
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
له‌گه‌ڵ ئابڵوقه‌دانی كۆبانێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق‌و شام له‌لایه‌ك‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رایی توركیا له‌لایه‌كی تر له‌ماوه‌ی نزیكی مانگێكدا، كه‌م كورد هه‌یه كه بتوانێت رۆژانه بۆ چركه‌یه‌كیش كۆبانێ له‌بیر بكات له‌بیروخه‌یاڵی خۆیدا.
واته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی داڕمانی ده‌وڵه‌ت‌و وڵاتانی عێراق‌و سوریا هه‌مومان چاوه‌ڕێی نامه‌كانی كۆبانین‌و هه‌ر رۆژه‌و هه‌ر سه‌عاته نامه‌یه‌ك ئه‌گات كه هه‌رجاره‌ی له‌هه‌رنامه‌یه‌كدا جگه له‌هه‌واڵی دۆخی خۆ راگری كوردان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی ئه‌م په‌یام‌و ئاماژه‌مان پێ ئه‌گات كه چی له‌پشت دیوار‌و سنوره‌كان‌و په‌رده‌كان روده‌دات‌و ئه‌شێ روبدات.
1-نامه‌كانی كۆبانێ بۆ گه‌لی كورد‌و بۆ مێژوو:
كۆبانێ ئه‌ڵێ ئابڵوقه‌ی ئێستا له‌سه‌ر من درێژكراوه‌ی هه‌مان ئابڵوقه‌یه كه به‌ر سێ ساڵ به‌ده‌ستی كورد خرایه سه‌ر رۆژئاوا، بێ خه‌می كورد له‌ئابڵوقه‌ی رۆژئاوا به‌ده‌ست كورده‌وه نیوه‌ی كارئاسانی بۆ داعشه‌كان كرد تا بتوانن ئابڵوقه‌ی ئێستا به‌ئاسانی توند بكه‌ن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ كوژیمان بكه‌ن. واته چه‌نده داعش به‌شداره له‌كاره‌سات به‌سه‌ر كۆبانێ‌و كوردستاندا ئه‌وه‌نده‌ی یان زۆر زیاتر كورد بۆ خۆی به‌شداره له‌م كاره‌سات‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر كۆبانێ‌و كورددا دێت‌و ئه‌نجام ئه‌درێ.
ئاخر ئابڵوقه‌ی رۆژئاوا‌و كردنه‌وه‌ی بۆریه نه‌وتیه‌كان به‌خۆرایی بۆ توركیا‌و داعش بۆ له‌ناوبردنی كورد ئه‌بێ چ مانایه‌كی هه‌بێ؟ بۆیه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا هێزم نه‌ماو كه‌وتم، ئه‌وا كه‌وتنم له‌وكاته‌وه ده‌ستیپێكرد كه رۆژئاوا ئابڵوقه‌دراو سامان‌و نه‌وتی باشور به‌لاش بۆ توركیای داعش گوازرایه‌وه.
واته ئیستا كورد به‌داری خۆی له‌خۆی ئه‌دا، به‌پاره‌و سامانی خۆی هاوكاری دوژمنی سه‌رسه‌خت‌و قه‌سه‌م خۆری خۆی ئه‌دا.
2-نامه‌ی كۆبانێ بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه:
ئه‌گه‌ر من بێ هێزكرام نه‌متوانی درێژه به‌به‌رگری بده‌م ئه‌وا تا ساڵانێكی دورئه‌بێ ناوچه‌كه له‌شه‌ڕو ناكۆكی‌و نه‌بونی ئاشتی دا بژی‌و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی پشتگیری كه‌وتنی كۆبانێ ئه‌كه‌ن ئه‌بێ دره‌نگ یان زوو باجی قورس بده‌ن.
ئه گه‌ر كۆبانی سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا گیانی سه‌ركه‌وتن‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك له‌هه‌موو شوێنێ له‌كوردستان‌و ناوچه زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ر هێزه تۆتالیته‌ریه مله‌وڕه‌كان‌و ئه‌گه‌ر خودا نه‌كرده كۆبانی بشكه‌وێت ئه‌وا دیسان به‌رگری پاڵه‌وانانه‌ی‌و مێژویی كۆبانێ بوو به‌مه‌كته‌ب‌و سومبۆڵێك بۆ به‌رگریی‌و به‌رخۆدانی هه‌موو خه‌ڵكانی ئازادیخواز نه‌ك هه‌ر بۆ گه‌لی كورستان به‌ڵكو بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و جیان.
3-نامه‌ی كۆبانێ بۆ جیهان:
به‌كه‌وتنی من ئه‌وا دوا هیوای ئاشتی‌و ئاوه‌دانی‌و گیانی پێكه‌وه‌ژیان په‌ناگه بۆ ئاواره‌كانی سوریا ئه‌ڕوخێ.
ئیتر ئه‌بێ جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌وروپاو ئه‌مریكا خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ كۆچی ملیۆنه‌ها مرۆڤی ئاواره‌و بێ وڵات‌و بێ جێگا.
هه‌ڵبه‌ته كۆچی ملیۆنان كه‌س له‌كوردستان‌و سوریا‌و وڵاتانی ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی به‌ره‌و رۆژئاوا ئه‌بێته هۆی گه‌لێك گرفت بۆیان، بۆیه به‌كه‌وتنی من (كۆبانێ) هه‌موان په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زن، بۆیه هه‌ر ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موتان نه‌كه‌ون ده‌ستمان بۆ درێژ بكه‌ن‌و ئاگاتان له‌عفرین حه‌سه‌كه‌و قامشلی بێت.
هه‌موو ئاماژه‌و پێشبینیه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێ به‌كه‌وتنی كۆبانێ ئیتر هیچ شار‌و شوێنێ پارێزراو نابێ كه هه‌مان سه‌رنه‌وشتی كۆبانێ نه‌بێ له‌كوردستان‌و هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و هه‌تا وڵاتانی دورتریش.
له‌به‌رئه‌وه كۆبانی ئێستا بۆته خاڵی وه‌رچه‌رخان‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان‌و جه‌نگ‌و ئاینده‌ی جیهان‌و كوردستان‌و ناوچه، هه‌روه‌ها كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان.
به‌روار: 13/10/2014
646 جار خوێندراوه‌ته‌وه