وتاره‌كان
(قامووسی ناوە نەمرەكان) ...شاکارێکی بەنرخی ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد( مومتاز حەیدەری) ە .....
 شه مال عادل سليم
لەم رۆژانەدا میوانی بەرێز کاک مومتاز حەیدەری بووم ، دوای بەخێرهاتنێکی گەرم و قسەو باس و بیروڕا گۆرینەوە سەبارەت بە رووداوی سیاسی  و ڕۆشنبیری  و کۆمەڵایەتیەکانی ناوخۆی هەرێم و عیراق ،حەیدەری قامووسێکی کەم وێنەی پێشکەش کردم ، کە بەراستی جێگای فەخروشانازی و دەست خۆشییە ، لەوکاتەی کە هەر هەموومان تینووی زانین و بیستن و خوێندنەوەی ئەم جۆرە شاکارانەین  کە بەداخەوە لای زۆرێک لە رۆشنبیران وئەدیبانمان  باوی نەماوە ..... !!
لێرەدا دەمەوێ ئەوە بڵێم کە ئەم کتێبەی  کاک مومتاز ، شاکارێکی کەم وێنە یە ، تا ئەمرۆ هیچ قامووسێکی کوردی بەم قەبارەیە و بەم دەوڵەمەندیە و بەوبابەت و دۆکۆمێنتە نایاب و دەگمەنانە نەک هەر نەکەوتووەتە بەر دەستی خوێنەران  ، بەلکو کەس خەونیشی پێوە نەبینیوە .....!! 
(قامووسی ناوە نەمرەکان ) ، بەرهەمی دووەمی گەورەو بەبەهای هەردووگۆڤاری (  K21) و (  لەیلا زانا-  لەیلا قاسم  ) ە ،پاش کتێبی (جینۆسایدی کوردان ) کە بەقەبارەی ( ٥٣٨ ) لاپەڕەیی بەبۆنەی یادی( ٢٥ ) ساڵەی (کۆمەڵکوژی  ئەنفال و ژەهربارانی هەڵەبجە) بڵاوکرایەوە.  
(قامووسی ناوە نەمرەکان )، شاکارێکی شکۆدارو دەگمەنی خەباتی سیاسی – نەتەوەیی ، کلتووری ، فەرهەنگی ، دۆکۆمینتییە . 
ئەم کتێبە نموونەییە ، بریتییە لە بەشێکی گرنگی هەردوو گۆڤاری (  K21) و (  لەیلا زانا-  لەیلا قاسم ) ، کە رۆڵی ژمارەیەکی بەرچاوی تێکۆشەرانی کوردستان بەهەردوو رەگەزەکەیەوە لە خۆ دەگرێت و لە کتێبخانەی ناوە نەمرەکان بەتایبەتی و ،کتێبخانەی کوردی جێگای دیارو بەرچاو دەبێت ، هەروەها گرنگییەکی زۆریش بە زمان و ئەدەبی کوردی و رۆشنبیری گشتی وکلتووری دەگەینێت .
ئەم شاکارەی کاک  مومتاز حەیدەری بەقەبارەی( ٩٩٨ )لاپەرەیی  (  4A) ە و لە چاپخانەی (رۆژهەڵات)ی شاری هەولێری خۆشەویست لەچاپدراوە .
(قامووسی ناوە نەمرەکان ) وەک سەرچاوەیەکی سەربەخۆی فرە زانیاری و هەڵسەنگاندنی رۆڵی خەبات و تێکۆشانی (١٤١ )کەسایەتی گەوری کورد ( بەهەردوو رەگەزەکەیەوە ) لە ئامێز دەگرێت . 
 لە دەستپێکی کتابەکەدا وێنەی رەنگاوڕەنگی کەسایەتییە دیارەکانی کورد لەژێر ناوی ( دانیشتوانی بەهەشتی نەمران )  بڵاوكراوەتەوەو، دوای ئەوە  لەلایەن نوسەرانی هەردوو گۆڤاری (  K21 و  لەیلا زانا-  لەیلا قاسم )  بەپێی زانیارو دیدوبۆچوونی خۆیان  وتارو بابەتی هەمەڕەنگیان لەسەر نووسیون . 
لە لاپەرە ( ٢٠ ) دا ، کاک مومتاز حەیدەری ٣ خالی گرنکی نوسیوەو و دەڵێ : 
١ - تێکرای بابەتەکان بە پێێ زنجیرەی ژمارەکانی هەردوو گۆڤاری(  K21) و (  لەیلا زانا-  لەیلا قاسم ) ریزبەند کراون ، هەروەها ناوی نووسەرەکانیش لەگەڵ بابەتەکانیان نووسراون .
٢ - وشەی (زارەوە)ی قاموس یۆنانییە، واتە (دەریا ) ...( فەرهەنگ ) یش بەپێی قاموسی (عەمید) واتاکەی هەر (دەریا) یە ، من (قاموس)ەکەم پێ باشتر بوو .
٣ – هەندێ لەو ناوە نەمرانە ، دوو جار لە بارەیانەوە نووسراوون ، ئەوەش لەبەر ئەوەی جاری یەکەم ئێمە وەکو ئەرکی گۆڤارەکە بڵاومان کردۆتەوە ، جاری دووەمیش وەکو لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی – زانستی پێیان وەرگیراوە ، هاوکات هەندێ لەو ناوە نەمرانە دوو نووسەر لە بارەیانەوە بابەتیان نووسیوە ، بۆیەکە بە زێدە بەباشمان زانی هەر هەموو بەسەر یەکەوە لەم قاموسەدا بڵاو بکرێتەوە، چونکە زیاتر متمانەی سیاسی – زانستییان  دووپات دەکاتەوە. 
حەیدەری لە پێشەکی شاکارەکەیدا دەنووسێت و دەڵێت : باڵەخانەی ووشە ، تاکە باڵەخانەیە ، کە بەهیچ جۆرە رەشەبای : سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، کودەتایی ، ناروخێ ...!! 
هەروەها دەڵێت : لە خەزنەی دوو گۆڤاردا ، پیرۆزی کتێب کۆماندەکاتەوە ...... !
جێگای ئاماژە پێدانە کە لەم قامووسەدا  مامۆستا ی گەورەمان (كەریم شارەزا) ئەدیب و رۆشنبیر رۆلێکی دیارو بەرچاوی هەبووە لە نووسینی بەشێکی زۆری بابەت و مێژوی شکۆداری کەسایەتیە ناودارەکانی کورد لەوانە  : (ئافرەتی نیشتیمانپەروەری کورد ساکینە سولەیمان ،  توفیق وەهبی بەگ ، محەمەد عەلی عەونی ، برایم ئەحمەد فەتاح ، د.جەعەفەر محەمەد کەریم ، عاسم حەیدەری ، شەهید لەیلا قاسم ، حەپسە خانی نەقیب ، عادیلە خانم ، قەدەم خێری فەیلی ، شێخە شەل ، شەهید جەمال حەیدەری ، مامۆستا ع .و.نوری ، شەهید مارف بەرزنجی ناسراو بە ( پشکۆ) ، ئەحمەد حەمەدەمین دزەیی ، ئەنوەر مایی ، سالح زەکی بەگی ساحێبقران ، عەونی حەبیب ، نووری شاویس ، عەلی فەتاح دزەیی ، مەحموود بەگی بابان ، شێخ جەلال شێخ جەمیل ، ئیبراهیم هۆشیار ) و چەندان تێکۆشەرو ماندوونەناس و بلیمەتی  دیکەی کورد  ....کە ئەوەش بۆ شارەزایی و ماندوبوون و هەوڵ وکۆشش و لێهاتوویی  مامۆستا شارەزا دەگەرێتەوە ......
ئینجا گەلێك نوسەری  دیكە وەك (عومەر فەرهادی ، د.عومەر پەتی ، میخائیل لازەریف ، مستەفا عەسکەری ، د.جەمشید حەیدەری ، کاروان قاسم ، هێرش سنجاوی ، فەرهاد عەونی ، بەهار مەلا رەشید ، د. ئەحمەد شریف ، ئیبراهیم سۆفی ، محەمەدئەمین پێنجوێنی ، عیدۆ بابەشێخ ، ئاری ئاغۆک ، بەهرە حەمەرەش ، مومتاز حەیدەری ، د. دلێر ئەحمەد بێکەس ، رائیدە ئەحمەد بایز ، پەخشان ساڵح شێرە ، بەختیار شەعبی ، شەماڵ عادل سەلیم  کە چەند بابەتی هەمەجۆری نوسیووە لەوانە ( گوڵ بژێری ڕەوتی ژیان و خەباتی شێرەژن فەتحیە مەلا محەمەد مەلا مستەفا ، نموونەی قارەمانێکی کەم وێنە ،مامۆستا کۆچەر ، (سەلاح جەوهەر) سیمبولی خۆپیشاندانی  قوتابیانی شاری هەولێر لە ساڵانی ١٩٨٢/ ١٩٨٣ ) و چەندان نووسەری بەرێزی دیکە کە وتاریان لەسەر مێژووی پر شانازی کەسایەتییەکانی ناو قامووسەکە بڵاوکردۆتەوە . 
هەروەها چەندین بابەتی گرنگ لەبەشی عەرەبی قاموسەکە بڵاوکراوەتەوە  کە تیایدا باس لەم کەسایەتیانە کراوە : (مستەفا بارزانی)  لە نوسینی د. لازاریف و وەرگێرانی لە روسیەوە هەڤاڵ یوسف ، تێکۆشەری شۆرشگێری بەناوبانگ  (نێگرس سەفار ) ، شەهیدی سەرکردە (جەمال حەیدەری) لەئامادەکردنی کازم  سەید عەلی ، د . مەعروف خەزنەدار ، هەمزە عەبدوڵلا، زانای ئاین و ئەدیبی بەناوبانگی کورد (شێخ ئیبراهیم حەیدەری ) . 
لە کۆتایدا هەر ئەوەندە ماوە بڵێم  کە ئەم کتێبە بە پێزو دەوڵەمەندوو پڕ گەوهەرو یاقوت و مەرجانی زانیارو دۆکۆمێنتی  كاك مومتاز حەیدەری  جێگای فەخرو شانازیە بۆ کوردو کوردستان ، بەتایبەت بۆ نەوەی تازە کە هیواو ئاواتی دوارۆژمانن ، دڵنیام لەوەی کە هەرهەموومان سوودێکی زۆر لەم قامووسە  دەبینین و دەبێتە مەرجەعێک بۆ نەوەی ئێستا و دوارۆژمان  . 
هەرواها بەگرنگی دەزانم  لێرەدا ڕووی دەمم ئاراستەی دەسەڵاتی سیاسی و بەشێکی زۆری ڕاگەیاندن و ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بکەم بڵێم : بەسە چی دی دەم و چاو بەستن لە ئاست گرنگی و دەوڵەمەندی وهەردوو گۆڤاری (   K21) و (  لەیلا زانا-  لەیلا قاسم )  ، کە لەماوەی تەمەنی شەش ساڵەی دەرچونیاندا کەلێنێکی کلتووری – مێژوویی – دۆکۆمێنتی پرکردۆتەوە و خۆیان وەک دووگۆڤاری ناوەرۆک دەوڵەمەندی فرە لایەنی سەربەخۆی سەرتاسەری کوردستان سەپاندووە .....!!
تەمەن درێژ و بەختەوەر و سەرکەوت و بیت کاک مومتاز حەیدەری ، بەوهیوایەم کە ئەم قامووسە دەگمەنە شاکاری تری بەدوابێت لە پێناو گۆڕانی ڕاستەقینەی عەقلی کلتووری – سیاسی – کۆمەڵایەتی پرسۆنالی کورد .... !!
                      
  هەولێر 

به‌روار:  01/10/2014
1018   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   740
کۆی سه‌ردان:   29246955