كوردیش پاش شه‌نگال چووه قۆناغێكی تره‌وه
عیماد عەلی
وه‌ك چۆن عیراق پاش روداوه‌كانی موسل چووه قۆناغێكی زۆر جیاوازه‌وه و هاوكێشه‌كان به جۆرێك گۆڕان، كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چی هه‌نگاوێك له زاڵبونی تاك لایه‌نی نرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر فاكته‌ری یارمه‌تیده‌ر هاتنه ئاراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ حوكمێكی سه‌نترالیزمانه و به‌رهه‌مهێنانی سه‌ركردایه‌تیه‌كی تاكره‌و و به‌هێز، ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رنگون بون، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو روبه‌رێكی ستراتیجی زۆر له‌ئه‌رزی عیراق له‌ده‌ست سه‌نته‌ر ده‌رچوو و، عیراق له زۆر باره‌وه گه‌رایه‌وه دواوه، ئه‌مه‌ش وای له‌م ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردایه‌تیه و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی تری ده‌ره‌وه‌ی عیراقیشی كرد جارێكی تر به‌و شێوه‌یه بیر له حوكمرانی عیراق نه‌كه‌نه‌وه و، بۆیان دوپات بووه‌وه كه جارێكی تر نه گه‌لانی عیراق و نه‌ش هاوكێشه سیاسیه ئیقلیمیه‌كه رێگه ناده‌ن تاكه پێكهاته‌و لایه‌نێك زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته مۆزائیكیه‌دا له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌قلیمی تاكه ده‌وڵه‌تێكدا بێت .
كوردستانیش، زۆر حاڵه‌تی تاكره‌وی تێیدا رویدا و و ململانێی حزبی و سه‌ركردایه‌تی تاكره‌و و له‌خۆبایی زۆری تێدا دروست بوون، نه‌ك بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له ئاست كوردستانی گه‌وره‌شدا خۆی به‌تاكه لایه‌ن و سه‌ركرده ده‌زانی كه شایانی به‌رێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی وڵات بێت و خۆی به شێخ و ئاغا ده‌زانی و خه‌ڵكی تریش به شێخی به‌رماڵ . ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌و شێوه‌یه برۆیشتایه روی سیاسه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و هه‌مان ره‌فتاری حومرانی به‌غدا ده‌رۆیشت، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م رایه‌ش ئه‌وه‌یه، كه به ئاشكرا له پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر بینیمان ئه‌و ره‌فتارانه چۆن نیاز و بۆچونی ژێرپه‌رده‌مان له كوردستانیش بۆ ئاشكرا ده‌كات و، نه‌ك له عیراق به‌ڵكو له كوردستانیش خه‌ڵك رووه و تاكره‌وی ده‌روات و ره‌خنه له تاكره‌وی ده‌سه‌ڵاتی عیراق له به‌غداش ده‌گرێت .
پاش داگیركردنی شه‌نگال و ئه‌و ناوچه فراوانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه تیرۆریسته‌كه‌ی داعشه‌وه، هاوكێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا هات كه له بوغرایی لایه‌نه‌كان كه‌م بێته‌وه و، حه‌قه ئه‌م روداوه پاڵنه‌ر بێت بۆ به قوڵی بیركردنه‌وه و به خۆداچونه‌وه‌یه‌كی وا روبدات كه له‌قازانجی دیموكراسی كوردستاندا بكه‌وێته‌وه و ، پێویستیشه به ئیستراتیجیه‌تێكی نوێوه حوكمرانی كوردستان به‌رێوه‌بچێت و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی گه‌وره‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت و په‌یوه‌ندیه دیبلوماسیه‌كانی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان له‌سه‌ر حسابی هیچ لایه‌نێكی كوردستانی نه‌بێت، له مه‌ڕ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م روداوه‌دا، خۆش به‌ختانه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان سه‌لماندیان كه له پێناو ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان خه‌بات ده‌كه‌ن و چاره‌نوسمان یه‌كه و هیچ لایه‌نێك به‌ته‌نها ناتوانێت له‌ده‌ردانه سه‌لبیاته‌كانی ئه‌م هاوكێشه هه‌رێمایه‌تیانه خۆی رزگار بكات و زه‌ره‌ر به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی كورد نه‌دات .
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، هه‌ڵوێسته‌كانمان هه‌میشه له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی كاتی نه‌بێت كه له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌روونی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌ركه‌وت و، پێویسته روداوی شه‌نگال ده‌رس و په‌ندێك بێت بۆ هه‌موان و، له‌م كاته‌دا واقعه نوێكه وافه‌رز ده‌كات كه به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی خێرا بكرێت له سیاسه‌تی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه نێوخۆیی و كوردستانی و هه‌رێمایه‌تیه‌كان ومامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما و رێبازێكی نوێی جیاواز له‌گه‌ڵ ره‌وتی سیاسی ناوچه‌كه و كوردستاندا بكرێت، له‌پێناو سه‌رخستنی پرسه حه‌قه‌كه‌ماندا، چاوه‌رێین .
به‌روار: 19/08/2014
373 جار خوێندراوه‌ته‌وه