ئیتفاقیهکهی گۆران / پارتی له سێگۆشه‌که‌ی ئێران‌دا ؟!!
هونەر تۆفیق
له سه‌ره‌تای مانگی مارسی رابردوودا ، له‌پاش سه‌ردانی داود ئۆغلۆ بۆ سلێمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، کۆمه‌لێک پرسیاری کراوه‌ی لا جێهێشتین ( له لینکه‌که‌ی خواره‌وه‌دا .. )
له ئێستادا ، له‌پاش ئیتفاقیه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان پرسیاره‌کان ده‌بنه ئه‌گه‌ر و شیمانه‌ی نزیک له واقیع به‌سه‌ر ئه‌رزی سیاسی کوردستانه‌وه .
به‌ر له ئه‌گه‌ره‌کان ، ئه‌بێت ئێران وه‌ک سێگۆشه‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بناسین که دروستکردنی ئه‌وه سێگۆشه ئێرانیه په‌یوه‌سته به مان و نه‌مانی کۆماری ئیسلامیه‌وه وه‌ک حه‌قیقه‌تێکی مێژوویی و ستراتیژی ، وه‌ک دیوارێک بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی ، وه‌ک به‌شێک له بلۆکی نوێ ی روسی / ئێرانی / سوری له ناوچه‌که‌دا ، وه‌ک جوگرافیایه‌ک خاوه‌نی زیاتر له 100 ملیارد به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌ک ، وه‌ک پردێکی سه‌ره‌کیش بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئێران و روسیا به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه . هه‌ر جوڵه‌یه‌کی سیاسی ، ئابوری ، هێز له‌ناو ئه‌و سێگۆشه‌یه‌دا به زیانی ئێران بشکێته‌وه قابیلی به‌رپابوونی جه‌نگ و پێکدادانه لههاوشێوهکهی سوریادا یان له فۆرمه نوێ که‌ی ململانێ ی ڕوسی / ئه‌مه‌ریکی له ئۆکرانیادا ..
به‌ده‌ر له چۆنیه‌تی و بۆچیهتیه نێوخۆییه‌که‌ی ئیتفاقیه‌ی نێوان گۆران و پارتی ، ئێمه باس له‌ئه‌گه‌ره ده‌ره‌کیه‌کانی ده‌که‌ین له‌نێو سێگۆشه ئێرانیه‌که‌دا . چونکه هه‌ر چه‌ند سه‌عاتێک له‌پاش مۆرکردنی ئیتفاقیهکه ، نێچیرڤان بارزانی به‌ره‌و تورکیا به‌رێ که‌وت ، حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره رایگه‌یاند نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته بازاره‌کانی جیهانه‌وه ؟؟!! تا ئێره جموجوڵێکی ئاسایی یه ، تورکیا دڵنیابوبێت له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی له ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا پشتگیر و هاوبه‌شی حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان بارزانیه وه‌ک لێپرسراوی یه‌که‌می نه‌وتی هه‌رێم و به ئیتفاقیه‌ی گۆرانه‌وه په‌یوه‌ندی نه‌وتی هه‌ولێر و ئه‌نکه‌ره ده‌چێته قۆناغێکی پێشکه‌وتوو تره‌وه . به‌ڵام نائاسایی ئه‌و هه‌نگاوه چۆنیه‌تی رازیکردنی ئێرانه له نێو سێگۆشه‌که‌ی خۆیدا ! . هه‌روه‌ک چۆن پارتی له میحوه‌ر و له ناوچه‌ی نفوزی تورکیادایه به ئاستێک دهۆک و هه‌ولێر وه‌ک دوو پارێزگای ژماره 82 و 83 ی تورکی به حساب ده‌گیرێت ، هه‌رێمی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌که‌وێته جوگرافیای نفوزی ئێرانه‌وه و پێناچێت ئێران رێگه‌بدات سلێمانی ببێته پارێزگای ژماره 84 ی تورکیا . ئه‌م نارهزامهندییهی ئێران ته‌نیا بۆ گۆران نیه ، به‌ڵکه یه‌کیه‌تی نیشتمانی به هاوپه‌یمانی ستراتیژیه‌وه له‌گه‌ڵ پارتیدا له توانایدا نه‌بووه هه‌موو ده‌رگا ئابووری و سیاسی و ئه‌منیه‌کانی به‌رووی تورکیادا بکاته‌وه له‌به‌ر تێکنه‌دانی به‌ڵانسی نفوزی تورکی / ئێرانی له هه‌رێمدا . چونکه خهرقکردنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌لایه‌ن تورکیاوه له ستراتیژی ئێران‌دا ده‌کاته پچڕانی مێژوویی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێگۆشه‌یه‌کی هه‌زاران ساڵه‌ی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا .
خوانه‌کرده مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی ئافاتهکهش له‌و پچڕانه‌وه دروست ده‌بێت که ناوچه‌که به‌خۆی هه‌میشه له‌ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌دایه ، کوردیش به‌هۆی مونافه‌سه حیزبیهکانیهوه شیرازه‌که‌ی شل و شێواوه و نه‌وته‌که‌ی هه‌میشه قابیلی گڕ گرتنه ...
پەیجی نووسەر
بهروار: 21/04/2014
473 جار خوێندراوه‌ته‌وه