بۆچی گه‌یشت به لێدوانه ئاگرینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی
عیماد عەلی
پاش روداوه‌كه‌ی شه‌نگال هه‌موو هاوكێشه‌كان گۆڕان . وه‌ك له یه‌كه‌م رۆژدا باسمان لێوه‌كرد، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه گڵۆڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی كه‌وته لێژی و، به تایبه‌تیتریش له‌و كاته‌وه كه داعش هه‌نده‌كێكی مابوو بگاته هه‌ولێر و توركیا نقه‌ی له‌خۆی بریبوو و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواند، ته‌نانه‌ت بارودۆخه‌كه وا سه‌روژێربوو، ئه‌و شاگه‌شكه‌یه‌ی تێیدا بوین له خۆشی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت خه‌ریكبوو له‌ناویشمان به‌رێت و، ئێستا، ته‌نانه‌ت باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له كوله‌كه‌ی ته‌ریشدا نابیستین .
پێشتر هه‌ستمان به‌و جیاوازیه ده‌كرد له په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ر یه‌ك له پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق و ئیران و په‌كه‌كه و یه‌په‌گه دا، واته به كردار هه‌ردو حزب دابه‌شبون به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا . له شه‌ری دژه داعش‌یش زۆر له‌و بۆچونانه زه‌قبونه‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك باس له رۆڵی یه‌په‌گه و شه‌ركردن و هه‌ڵوێستی ده‌كرا دژ به داعش له شه‌نگال و مه‌خمور . دیاره په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و توركیا كه نێچیرڤان عه‌رڕابی بوو، گه‌یتشبوه حاڵه‌تێك، وایان به خه‌ڵك پیشاندابوو كه له هه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كدا توركیا ده‌بێته فریادره‌سمان، كه واده‌رنه‌چو، ته‌نانه‌ت كه ئێرانی سه‌رپه‌رشتیكاری به‌ره‌كه‌ی تر و هاوسۆزی یه‌كێتی به‌شداری لێدانی داعشی كرد و، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا هه‌موو وه‌عد و په‌یمانێكی پشتگوێ خست، ئیتر ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی پارتی و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ره‌و كزبون چوو .
له ئاست سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پاش ئه‌و جێگۆركێیه‌ی له نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتیدا، كه له‌پاش رێككه‌وتنی پارتی و گۆران روویدا، روداوه‌كان به جۆرێكی تر كه‌وتنه‌وه و، ئێستاش كه ترسی داعش تاراده‌یه‌ك ره‌ویوه‌ته‌وه، ناكۆكیه‌كان زه‌قترده‌رده‌كه‌ون و لێدوانی وا ده‌بیستین، ئه‌گینا پرسیاره‌كان له‌ویدایه، بۆ؛
1- له‌م ماوه دورودرێژه‌دا كه‌س باسی له‌وه‌نه‌كرد كه دوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی هۆكاری نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمن له لایه‌ن به‌غداوه .
2- بۆ له كاتی رۆیشتنی هه‌ر شاندنێكی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم و شكستهێنانیان له به‌غدا باسیان له هۆكاره‌كان نه‌كرد و به شه‌فافیه‌ت دانوستانه‌كان به‌رێوه‌نه‌چون، ته‌نها ده‌یانوت ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت و میكانیزمه‌كه‌یه‌تی .
3- ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مالكی و حزبه‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا رێگه‌ی بدایه بودجه ره‌وانه بكات، مالكی به قسه‌ی دوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ده‌كرد .
4- بۆچی ئه‌م هه‌ڵوێستانه كتومت پاش یه‌ك رۆژ له سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی دێت بۆ سلێمانی و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا .
5- بۆچی وه‌زیره‌كانی كورد له به‌غدا تا ئێستا سوێندی یاساییان نه‌خواردوه كه هه‌ڵوێستی نوێی به‌غدا له‌مه‌ر ناردنی موچه بزانرێت و پێویست به‌م لێدوانانه نه‌كات .
6- بۆچی ناوی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ده‌رناخه‌ن تاوه‌كو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سه‌رزه‌نشت بكرێن وسزا بدرێن .
تا ئێستاش هه‌ر حزبێك خۆی له قه‌یراندا ببینێته‌وه هۆكارێكی خه‌یاڵی بۆ خۆ قوتاركردن ده‌دۆزیته‌وه و، ئه‌م لێدوان و هه‌ڵوێستانه‌ش زۆر شتمان بۆ رون ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر كار وابروات ململانێكان توندتر ده‌بنه‌وه و ، ئه‌مه‌ش له زه‌ره‌ری خودی كورد ده‌كه‌وێته‌وه و، بواری زۆریش بۆ به‌غدا ده‌ره‌خسێت كه له‌و نێوه‌نده‌دا یاری سیاسی و مانۆری خۆی به ئاسانی بكات .
به‌روار: 28/09/2014
453 جار خوێندراوه‌ته‌وه