(ماف كه نه‌درا ده‌بێت بسه‌ندرێت / بةرةو شؤرشيَكي كؤمةلايةتي)
دکتۆر سالار باسیرە
باس له خانه‌نشین كردنی 85000 كه‌س ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه به پله‌ی سه‌ربازی ، وه‌زیر ، راوێژكار ...تاد. زۆرترین ژماره‌یان له‌وانه‌ن كه بۆ یه‌ك چركه‌ش له‌و پیشه‌یه‌دا نه‌بوون ، یان هێشتا ته‌مه‌نی خانه‌نشینییان نیه ، به ملیارد دینار له سامانی گشتی بۆ ئه‌وانه به هه‌ده‌ر ئه‌درێت ، زۆرێكیان له‌پال ئه‌و خانه‌نشینیه‌دا پیشه‌ی تری حیزبی یان بازرگانییان هه‌یه‌و ده‌ستكه‌وتی تری مادییان هه‌یه ، ئه‌وه له كاتێكدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مه ، زۆرێك خێزان ده‌بێت ژن و مێرده‌كه‌ش كار بكه‌ن له پێناوی دابینكردنی بژێوی ژیانیاندا ، پێشمه‌رگه دلسۆزه‌كان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا بێ موچه یان به موچه‌یه‌كی زۆر كه‌م گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن و مال و مندالیان بێ باوك و بێ مێرد ده‌بن ، له نێو ئه‌و خانه‌نیشن كراوانه‌دا تێیدایه بۆنمونه به پله‌ی وه‌زیر سامانه‌كه‌ی به چه‌ند ملیۆن دۆلارێك مه‌زه‌نده ده‌كرێت و پله‌وپایه‌ی سیاسیشیان هه‌بوه له نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا ... ئه‌مانه جگه له‌وانه‌ی كه بوونه‌ته ملیۆنه‌رو ملیارده‌ری دۆلار بێگومان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م گه‌له به‌دبه‌خته‌و هیچ كام له‌وانه‌ش ئاماده نین دینارێك بده‌نه خێزانی هه‌ژارێك یان كرێی به‌شێكی پێشمه‌رگه كرێچیه‌كان بده‌ن ، ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ی كه ئاسایی ده‌بێت مولكی نه‌ته‌وه بن نه‌ك هی حیزب و خێزان و بنه‌ماله ده‌سه‌لاتداره‌كان ... ئه‌مانه هه‌مووی دلۆپێكن له ده‌ریایه‌ك و به‌شێكی گه‌وره‌ی سامانی ئه‌م ولاته به‌ناشه‌رعی لای كۆمه‌لێك خه‌لكی كه‌م كۆبۆته‌وه ... من له‌و باوه‌ڕه‌دام زوو یان دره‌نگ ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێت ڕوبه‌رووی شۆرشێكی كۆمه‌لایه‌تی ببێته‌وه‌و كاری له‌سه‌ر بكرێت و ئاڕاسته‌كه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات چونكه ئه‌م ده‌سه‌لاته به‌خۆشی و به ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی مل نادات بۆ داواكاریه ڕه‌واكانی گه‌ل ... ئه‌م بارودۆخه هه‌تا سه‌ر به‌م شێوه‌یه قبول ناكرێت... شتێك هی تۆ بێت به‌لام كه‌سێكی تر بیخوات ... ئێمه ده‌بێت به ده‌ستێك به‌رگری له گه‌ل و نیشتیمان بكه‌ین دژ به تیرۆریستان و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ئیتر له ژێر هه‌ر به‌رگێكدا خۆی پۆشیبێت ، به‌ده‌سته‌كه‌ی كه‌ش ده‌بێت بلێم هیچ مرۆڤێك هه‌تا سه‌ر كۆت و زنجیری روتاندنه‌وه‌و و كۆیلایه‌تی ده‌سه‌لاتی نێوخۆی قبول نیه‌و زوو یان دره‌نگ له دژی ڕاده‌په‌رێت ، ئه‌وه یاسای سروشته ،، ماف كه نه‌درا ده‌بێت بسه‌ندرێت
به‌روار: 02/09/2014
252 جار خوێندراوه‌ته‌وه