ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
سوید چوارەم بەختەوەرترین ووڵاتی جیهانە بۆ ساڵی 2024
نیتچە دەڵێ
شەرەفی پیاو و ژن
وتاره‌كان
بۆ مێژوو:
بەختیار شەمەیی
بۆ ئاگاداريتان، ناچار بووم و به پێويستمزانی ئه‌م روونکردنه‌وه و راستييه، به‌م دێڕانه، ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌م.
بێگومان لای هه‌مووان روون و ئاشکرايه که پاره بۆ ژيانی هه‌موو مرۆڤێک، پێويست و گرنگه. ئه‌و که‌سانه‌ی که له رابووردوودا خزمه‌تيان به کۆمه‌ڵگه کردووه و ئێستا به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه يان به‌هۆی هه‌ر هۆکارێکی ديکه‌وه بێت که نا‌توانن کار بکه‌ن و بژێوی ژيانی خۆيان دابين بکه‌ن، مووچه‌ی خانه‌نشينی پێويست و شايسته‌يانه و مافی ره‌وای خۆ‌يانه. ئه‌مه له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا به ياسا رێکخراوه.
هه‌ر که‌سێک بڵێت پاره بۆ ژيان گرنگ نييه و هيچ نييه، ئه‌مه وته‌يه‌کی راست و دروست نييه. راستييه‌که ئه‌مه‌يه که پاره، وه‌کو هۆکارێک و يارمه‌تيده‌رێک بۆ ژيان، بۆ هه‌موو مرۆڤێک پێويست و گرنگه. به‌ڵام له پاره گرنگتر، مرۆڤ خۆيه‌تی. مرۆڤ له هه‌موو شتێک گرنگتره. که‌سايه‌تيی مرۆڤ له سامانداری گرنگتر و به‌هادارتره. هه‌ر شتێک گرنگ بێت، پيرۆز بێت، باش بێت، خراپ بێت، به بێ مرۆڤ، بوون و نه‌بوونی هه‌ر وه‌ک يه‌ک وايه. به کورتييه‌که‌ی ئه‌مه له وه‌ڵامی پرسيارێکدا ده‌نووسم که چه‌ند که‌سێک ئاڕاسته‌يان کردووم، ئه‌و پرسياره به هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، ئاساييه و مافی ره‌وای خۆ‌يانه. لێره‌دا به پێويستی نازانم ناوی هيچ به‌ڕێزێک بهێنم، بابه‌ته‌که ناوهێنانی هيچ که‌سێک نييه، ته‌نها به گرنگ و پێويستمزانی پرسياره‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه. هه‌ربۆيه لێره‌دا ناچار بووم ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسم.
پرسياره‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌رباره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشينييه که ئايا وه‌کو هاوبيرێکی پاسۆک، مووچه‌ی خانه‌نشينيم له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان يان پارتی و يه‌کێتييه‌وه، بۆ بڕاوه‌ته‌وه؟
ئه‌مه وه‌ڵامی پرسياره‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌يه:
له راستيدا له ساڵانی رابووردوودا چه‌ند جارێک و له‌م دواييه‌شدا، دووباره، له‌لايه چه‌ند که‌سانێکی سه‌ر به پارتی* و يه‌کێتييه‌وه، بێگومان دڵنيام له رووی دڵسۆزييانه‌وه بووه، پێشنيازی ئه‌وه‌م بۆکراوه که داوای مووچه‌ی خانه‌نشينی بکه‌م و ئه‌وانيش وه‌کو مافێکی ره‌وای خۆم، وه‌ک هاوبيرێکی دێرين و يه‌کێ له پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاييه‌کانی پاسۆک، ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌و کاره‌م به ئاسانی بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن و مووچه‌ی خانه‌نشيني، ئه‌وه‌نده‌ی پێويست بێت، وه‌ک مافێکی ره‌وای خۆم، وه‌ربگرم. وه‌ڵامم هه‌ميشه ئه‌وه بووه هه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌شم ده‌بێت که ئه‌و مووچه و بڕه پاره‌يه، باشتره بدرێت به خێزانێکی هه‌ژاری کورد يان خوێندکارێکی کوردستان که له‌رووی ده‌رامه‌ته‌وه بێ توانا بێت تا بتوانێت به‌و پاره‌يه خوێندن ته‌واو بکات و داهاتوويه‌کی شايسته بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
هه‌رده‌م بڕوام به‌م راستيیه هه‌بووه و ئێستايش هه‌ر پێموابووه که مه‌رج نييه هه‌ر که‌سێک رۆژێک له رۆژان پێشمه‌رگه بوو بێت، يان سياسه‌تی کردبێت، ئيتر له بوودجه‌ی ميلله‌ت مووچه‌ی خانه‌نشيينيی وه‌ربگرێت! چونکه پێشمه‌رگايه‌تی و سياسه‌ت کردن له رابووردوو و له ئێستايشدا هه‌ر ئه‌رک و فه‌رمانێکی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی هه‌موو کوردێکی پاک و دڵسۆزه و پێوه‌نديی به ئاستی دڵسۆزی و هه‌ست به به‌رسيارێتی کردنی ئه‌و که‌سه‌وه هه‌يه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه و نيشتمانه‌كه‌ی خۆی، ئيتر هيچ منه‌تێکی تێدا نييه و هيچ پێويست ناکات له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره مووچه‌ی خانه‌نشينی وه‌ربگرێت. به‌تايبه‌تيی ئه‌و کوردانه‌ی که دانيشتووی هه‌نده‌رانن و به شێوه‌يه‌ک له شێوه‌کان خۆيان خاوه‌نی مووچه و سه‌رچاوه‌ی دابين‌کردنی بژێوی ژيانی خۆیانن و ژيانيان مسۆگه‌ره. هيچ پێويست ناکات له بوودجه‌ی ميلله‌ت، مووچه‌ی خانه‌نشينی وه‌ربگرن!؟
لێره‌دا دوا وشه‌م سه‌باره‌ت به‌و پرسياره ئه‌مه‌يه که نه‌خێر، هيچ کاتێک نه زه‌ويم وه‌رگرتووه و نه هيچ مووچه‌يه‌کی خانه‌نشينی و نه هيچ جۆره مووچه‌یه‌کی ديکه‌م به هيچ ناوێک و هۆکارێکه‌وه، نه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی و نه له پارتی و نه له يه‌کێتی و نه له هيچ لايه‌نێکی ديکه‌وه نه‌مبووه و نيمه و به دڵنياييه‌وه ناشمبێت و ئه‌وه دوا بڕيارمه بۆ هه‌ميشه.
له‌گه‌ڵ رێز و سڵاوی زۆرمدا بۆ هه‌مووتان.
برای دڵسۆزتان
به‌ختياری شه‌مه‌يی
26.09.2014
*تێنينی: به‌رپرسێکی پارتی به پێکه‌نينه‌وه پێی وتم، زۆر سه‌يره، ئه‌مه يه‌که‌مجاره که خۆمان داوا له که‌سێک بکه‌ين که مووچه‌ی خانه‌نشينيی بۆ ببڕينه‌وه و پێمان بڵێت، نامه‌وێت!
- هيوادارم که‌س هيچ لايکێک نه‌کات و هيچ کۆمێنتێک نه‌نووسێت.
به‌روار: 27/09/2014
308 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
501
کۆی سه‌ردان:
29232976