بێهه‌ڵوێستی توركیا له‌بیر ناكرێت
عیماد عەلی
ئه‌و رۆژه‌ی داعش زه‌فه‌ری به و ناوچه كوردستیانه‌ی له شه‌نگاله‌وه بۆ مه‌خمور هێنا، هه‌نده‌كێك مابوو بگاته هه‌ولێر، هه‌مووان له‌و باوه‌ره‌دابون كه توركیا هه‌ڵوێستێكی توندی ده‌بێت، له‌به‌ر خاتری هیچ نه‌بێت له‌به‌ر هاوپه‌یمانه نزیكه‌كه‌ی خۆی و هاوبه‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان،بۆیه هه‌ڵوێستێكی موشه‌ڕه‌فی ده‌بێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ته كه زۆرترین قازانجی ئابووری له هه‌رێمی كوردستانی كردبێت و، په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی له ئاستێكدایه، كه وا پێویست بوو له یه‌كه‌م چركه ساته‌وه و پێش هه‌ر كه‌س و وڵاتێكی تر هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی بنواندایه، كه متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بۆ خۆی فه‌راهه‌م بكردایه و هه‌تاهه‌تایه كورد پێش پارتی به برا گه‌وره‌ی له‌قه‌ڵه‌م بدایه، به‌ڵام داخه‌كه‌م، به دوو بیانوی پوچ، رۆڵی ته‌ماشاكه‌ری بینی . بۆ به‌دبه‌ختی كورد، سه‌ركردایه‌تی كوردستان، به‌تایبه‌تی پارتی، كه زۆر نزیكه له توركیا و به‌ڵكو خۆی به هاوپه‌یمانێكی به‌هێز و ستراتیجیی ده‌زانێت و شه‌و و رۆژ به باڵای یه‌كتردا گۆرانی ده‌ڵین، ئێستاش گله‌ییه‌كی نه‌بووه . به‌ڵكو بیانوه‌كانی بۆ خه‌ڵك پشت راست ده‌كاته‌وه و، ده‌ڵێت؛ توركیا حه‌قی خۆیه‌تی . هه‌ولێر داگیر بكرێت و ئه‌م ئه‌زمونه له‌ناوبچێت وخه‌ڵكی ئاواره‌بێت و كچانمان له بازاره‌كان بفرۆشرێن، چیه، توركیا له قۆناغی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكدایه، نه‌خێر له لایه‌كی تره‌وه دیبلۆماسیه‌كانی لای داعشن، باشه كوا و بۆچی كه داعش هه‌میشه خه‌ریكی سه‌ربرینن هیچی له‌و دیبلۆماسیانه نه‌كردوه و ته‌نانه‌ت توركیاش بێخه‌م پاڵی بۆ داوه‌ته‌وه و زۆر بیمنه‌ته، باشه بۆچی توركیا سنوره‌كه‌ی واڵایه بۆ هاتوچۆی داعش، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سیناریۆ نه‌بێت .
بۆیه ده‌بێت هه‌موو دونیا بزانن كه كورد وه‌كو میله‌ت ئه‌وه‌نه خۆشباوه‌ر نیه، هه‌رچه‌ند كه‌س به‌و بیانوه باوه‌ر ناكات،به‌تایبه‌تی و له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك خودی پارتی ، به‌ڵام ململانێكه‌و پێگه‌ی له میحوه‌ره‌كانی ناوچه‌كه رێگه‌ی نادات به ئاشكرا بڵێت توركیا لای گرنگ نه‌بوو داعش نه‌ك هه‌ولێر به‌ڵكو هه‌موو كوردستانی داگیر كردبا و وه‌زعی كوردستانی به‌ده‌ردی موسل بردبا .
نازانم بۆچی شه‌رم بكه‌یت له وتن و راگه‌یاندنی راستیه‌كان، توركیا ده‌ریخست كه بۆ تاكه رۆژێكیش دۆستی كورد و كوردستان نه‌بووه و هیچ كاتێك پشتكیری كوردستان ناكات و، جگه له قازانجی ئابووری هیچ هه‌ڵوێستێكی روونی له ئاست پرسی سیاسی كورد نیه، به‌ڵكو له خوای ده‌ویست كه كورد بگه‌رێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م . ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرابێت، به‌م جموجوڵه‌ی داعش زۆر هاتینه دواوه، كه ئه‌مه‌ش ئاوات و مه‌به‌ستی توركیا بوو و، هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه، كه به خۆی رۆڵی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه بگێرێت ، شكیش ده‌كرێت كه به هاندانی توركیا داعش روی خۆی بۆ كوردستان وه‌رگێرابێت ، ئێستاش كه موجامه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی ده‌كات ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه و ده‌زانێت پرسی كورد قۆناغێكی جیهانی بریوه و وڵاته زلهێزه‌كان تا راده‌یه‌كی باش پشتگیری ده‌كه‌ن، ئه‌مجاره‌ش ئاواته‌كه‌ی توركیا به‌دینه‌هات له مه‌ر له‌ناوچونی ئه‌زمونه‌كه‌ی كورد، ئه‌گینا له زۆر شت‌دا رێگری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد و خۆی شل نه‌كرد، بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا كه نزیكترین وڵاته له شانۆی كێشه‌كه، ده‌بێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌بیر نه‌كرێت و مێشكی خه‌ڵك به‌وه پرنه‌كه‌نه‌وه كه توركیا هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌بووه بۆ بێ هه‌ڵوێستی و، دان به بێ متمانه‌بون به توركیا بنرێت و خه‌ڵكی كوردستانیش لێی ئاگادار بكرێته‌وه، چونكه هه‌موو كورد ده‌زانێت و ده‌پرسێت؛ ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر به خۆیشی هه‌ڵوێستی وه‌رنه‌گرتبا ده‌كرا رێگه به ئه‌مریكا و ڵاتانی رۆژئاوا بدات بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك به كار بێنن و هیچیش له‌سه‌ری نه‌كه‌وێت ، به‌ڵام! بۆ كێ بڵێیت، سه‌ركرادیه‌تی سیاسیی كورد، ئێستاش له جاران گه‌رموگورتر سه‌ردان و پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌ردوگان ده‌كه‌ن وله ته‌راتێن كردن و هاتوچۆی توركیا نه‌كه‌وتون ، ته‌نها له‌به‌ر خاتر و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی و، كوردستانیش چش . ده‌بێت ته‌نها ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئه‌گه‌ر داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك پێشره‌وی بكردایه چی رویده‌دا ؟
بۆیه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی پارتی پێش هه‌موو لایه‌ك حه‌قیقه‌تی توركیا و سیاسه‌ته‌كانی بۆ خه‌ڵك باس بكات و خۆی له‌و به‌رپرسیارێتیه نه‌دزێته‌وه و پرسی گه‌لی كورد نه‌كاته قوربانی به‌رزه‌وندی پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی .
عیماد عه‌لی

به‌روار: 03/09/2014
258 جار خوێندراوه‌ته‌وه