(تراژیدیای نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه)
دکتۆر سالار باسیرە
ماوه‌یه‌كه داعش دژ به كوردستان جه‌نگێكی بێبه‌زه‌ییانه‌ی به‌رپاكردوه و هه‌ندێك له ده‌وله‌ته ئه‌وروپیه‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ناردنی چه‌ك بۆ كورد ، له نێو ئه‌وانه‌دا ئه‌لمانیا كه ده‌نگی دژیش هه‌یه بۆ نه‌ناردنی چه‌ك بۆ كورد كه‌چی هه‌تا ئێسته نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه له راستیدا هه‌موو نوێنه‌ری حیزب و سه‌رۆكن له ده‌ره‌وه ئاماده نه‌بوون كۆنفرانسی نێوده‌وله‌تی ئه‌نجام بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌و له كۆتایی كۆنفره‌نسه‌كه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام بدرێت و تێیدا میدیا جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و ده‌وله‌ته بانگهێشت بكرێن ... له‌م كۆنفره‌نسه نێوده‌وله‌تیانه‌دا كه‌سانی پسپۆر و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ده‌له‌تانێك و هه‌ندێك له بالیۆزه‌كانی ده‌وله‌تان بانگهێشت بكرێن بۆ توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه‌و دواتر ئه‌و بابه‌تانه وه‌ربگێردرێنه سه‌ر زمانی بۆ ئینگلیزی و بنێردێن بۆ حكومه‌ته‌كان و په‌رله‌مانه‌كانیان و ده‌زگاو میدیا جۆربه‌جۆره‌كانی نێوده‌وله‌تی ...
ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها له ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌و یه‌كێتی هیچ ده‌سه‌لاتێكی تێیدا نیه ... به‌لام نه یه‌كێتی و نه گۆران و نه حیزبێكی تری كوردی باشور هه‌لنه‌ستاوون به‌م ئه‌ركه كه كورد خۆشی تێیدا بێته ده‌نگ و ڕه‌نگ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تی .. داخۆ هۆكاری ئه‌مه له چیدا بێت؟؟؟ له كاتێكدا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه خاوه‌ن بیناو پاره‌و كارمه‌ندی زۆرن... نا‌بینیت ئه‌وانه به‌شداری دانوستانی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌و ده‌وله‌تانه ببن چونكه ئه‌و ده‌سه‌لاته دانانی كه‌سانی پسپۆر‌و لێهاتو وه دلسۆزی مه‌به‌ست نیه به‌لكو كرنك ئةوةية سه‌ر به سه‌رۆك بن و ده‌روێشی حیزب و سه‌رۆك بن ... ئه‌وه كه‌سه‌كانن وه‌ك تاك به‌شداری ئه‌و جۆره چالاكیانه‌ن دةبن به لێهاتویی خۆیان ،،، بۆنمونه له ئه‌لمانیا براكه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌یه ، له به‌ریتانیا عه‌قید شاناز برایم ئه‌حمه‌د ... تاد. كه هه‌ق وایه نه‌جمه‌كانی لێ بسه‌ندرێته‌وه ... ئه‌مه‌یه ولاتی ده‌سه‌لاتی خێزان و بنه‌ماله‌و ده‌وله‌تی حیزبی
به‌روار: 03/09/2014
397 جار خوێندراوه‌ته‌وه