ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كرا
عیماد عەلی
ریككه‌وتنی پارتی و گۆڕان توشی دڵه‌راوكێی كردم، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه رێككه‌وتون یان به پێی قسه‌ی هه‌ردولا به برابه‌شی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ن به‌رێوه و له خزمه‌تی خه‌ڵكدا ده‌بن، به‌ڵكو به خوێدنه‌وه‌ی واقعی كوردستان و چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و خه‌ڵكیش تا دێت بارودۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زۆریش له‌ئاراداده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بگه‌رێته‌وه چوارگۆشه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی نه‌وه‌ده‌كان و ململانێی سه‌خت و پاشقول له‌یه‌كگرتن و په‌نابردنه‌به‌ر توندوتیژی .
ئه‌گه‌ر به‌هاوكێشه‌یه‌كی زانستیانه بارودۆخه چاوه‌روانكراوه‌كه‌ی كوردستان بخوێنینه‌وه، له‌ده‌رئه‌نجامدا به‌رونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئارامی ده‌له‌رزێت و په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كان ده‌شڵه‌ژێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كارتانه‌ی به‌ده‌ست لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانه‌وه‌یه هه‌ریه‌كه لای خۆیه‌وه به‌كاری بێنێت حوكمێكی سه‌قامگیر نابینرێت و ده‌شێت رۆژانه چاوه‌روانی ئه‌گه‌ری جۆراوجۆری تازه بین له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
تا راده‌یه‌كی باش هێزو پاره لای یه‌كێتی و پارتیه و راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌رێتیش لای گۆڕان ، ئه‌گه‌ر له‌و باره‌وه لاسه‌نگی هه‌بێت،لایه‌ك له ده‌سه‌ڵات دوربخرێته‌وه، به پێی بیركردنه‌وه‌ی ئێستایان، ده‌بێت چاوه‌روانی ئه‌وه‌بین كه هه‌میشه نسكۆ و دارمان یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ده‌بێت .
له‌لایه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی تائێستا بێخه‌م و به چه‌ند ژماره‌یه‌كی بچوكی كورسی زیاتر له‌هه‌ر یه‌ك له گۆڕان و یه‌كێتی له سه‌ر بنه‌مای ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان خۆی له‌هه‌موان كردبێت به برا گه‌وره و به خشكه‌یی بۆچونه‌كانی به‌و رێره‌وه‌وه سه‌پاندبێت و، ئه‌و وه‌ك خاوه‌ن ماڵ خێری ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا ببه‌خشێته‌وه و، ورده ورده بیه‌وێت له چه‌ند رێگایه‌كه‌وه ته‌وژم و باڵی سیاسی خۆی به‌سه‌ر كوردستاندا بكێشێت، ئامانجی ستراتیجییشی قوڵكردنی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێتیان بێت و له‌دووره‌وه ته‌ماشایان بكات و له هه‌وڵدانی زیاتردابێت بۆ ره‌زیلكردنیان له كوردستاندا‌و، وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی به‌دێهێنانی ئامانجه نهێنیه‌كانی ئه‌و رێگا سیاسیه به‌كاربهێنێَت ، له لایه‌كی تره‌وه، به‌هه‌موو رێگایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكه‌كه بێ ئومێد بكات له ژیانی سیاسی كوردستان و لایه‌نی ره‌شی لایه‌نه‌كانی تر ده‌رده‌خات و واده‌كات هه‌رچۆنێك بێت هه‌مووان به فه‌رمانی پارتی رازیبن .
ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع كه بۆ چه‌ندین ساڵه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ی بۆ چركه‌ساتێكیش بیری له دیموكراسیه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی كردبێته‌وه،له‌م قۆناغه‌دا و لێره‌وه و له پاش هه‌ڵبژاردن ده‌كرا به ئاسانی رێگه له‌یاریه خه‌ته‌رناكه‌كه‌ی پارتی بگیرێت و سنورێك بۆ زیاده‌رۆییه‌كانی دابنرێت و له بوغرایی كه‌مبكرێته‌وه و، ملكه‌چی بنه‌ماكانی دیموكراسی بێت و ، هیچ نه‌بێت راستگۆیی له‌و ئیدعایانه‌ی كه به‌زاره‌كی ده‌یكات تاقی بكرێته‌وه.
پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان هاوپه‌یمانێتیه‌كی په‌رله‌مانیان پێكبهێنایه با به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بوایه، واته گه‌وره‌ترین كوتله‌یان پێكبهێنایه، ئه‌وا له پێكهێنانی حكومه‌تدا راستگۆیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیان بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌خست و باوه‌ربونی تاك به‌تاكیان به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی له كوردستانیش هه‌نگاوێك به‌ر ه‌و پێشه‌وه ده‌چوو. به‌ڵام ترس له‌وه ده‌بوو، كه یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان ئه‌وه‌بو كه به هیچ جۆرێك پارتی به‌وه رازینه‌ده‌بوو چونكه پاره‌و هێز و كارتی زۆری تری به‌ده‌سه‌ته‌وه‌یه‌و خۆی به خاوه‌نی كوردستان ده‌زانێت، ئه‌وكات له پێكهێنانی حكومه‌ت دوه‌م كوتله راده‌سپێرا كه پارتیه و له‌م ماوه‌یه‌دا پێكیده‌هێنا و كه‌سیش لۆمه‌ی لایه‌نه‌كانی تری نه‌ده‌كرد.
بۆیه له‌م هه‌له‌دا نه‌ك ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات تاقینه‌كرایه‌وه به‌ڵكو وابروات سیستمی پاشایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی به یه‌كجاری بسه‌پێنرێت . خه‌ڵك حه‌قی خۆیه‌تی به بێ ئومێدی بروانێته سیستمی سیاسی كوردستان و دوارۆژی گه‌له‌كه‌ی و ، واچاوه‌روان بكات ئارامی و ئاسایشی كوردستانیش بكه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه، به‌هیوام وانه‌بێت .
به‌روار: 22/04/2014
452 جار خوێندراوه‌ته‌وه