وتاره‌كان
دۆخى سیاسى یەکێتى.! ئەو دۆخەى کە کەس ئیرەیى پێنابات.!
 عەلی فەتاح
د.نەجمەدین کەریم بەراستى کاندید بوو یان داشێکى حەروکى ناو گەمەکە؟
گەر د.بەرهەم لە دەنگدانى ناو فراکسیۆن پێش د.فواد کەوت... ئەوا راستەوخۆ بەسەر تەڵەى دووەمى رکابەرەکانیدا دەکەوت کە ئەویش لوغمێکى تازەبوو بەناوى "د.نەجمەدین کەریم"

بەشى یەکەم
ئەمجارە پێناسەى فارسەکان هەیمەنەى بەسەر تەواوى پێناسەو فەلسەفە سیاسیەکانى پێشخۆیدا کردووە، بەڵێ "سیاسەت نە دایکى هەیە، نەباوک" 
بارودۆخى ئێستاى یەکێتى بەجۆرێک نەخوازراوە کە مرۆڤ نازانێت لەکوێوە دستپێبکاو لەکام زامى بڕوانێت، پرۆسەى دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک کۆمار خوێى کرد بە کۆى برینەکانى رابردووى ئەم حیزبەدا، ئەو راستیەى سەلماند کە ئەم حیزبەو سەرکردەکانى ململانێ و کێبڕکێ و ملشکاندنى یەکترى بە ئۆکسجینى ژیانى حیزبەکەیان دەزانن، بابەتەکە تا لێیوردبینەوە پەلى زیاتر ئەهاوێت، دەبێت لەپرسیارە هەستیارەکانەوە دەست پێبکەین، یەکێتى بۆ د.بەرهەمى ناوێت؟ د.بەرهەم بۆ دەستبەردارى یەکێتى نابێت؟ بۆچى کۆى پەرلەمانتارەکانى یەکێتى وەک ئارێز عەبدوڵڵا دەڵێت "بۆ ئیمه‌ قورس بوو یه‌کلایى بکه‌ینه‌وه‌ به‌لام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌رکه‌که‌ خرایه‌ سه‌ر ملى ئیمه‌ ،ئیمه‌ش له‌و کاته‌دا به‌ باشمان زانى بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر شانى کاک فواد معێوم که‌ دامه‌زرینه‌رى یه‌کیتیه‌ وه‌ هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌کیتى ئاشکرا ده‌نگیاندا به‌ دکتۆر فواد معێوم له‌ کاتیدا کاک دکتۆر به‌رهه‌م ئاماده‌یى دانیشتنه‌که‌ بوو" دەنگیاندا بە د.فواد مەعسوم بەدیار چاوى د.بەرهەمەوە؟
شوان داودى بۆچى بۆ کەى ئێن ئێن دەڵێت "نوێنه‌رانی‌ کورد له‌ به‌غدا به‌ مه‌سئولیاته‌وه‌ ده‌نگیان داوه‌ و د. فوادیان وه‌ک تاکه‌ نوێنه‌ری‌ کورد بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆک کۆمار دیاریکردووه‌".

" ئه‌گه‌ر له‌و ده‌نگدانه‌ نهێنییه‌دا، کاندیدی‌ رکابه‌ر ده‌رچوایه‌، ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ کێشه‌کان قوڵتر ده‌بویه‌وه‌"
د.بەرهەم بۆ لەناو مەکتەبى سیاسى یەکێتیدا زۆرترین رەزامەندى لەسەر بوو؟ بۆ ئەم بابەتە بۆچى کۆمیتەى سەرکردایەتى یەکێتى ئیهمالکران؟ وەک چۆن سیروان کوێخا نەجم دەڵێت "بو ئاکادارى هه مو جه ماوه رو کادرو دوست و لایه نکریکى یه کیتى نیشتمانى کوردستان 
ئیمه ى سه رکردایه تى یه کیتى بیتاوانى خومان را ئه که یه نین له هه مو ئه و ناکوکى و نه کونجانه ى له ناو مه کته بى سیاسیدا رو ئه ده ن ئیمه ته نها موڤفیکى اقدمینله ناو یه کیتى ئه کینا جى به نجه مان له هیج نه خشو سیاسه تیکى یه کیتیدا نیه و هیج برس و را یه کمان بى ناکه ن و ته نانه ت کوبونه وه ى ئاسایشمان له که ل ناکه ن ئه کینا زور به ئاسانى ده توانین ئه م مه سه لانه یه کلا بکه ینه وه"
کۆسرەت رەسوڵ قیادەى پرۆسەى کاندیدکردنەکەى د.بەرهەمى دەکرد بۆچى نەیتوانى لەناو ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى یەکێتى تەنها یەک دەنگ بۆ د.بەرهەم مسۆگەر بکات؟ ئایا لەناو یەکێتیدا بە فیعلى شتێک هەیە بەناوى تەکەتول یان باڵ و مینبەرى جیاواز؟ ئەگەر وایە بۆ تەنها یەک دەنگى نوێنەرەکانى یەکێتى لەبەغدا فەلەدى نەکردوو نەچوو بۆ د.بەرهەم؟ رۆڵى خانەوادەى تاڵەبانى بەتایبەت "شاناز و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد" چیبوو لەم پرسەدا؟ د.نەجمەدین کەریم بەراستى کاندید بوو یان داشێکى حەروکى ناو گەمەکە؟ بۆ خۆى کاندید کرد و بۆ کشایەوە؟ ئەگەر لە دەنگدانەکەدا د.بەرهەم دەربچوایە چى روویئەدا؟
ئەوەى بینیمان پاش فشارێکى زۆرى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان تەنانەت ئاگادار کردنەوەى یەکێتى لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانەوە کە پێویستە تەنها یەک کەس کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە... یەکێتى کەوتە ژێربارى ئەوەى کە رایبگەیەنێت کەمکردنەوەى کاندیدەکانى زۆر لەسەرو ئاستى ئیرادەو تواناکانییەتى، ئەوەبوو ئەو ئەرکەى سپارد بە فراکسیۆنى لیستە کوردستانییەکان لەبەغدا: بەمەش کاندیدەکانى خۆى ناچار کرد بۆ دەنگ کۆکردنەوە پەنا بۆ پارتى و گۆڕان بەرن... کە دڵنیام بێ بەرامبەر نوێنەرى هیچ پارتێکى سیاسى دەرەوەى یەکێتى دەنگى بە د.فواد مەعسوم یان د.بەرهەم ێاڵح نەداوە... لەلایەکیترەوە بەرپسیارێتى هەڵبژاردنى یەکێک لە کاندیدەکانى خستە ئەستۆى سەرجەم لایەنە سیاسییەکان... بەڵام پێشینەى ئەم هەڵبژاردنە بۆ دەرپەڕاندنى د.بەرهەم و شکستپێهێنانى لە پرۆسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نەخشە جەهەنەمییە دوولایەنەى کە باڵى خانەوادەى تاڵەبانى بۆ د.بەرهەمیان کێشابوو، لەلایەکەوە هەموو کۆمیتەى سەرکردایەتى بۆ بڕیاردان لەم پرسە خرانە دەرەوەى ئیعتبار و حساب بۆ کردن، لەلایەکى ترەوە بە بیانووى ئەندامى دەستەى دامەزرێنەر د.فواد مەعسوم بێ ئەوەى خۆى ئاگاى لێیبێت بڕیار لەسەر خۆ کاندید کردنى درا، چونکە وازهێنان و خۆهەڵنەبژاردنەوەى بۆ سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى یەکێتى و بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراقیش دیارترین دەرکەوتەکانى کۆتایى سیاسى د.فواد مەعسوم بوون... کە خۆى دەیویست چیتر درێژە بەکارى سیاسى نەدات بەحوکمى تەمەنە 76 ساڵەکەى و دۆخى تەندروستى..
د.فواد خرایە پرۆسەکەوە وەک ژمارەیەکى ئێجگار لاواز بەرامبەر د.بەرهەم دەردەکەوت، ئەوەى ئەمریکیەکان پێیدەڵێن "پلان 2" باڵى دژە بەرهەم د.نەجمەدین کەریمیان خستە ناو پرۆسەکەوە، لەمەکتەبى سیاسیەوە حاشایان لێدەکرد و دوور لە راگەیاندنەکانیش فشاری لەسەر بوو کە دەبێت تا کۆتایى سیاسى د.بەرهەم بمێنێتەوە، جیاوازى توانستى د.بەرهەم لەگەڵ د.فواد مەعسوم هێند زۆر بوو کە باڵى دژە بەرهەم هەرگیز بڕوایان نەدەکرد لەهیچ هەڵسەنگاندنێکدا لەبەر دەم دۆست و دوژمندا د.فواد پێش د.بەرهەم بکەوێت، هەر بۆیە گەر د.بەرهەم لە دەنگدانى ناو فراکسیۆن پێش د.فواد کەوت... ئەوا د.بەرهەم بەسەر تەڵەى دووەمى رکابەرەکانیدا دەکەوێت کە ئەویش لوغمێکى تازەیە بەناوى "د.نەجمەدین کەریم" و رێک کار لەسەر دەنگى شیعەکان کرابوو کە لەناو پەرلەماندا د.بەرهەم بدەن بە زەویدا...
دواجار د.بەرهەم ئەم رۆژە رەشەى بەچاوى خۆى بینى... بەبۆچونى من هەرچى لەبارەى تەدەخولاتى ئیقلیمى و تەکەتولاتى ناوخۆییەوە دەوترێت راستە... بەڵام هیچیان ناگەنە ئەژنۆى ئەو رقە مێژووییەى کە لەلوتکەى ئێستاى دەسەڵاتى یەکێتیدا هەیە بەرامبەر د.بەرهەم.
باڵى دەستڕۆیشتوى ناو یەکێتى نەیان دەویست د.بەرهەم ببێتە خاوەنى ئەو نەسریەو ئیمکانیاتە مادیە گەورەیەى کە پۆستى سەرۆک کۆمار هەیەتى، ئەو بەشە بەرفراوانەى ناو مەکتەبى سیاسى یەکێتیش کە پشتگیرى د.بەرهەمیان دەکرد لەخوایان دەویست بچێتەوە بەغداو بۆ هەمیشە یەکێتیان بۆ جێبێڵێت...
دواجار ئەوەى پارتى کردى بەرامبەر د.بەرهەم هەم خێر بوو هەم شەڕ، لەپرۆسەکە دورى خستەوەو نەیهێشت بگاتە ناو دەنگدانى ئەنجومەن، بەمەش پاراستى کە لەناو ئەنجومەندا بەدەستى د.نەجمەدین کەریم نەدرێت بە زەویدا... واتا بە دڵنیاییەوە کار بە "پلان 2" دەکرا...
سەرەتاى ئەم کێشەیە بەپێى زانیارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەروەختى پێش گەڕانەوەى د.بەرهەم بۆ کوردستان، راستە د.بەرهەم لە ئەمریکا ژیاوە بەڵام دکتۆراکەى لەبەریتانیا وەرگرتوەو لەوێش چەندجارێک بەریەکەوتن و کێشەى لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەددا هەبووە، زانیاریەکانى لەسەر ئەوە دڵنیایی دەدەن کە ئەو کاتە مەبلەغێکى زەبەلاح پارەى یەکێتى لەسەر ژمارە حسابى د.بەرهەم بووە پاش ئەوەى بووە بەکێشە پارەکە تەحویلى سەر ژمارە حسابى شاناز ئیبراهیم کراوە، پاش گەڕانەوەى د.بەرهەم بۆ کوردستان و تا ئەم ساتەوەختە بۆ چرکەیەک لەژێر فشارو بەرهەڵستکاریەکانى ناو حیزبەکەى خۆیدا پشوى نەداوە، ئەو تەنها تاڵەبانى هەبوو دەستى گرتبوو بە باڵیەوە... هەر بۆیە کۆى ئەم پرسە بەبیانووى ماندوو نەکردنى لەتاڵەبانى شاردرایەوە...
بۆچى بۆ باڵى دەستڕۆیشتووى ناو یەکێتى د.فواد باشترە لە د.بەرهەم.؟
سەرەتاو کۆتا هۆکارى ئەم پلە بەندیشە راستەخۆ پەیوەندى بە ئاستى توانستى سیاسى و بڕیارى سیاسى لاى هەر یەک لەو کاراکتەرە سیاسیاوە هەیە، بێ گومان بۆ باڵى دەستڕۆیشتوى ناو مەکتەبى سیاسى یەکێتى سەرۆک کۆمارێک گرنگە کە هەرگیز بۆ ساتێکیش بیر لەوە نەکاتەوە لەو نوقتەو فاریزانەش لابدات کە لە لوتکەى هەرەمەکەوە بۆ دیارى دەکەن. خاوەنە تاک و تەنیاکەى ئێستاى یەکێتى دەتوانێت بە تەلەفۆنێک د.فواد لەسەر کورسیەکەى بێنێتە خوارەوە ئایا هەمان بابەت بەرامبەر د.بەرهەم ئاسانە ئەگەر ئەو سەرۆک کۆماربوایە.؟ بۆ لوتکەى هەرەمى ئێستاى یەکێتى سەرۆک کۆمارێک گرنگە کە ئاستى جەماوەرى لەناو یەکێتیدا زۆر لەخوار سفرەوەبێت نەوەک د.بەرهەمێک کە ئاشرا بەشى هەرە زۆرى قائیدەى یەکێتى زیاتر لەهەموان کەیفیان پێیدێت...!
به‌روار:  26/07/2014
330   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   946
کۆی سه‌ردان:   29235483