وتاره‌كان
هێڤار ئیبراهیم داكۆكی لەكێ‌ و لەچی دەكات ؟
 عومەر محەمەد

لەماڵپەری خەندان خوێندمەوەکە هێڤارئیبراهیمی پەرلەمانتاری بزووتینەوەی گۆران داکۆکی لەو ژنانە دەکات کەخانە نشینکراون، ئەم خاتوونە داکۆکی لە خانمەکان دەکات یان سوکایەتی بەمرۆڤ ؟ بەداخەوە کە دەبینم هێڤارئیبراهیم وەک پەرلەمانتارێک قایلە بەوەی ژنان مل بۆموچەیەكی ناشایستە كەچ بكەن وبە سوکایەتی قایل بن . ئەوتێروانینە لەبنەرەتەوە بەکەم تەماشاکردنی ژنانە، بەكەم تەماشاكردنی مرۆڤە،پاساوهێنانەوەیە بۆ یاسایەكی ناداد پەروەر كە هاوڵاتیان لەسەر بنەمای خێڵ و خزمایەتی و نزیكایەتی هەڵاوێرد دەكات، من لە پیشەوە سەركۆنەی هەركەسێك دەكەم سوكایەتی بە مرۆڤ دەكەن جا ئەو مرۆڤە ئەگەر تۆمەتباریش بێت جا ژن بێت یان پیاو، هیچ كەس شایانی سوكایەتی پێكردن نیە، بەڵام سوكایەتی راستەوخۆ هەیەو ناراستەوخۆ، مەگەر بەسوالكەركردنی بەردەم قاپی بەرپرسان و شەرعیەتدان بەدزی كردن لە سامانی گشتی خەلك سوكایەتی نیە بەمرۆڤ ؟ خانەنشینكردنی ژنان و پۆست بۆداتاشینیان بەبێ‌ ئەوەی شارەزاییان هەبێت هەرلەپێناوی موچەیەكدا سوكایەتی نیە بەژنان ؟ بە دلنیاییەوە دەیڵێم ئەگەر سوكایەتیەك بەو ژنانە كرابێت پێش هەركەسێك ئەو یاسایە پێی كردوون كە بەو ناداد پەروەرییە لە پەرلەمان پەسەندكراوە. دەی فەرموون با ژنانی باشوریش دەستبەرداری خانمێتی بن و بچنە ریزەكانی سوپاوە " هەروەك چوون" بچنە بەرەی جەنگەوەو لە کۆلیژی سەربازی بروانامەکانیان وەربگرن وبە خزمەتی راستەقینەی خۆیان خانە نشین بکرێن، ئیدی هەرکەس نارەزایەتی دەربری ناهەقیان بەرامبەر دەکات.. هەلبەتە ئەمە بۆپیاوانیش داوادەكەم، هیچ پیاوێك شایانی ئەوەی نیە پێشمەرگە نەبووبێت و بەپلەی سەربازی یان پێشمەرگایەتی خانە نشین بكرێت و لەهیچی خۆرایی و بەهۆی ناسیاوی و خزمایەتی بەرپرسانەوە لەقوتی خەڵك بدزێت .
مرۆڤ چ نێربێت یان مێ‌ ئەگەرتێكۆشەربێت وخەمی كەرامەتی خۆی و هاوڵاتیانی بێت تێكۆشانی بۆ دادپەروەری دەبێت لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگادا، نەك بەچنگ ونینۆك تێبكۆشێ‌ بۆ دەستكەوتی مادی وباشتر كردنی ژیانی تایبەتی خۆی بەپێشچاوی میللەتێكەوە كە زۆری بە دەست دكتاتۆرێتی بەعسەوە كێشاوە، هەرگیز قایل نابێت بەوەی لە هاونیشتمانیەكانی زیاتر بخوات و زیاتر بەری چ جای ئەوەی قایل بێت بەوەی بە یاسایەكی نادادپەروەرو خواروخێچ خەلكی مشەخۆرو هەلپەرست لە پەنای تێكۆشانی ئەودا وەك ئەو پلەوپایەوەربگرن وبە دەمامكی ساختەوە بێن و وەك تێكۆشەرێك لە بودجەی گشتی وڵات بدزن وخۆیان بەسەرخەلكی هەژارەوە بادەن !
 هەقنیە ژنانیش هەموو رەخنەیەک بەسوکایەتی کردن بزانن، سوکایەتی ئەوەیە تۆ ژنان دەستەبژێر بکەیت ولە بەرخاتری ژن بونیان پلەوپایەیەکیان پیببەخشیت کە هی خۆیان نییە، هونەرمەندیکی شانۆکاروبیژەرێک و گۆرانی بێژێکی ژن بەچ هەقیک رەوایە بەپلەی جیاوازی ئەفسەرو فەرماندەی سەربازی خانە نشین بکرێن ؟ لەولاشەوە پێشمەرگەی ناوسەنگەرەكان موچەی مەمرەوبژی وەربگرن ؟! ژنانێک هەبن سەرباری ئەوەی بەکردەوە لە چیاكانی كوردستان پێشمەرگە بووبن ئیستا بەتەمەنی هەڵکشاوییەوە بەخێوکەری باخچەی ساوان بن (كێ‌ دەیەوێ‌ بانمونەی خاتوو ساماڵێكی بدەمێ‌ ؟) ئەمەو چەندین نمونەی تر، ئەی كەوایە خاتوونی پەرلەمانتار داکۆکی لەخانمان دەکات یان لە مرۆڤ ؟ هەر بەراست ئەو داکۆکی لەکێ دەکات ؟ لە خانمانی "ژن" یاخود لە کۆی ژنان ؟ ئەگەر لە ژنانە من وخەڵکی تریش دەزانین کە راست نافەرموێ.
ئەفسوس پەرلەمانتارێك ئەوە تیروانینی بێت بۆ بەریوەبردنی وڵاتەكەی لەوەش ئەفسوس تر پەرلەمانتاری بزوتنەوەیەكی سیاسی و جەماوەری بێت كە بەدەنگی هەزاران ژن و پیاوی نەگبەت و مەینەتبار چوبێتە پەرلەمان بەنیازی ئەوەی داكۆكی لە ژیانیان بكەن و كۆتایی بە گەندەڵی و بەهەدەردانی بودجەی گشتی بهێنن !!

به‌روار:  03/09/2014
384   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿

کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿

ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   957
کۆی سه‌ردان:   29258816