وتاره‌كان
عارف ڕشدیش نه بێت گورگ نامان خوات
 خدر زوحاک


سه نگه ر گواستنه وه که ی عارف ڕشدی کۆنه خه تمایلی پارتی بۆ ناو پارتی ،ته نها ئاشکراکردن و هه ڵوێست وه رگرتن و ناو گۆڕینه ،به تایبه ت له و کاته ی که پیاوێکی ئاوه ها به بێ هیچ جۆرێك له بیانووی سیاسی و فکری سه نگه ره که ی بگوازێته وه ،وبه و شێوه یه هه ڵوێستی سیاسیانه ی خۆی دیاری بکات له به رامبه ر مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی حیزبه که ی ،جێگه ی خۆیه تی به زه یمان به و جۆره هه ڵوێست وه رگرتنه دابێت ،دیاره مرۆڤ جێگه ی ڕێزه نه ك به زه ی به ڵام هۆش کورتی مرۆڤ ده بێت نیشانه ی به زه ی هاتنه وه بێت له و کاته ی ئه وه نده سانا نیه چاره سه رکردنی هۆش کورتی که هه بوو یان ڕووی دا وه ك نه خۆشی یه ك له مرۆڤ دا به تایبه ت له و کاته ی که ته مه ن به ره و سه روو هه ڵ ئه کشێت .
عارف ڕشدی وه ك یه کێك له به ناو سه رکرده کانی نێو سه رکردایه تی یه کێتی نیشتمانی کوردستان وپیاوێکی سیاسی و بیرتیژ کورد له گه ڵ ئه م بڕیاره سیاسی یه دا له گواستنه وه ی سه نگه ری خه باتی بۆ نێو پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئه وه مان بۆ ده رده خات که ڕه خنه کانی ئێمه هه رله سه ره تاوه له جێگه ی خۆیدابووه به تایبه ت له و کاته ی ووتوومانه ئه بێت چاك سازی و پاك سازی بکرێت له نێو هه موو ئۆرگانه کانی یه کێتی دا به تایبه ت مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی ،که دیاره به شێك له و ئه ندام و جێگه گرانه ،له ڕاستی دا ته نها جێگه یان گرتووه و ناوی گه وره و دێ ی وێرانن ،وه ك کاك عارف ڕشدی که  له ئێستادا ئه کرێت باشترین نمونه بێت بۆ ئه و ڕه خنه گرتنانه ی ئێمه ،که دیاره ئه و زاته ته نها که س نیه که شایسته ی ئه و ناو ناسناوه نه بێت ،به ڵکو که سانی تریش به و شێوه یه هه ن که له ئێستادا له نێو جه رگه ی ده سه ڵاتی بڕیارداندان و خۆیان ته سلیم به پارتی کردووه و له ژێره وه خه تمایل و له سه ره وه ش ناوی قه به قه به یان له خۆیان ناوه ،که سانی تری له و شێوه یه ش هه ن که ئه یانه وێت یه کێتی بکه نه قوربانی گیرفانیان و له پێناو به رژه وه ندیه کانی خۆیاندا به کاری بێنن .
هه ڵوێست وه رگرتنه که ی عارف ڕشدی له و کات وساته دا به بێ پێشینه نه بوو ،به تایبه ت له کاتێکدا که عارف ڕشدی یه کێك بووه له کۆنه جه لال یه کان وله ئیستاش دا بۆته مه لای  ،تۆبڵێت ئه و براده ره له یه کێتی نیشتمانی کوردستان تێگه یشتبێت ؟یان تۆبڵێت ئه و پیاوه که سێکی سیاسی بوبێت و هیچ کات زانیبێتی سیاسه ت چی یه ؟ئه م پرسیاره و هه زاران پرسیاری تر له و کاته دا دێنه پێش ،که دیاره ته نها کاك عارف ئه توانێت وه ڵامی ئه و پرسیارانه مان بداته وه ،له هه مان کاتدا ماڤی خۆمانه هه ریه ك له ئێمه جۆرێك له هه ڵسه نگاندنی بۆ بکه ین وبه پێ ی باری سیاسی کوردستان ئه م هه ڵوێسته لێك بده ینه وه
من پێم وایه ئه و زاته ته نها  پیاوێکی نێو دیوه خانه و هیچی تر ،چونکه ئه گه ر به راستی  عارف ڕشدی پیاوێکی سیاسی بووه ؟ چۆن وچ به شێوه یه ك ئه کرێت ئه ندامێکی سه رکردایه تی حیزبێکی سۆسیال دیموکرات ئه وه ئاستی تێڕوانینی سیاسیانه ی بێت و به بێ هیچ جۆرێك له ده ربڕینی سیاسی و ڕه خنه گرتن خۆی بخاته  نێو حیزبێکی بنه ماڵه ی ،وه ك پارتی ،که چاك ئه زانێت پارتی هیچ جۆره تێڕوانین و فکرێکی سیاسی نیه و ڕێگاناده ن به هیچ که س وده ست و تاقمێك نه باس له فکرو تێڕوانینی سیاسیانه و ئایدۆلۆژیانه ی حیزبی بکه ن وه یان له هیچ یه کێك له ئۆرگانه کانی ئه و حیزبه دا باسی له و جۆره بکرێت جگه له پاراستنی بنه ماڵه ی بارزانی و ده ست ڕۆیشتووی ئه و بنه ماڵه یه و هیچی تر ئه ی که وایه  بۆ چی عارف ڕشدی  که که سایه تیه کی   سیاسیه ؟بۆبیری له پێكهێنانی ته یارێکی تری سیاسی نه کرده وه ،وه ك ئه وه ی باشتر و کاراتربێت له یه کێتی ، باشتر ئامانجه کانی خه ڵك به ده ست بهێنێت ،یان هه رهیچ نه بێت به دیل بێت ، وجارێکی تریش ئه و فکره له دایك ببێته وه که ناوی نرابوو شۆڕشی نوێ ،به شێوازێکی تر و به رنامه یه کی تری سیاسیانه  بۆ هه ڵسوکه وت کردن له گه ڵ ئه م  قۆناغه هه ستیاره ی ئه مرۆدا ،که تیایدا ئازادی و دیموکراتی چ له عراق و چ له کوردستان له سه رده ستی کۆنه په رست و کۆنه پارێزانی عه ره ب وکورده وه زینده به چاڵ ئه کرێت و دکتاتۆریه تی فکری و تاك ره وی ده سه ڵات و قۆرغ کردنی داهاتی مرۆی و ئابوری کوردستان به کاردێت بۆ ئامانجی تاك ڕه وانه له حیزب و حکومه ت دا ،له و کاته ی که کاك عارف باش ئه وه ئه زانێت بنه ماڵه ی بارزانی و نه و شیروان مسته فا له ژێربه ژێرێکی نهێنی دان و پلانێکی ترسناك له ئارادایه له پێناو له باربردنی ئه و ئارامی و ئازادیه ی که هه یه له کوردستاندا و به تایبه ت له سنورو ناوچه کانی سه وزی ژێر ده ستی یه کێتی ،ئه گه رچی هه موو ئه و پلان و نه خشه سیاسی و ئه جندا،ده ره کیانه ی له ئه مرۆدا دژ به به رژه وه ندیه کانی نه ته وه که مان داڕێژراون ،ناتوانن ده نگی ئازادی و باوه ڕبوون به ئازادی و دیموکراتی و به یه که وه ژیان و ماڤه ئازادیه کانی تاکی ئه و کۆمه ڵگایه قۆرغ بکه ن ،جا ئه و قۆرغ کردنه چ پارتی بێت یان گۆران وه یان هه رحیزبێکی تری سیاسی عراقی یان کوردستانی بێت ،ئێمه گورگ مان دیت و نه ترساین ،به بێ دوودڵیه وه ئه توانین بڵێن نه ك عارف ڕشدی ،به ده یانی وه ك عارف ڕشدی ناتوانن ڕێڕه وی مێژوو بگۆڕن وجارێکی تر کۆمه ڵگای کوردی بگێڕنه وه بۆ قۆناغی کۆیلایه تی و به ندایه تی کردنی بنه ماڵه یه ك یان که سایه تیه ك ،ئه و بوومه له رزه سیاسیه ی که به سه رکردایه تی یه کێتی ده ستی پێکردووه و مێژوویه کی پڕشنگداری تۆمارکردووه ،له بزاڤی ڕزگاری نیشتمانی کوردستاندا و بۆ یه که مین جار له کوردستان و ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا ،یه کێتی و سه رکردایه تیه که ی توانیان کلاسیکی سیاسیانه و په یوه ندیه خێڵایه تیه دواکه وتووه کان له ناو ئه و بزافه دا به ده ربنێن و ئاشبه تاڵ به ئاشبه تاڵ بکات وفکری سیاسی و فه لسه فه ی سیاسی وگرێدانه وه ی جیاوازیه سیاسی و تێڕوانینه جیاجیاکاندا له ناو یه ك نیمچه به ره ی وه ك یه کێتی دا جێگه بکاته وه ،له هه مان کاتدا هه مووان یه ك جۆر له ستراتیژی سیاسیانه کۆیان بکاته وه ،ئه گه رچی له ڕووی فکرو تێڕوانیندا جیاوازبن .
به هه مان شێوه ش له دوای پاك کردنه وه ی یه کێتی له که سانی وه ك عارف ڕشدی که من پێموایه کاری ئه وبه ڕێزه له خه تمایلێك زیاتر به ده رنیه و سه رئه نجامه که شی له داهاتوودا ئه زانرێت ،به تایبه ت له و کاته ی که به ریزیان له دوای ته واوبوونی ئه و نه خشه ڕێگایه ی که  بۆیان داڕشتبوو جێ به جێ یان کردو دواتریش په شیمانی له ڕابردووی خۆیان و خه باتیان له نێو یه کێتی دا کرده سه ره تایه ك بۆ کۆیله بوونیان و گه ڕانه وه یان بۆ ژوان و هه واری جارانیان ،هه ربۆیه ئه کرێت پڕ به دڵ پیرۆزبای ئه و کۆیلایه تیه ی به ڕێزیان بکه ین و هیوادارین له داهاتوویه کی نزیك دا ئه وانه ی هه مان تێڕوانینی عارف ڕشدیان هه یه ئاوه ها به ئاشکراو بێ فرتوفێڵ و خیانه ت کردن له یه کێتی نیشتمانی کوردستان به ئاشکرا بانگه وازه که یان بگه یه نن و خۆیان بخه نه وه باوه شی باوانیان نه بادا دواتر جێگه یان نه مێنێت ،باخه می ئێمه شیان نه بێت عارف ڕشدی ببێت یان نه بێت ئێمه گورگ نامان خوات
به‌روار:  19/04/2014
559   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   631
کۆی سه‌ردان:   29251219