وتاره‌كان
''داعش'' چەتە نییە!
 سیروان کاوسی

ئەوانەی ناوی ''داعش'' بە چەتە دەدەنە قەلەم، بەنەزانی، یان بۆ راگرتنی دڵی عەرەبی سوننە و، سوننەی کورد بەتایبەتییە و، لەقەبارە و مەترسی ئەو رێکخراوە بەربڵاوە کەمدەکەنەوە کە خاوەنی دەیانهەزار چەکداری خوێنڕێژی تەیار و پۆشتەیە و، پشتیوانی ملیۆنان موسڵمانی عەرەبی سوننەی لەگەڵە. بە قوتکردنەوەی ئایەتی ''ئەنفال''، ئامانجی عەرەبی سوننە بەهەموو لایەنەکانییەوە، داگیرکردنەوەی کەرکووک و ناوچەدابڕیندراوەکانە. لەبە رئەوە شەڕی داعش،شەڕی خاکە، شەڕی سوپا مردووەکەی کاتی رووخانی رژێمی سەددامە، کە ئێستا زیندووبووەتەوە و، بەرقوقینێکی زیاتر لەرابردوو بەئیدۆلۆژی ئیسلامییەوە، لەهەوڵی تووناکردنی کورددایە. سەرکەوتن، یان شکستی هەر لایەک لەبەرەکانی شەڕ، سنووری داهاتووی نێوان کورد و سوننە دیاریدەکات. بۆیە سەرۆکایەتیی سیاسی  و سەربازیی کورد  پێویستە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رزگارکردنی دوابستی خاکی کوردستان.
بەچرکردنی خەباتی دیپلۆماسی و خۆپێشاندانی بەرفرە لە نێوخۆ و لەدەرەوەی وڵات، داوای پشتیگیریی زیاتری نیونەتەوەیی بکرێت لەڕووی سیاسی و لۆجستیکییەوە، بۆ ئەوەی رێ لە دووبارەبوونەوەی جێنۆسایدی نەتەوەی کورد بگیرێت. هاوکات هەوڵی بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی شەنگال بدری و داوای بەدەوڵەتبوونی کورد بکرێت، چۆنکە هەڕەشەی گەلکوژی و جێنۆسایدی لەسەرە.
وەک خەمخۆرێکی نەتەوەی کورد، داوا و تکا لە پارتی دێمۆکراتی کوردستان و، پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەم، لەم دۆخە هەستیار و چارەنووسسازەدا، واز لە پرۆپاگەندەی حیزبایەتی و سووچبارکردنی یەکدی بهێنن، لەهیچ کات  وسەردەمێکدا نەتەوەی کورد هێندەی ئەمڕۆ یەکگرتوو و یەکهەڵوێست نەبووە. ئاشکرایە، پەکخستن، یان دواخستنی رزگاریی کوردستان دەچێتە خانەی تاوانی نەتەوەییەوە، لەبەر ئەوە هەردوو لایان پێویستە خۆیان بە بەرپرسیار بزانن بەرامبەر چارەنووس و سەربەخۆیی گەلەکەیان و هاوکاریی تەواوی یەک بکەن بۆ بەهێرترکردنی خەباتی رزگاریخوازیی کورد لەهەموو ئاست و بوارێکدا. 
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی نەتەوەی کورد لەپێناوی رزگاریی یەکجارەکی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان!
به‌روار:  18/08/2014
322   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   486
کۆی سه‌ردان:   29230207