گوَڕانی جیهان دوای ڕوداوی قرم
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
دوای روخانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران بهرلهنزیكهی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك جیهان له‌دوو جه‌مسه‌ری هێزو ئایدۆلۆجیه‌وه بوو به‌یه‌ك جه‌مسه‌ر كه ئه‌مریكا وه ئایدۆلۆجیای لیبرالیزم سه‌ركردایه‌تی ئه‌كرد.ئیتر بیری لیبراڵی و دیموكراتی به‌بانگه‌شه‌ی بازاڕی ئازاد‌و گلۆبالیزم و نیزامی تازه‌ی جیهان بوو به‌مۆدێلی ژیان و زاراوه‌ی تازه‌ی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی و بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه شرۆڤه‌ی ئه‌كادیمی و سیاسی و ئابوری. له‌مه‌ش زیاتر،جیهانی دوای كۆمۆنیزم وا وێنا ئه‌كرا كهجیهانێ بێ له‌سایه‌ی لیبرالیزم و یه‌ك جه‌مسه‌ری هێزه وه ئاشتی و ئازادی وه دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو گه‌لان و تاكه‌كان فه‌راهه‌م بكات، هه‌تا زۆر لهتیئۆریستهكانی ڕۆژئاوای له‌وانه فۆكۆ سه‌ركه‌وتنی بلۆكی ڕۆژئاوای لیبراڵی به‌سه‌ر بلۆكی سۆسیالستی سۆڤیه‌تدا به‌كۆتایی مێژوو دانا كه‌پێی وابوو، ئیتر له‌م ڕۆژه‌وه كهكۆمۆنیزم شكستی هێنا ئیتر هیچ ئایدۆلۆجی و باوه‌ڕێ ناتوانێ ببێته به‌دیلی لیبرالیزمی ڕۆژئاوا.به‌ڵام له‌ڕاستی دا هه‌تا ئه‌گه‌ر لیبرالیزمی ڕۆژئاوایی بدیلی نه‌بێ بۆ به‌رنامه‌ی ژیان و ئابوری و مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسی ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌جیهان له‌سایه‌ی یه‌ك جه‌مسه‌ری ئایدۆلۆژیه‌وه بێ گرفت و جه‌نگ و ناكۆكی بێ چ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی وهنێونهتهوهیی.
ژیان و داهاتوی گه‌لان و میلله‌تان له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میللی راوه‌ستاوه هێنده له‌سه‌ر جیهان بینی ئایدۆلۆژی و ئاینی و شارستانی نه‌وه‌ستاوه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌نده له‌ساڵی (1996) له‌گه‌ڵ (Samuel Huntington) خاوه‌ن تیۆری تصادم شارستانیه‌كان له‌زانكۆی كبنهاگن كه‌وتمه جدلی ئه‌وه‌ی ئایا به‌رژه‌وه‌ندی میللی گه‌لان گه‌وره‌تره یان جیاوازی شارستانی لهمامهڵهكردنا؟ وه ئایا هیچ گه‌لێ ئاماده‌یه كه‌له‌به‌ر ئایدۆلۆجی یان جیاوازی شارستانی قوربانی به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میللی خۆی بدات؟ وه بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كم بۆ هێنایه‌وه له‌وانه ئه‌ندامیه‌تی توركیای موسڵمان لهناتۆی مه‌سیحیدا. دوای نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك (به‌ڵێ) ی جیهان بۆ هه‌موو سیاسه‌ت و جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك تاكه یاریكه‌ری بێ هاوتای جیهان له‌كێشه‌ی سوریا به(نه)ی روسیا‌و چین كه‌وته ژێر پرسیار‌و رێگری. به‌مه ئه‌مریكا ناچاربوو له‌به‌ر پاراستنی هاوسه‌نگی هێزو دبلۆماسی تاكڕه‌وانه بریارنهدات، وه به‌جدی هه‌ستی كرد كه‌وا دنیای یه‌ك جه‌مسه‌ری له‌به‌رامبه‌ر هێزی روسیا‌و چین له‌سه‌ر ئاستی هێزی ئابوری، سه‌ربازی وهمرۆیی له‌گه‌ڵ فراوانی ناوچه‌كانی نفوزی ئه‌وان پێویستی به‌تێ ڕامان و هه‌ڵوێسته‌ی تازه هه‌یه. به‌بڕیاری په‌رله‌مانی روسیا‌و پێداگری پوتین له (21/03/2014) به‌گێڕانه‌وه‌ی دورگه‌ی قرم بۆ سه‌ر روسیا و جێگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له‌جێی هێزه‌كانی ئۆكرانیا ئهمریكاو جیهان واقعێكی تازه‌یان بینی جیاواز له‌وه‌ی كهوێنایان ئه‌كرد پاش روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. گێڕانه‌وه‌ی قرم بۆسه‌ر روسیا خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژویی بوو بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جیهان له‌سه‌ر مێژوی روسیا وه‌ك هێزێكی ئاشكرا گه‌وره‌ی كاریگه‌ری جیهان وه‌له‌سه‌ر ئاشكرابونی دۆكترینی تازه‌ی روسیا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه نفوزیهكانی كه‌پاش روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ده‌ستی دابوو.
بۆیه به‌كورتی ئه‌توانین بڵێین كهقرم وه‌گێڕانه‌وه‌ی بۆ روسیا ئه‌م په‌یام و ئاماژانه‌ی بهجیهانتان دا.
1-هه‌روه‌كو سه‌رۆكی ناتۆ لهدهربرینێكا وتی (دنیای ئه‌مڕۆ جیاوازه له‌م دنیایه‌ی پێش گێڕانه‌وه‌ی دورگه‌ی قرم بۆ روسیا) . ئه‌مه بۆخۆی ئاماژه‌یه كهقرم دیدی سیاسی،ئاسایشی وه په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی گۆڕی وه‌ئه‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه‌ی خوێندنه‌وه، شیكاری وه هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێسته بكرێ.
2-ڕوداوی قرم ئاماژه‌یه بۆ كه‌وا جه‌مسه‌ری هێزی تر جگه له‌ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش نه‌ناسرابێ تائێستا، ئه‌وا ئیراده‌و ویستی هه‌یه كه ئه‌یه‌وێ جه‌مسه‌ری تازه‌ی هێز دروست ببێ.
3-قرم دوباره هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناوگه‌لی روس زیندوكرده‌وه به‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌بێ له‌سه‌ر هه‌ست و هه‌ڵوێستی گه‌لانی ئه‌وروپا كهئهشێ دوباره هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی توندڕه‌وانه له‌ناو گه‌لانی ئه‌وروپا دروست بكات به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا چونكه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی قرم ئه‌ڵمانیا یاریكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وروپایه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و روسیا.
4-دۆخی سیاسی و بایه‌خدان به‌ناوچه‌كانی نفوزی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی روسیا و ڕۆژئاوا گۆرانكاری به‌سه‌را دێ، واته جیۆپۆله‌تیك وهجێوستراتیجی خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ئه‌كرێ له‌وه‌ی پێش روداوی قرم هه‌یان بوو.
5-په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان گۆرانی به‌سه‌رادێ كه‌ئیتر بازرگانی و ئاڵوگۆڕی كاڵاكان ئه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری سیاسیه‌وه نه‌ك ته‌نها بازاڕ‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی كاڵاكان، واته دبلۆماسی ئابوری په‌یوه‌ست ئه‌بێ بهدبلۆماسی سیاسیه‌وه.
6-ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كوردستانه‌وه بێ، به‌دڵنایی دوای ڕوداوی قرم هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌كورد تیانا ئه‌ژی هه‌ریه‌ك به‌جۆرێ گرنگی جیۆپۆلیتیكی بایه‌خدار تر وه‌زیاتر ئه‌بێ بۆ یاریكه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی جیهان.
بۆنمونه توركیا ئه‌گه‌ر گرنگی جیۆپۆلیتیكی دوای ڕوداوی قرم نه‌گاته‌وه هه‌مان ئاست كه‌له‌جه‌نگی ساردا هه‌یبووه ئه‌وا كه‌متر نابێ وهئهبێته جێگه‌ی بایه‌خی زیاتری ناتۆ‌و ئه‌ڵمانیا.بۆ روسیاش ئێران ئه‌بێته شوێنی بایه‌خی جیۆستراتیجی وهناوچهی نفوزی گرنگ.عێراقیش به‌هۆی اتفاقیه‌ی ئاسایشی وهستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناتوانێ وه‌زۆر سه‌خت ئه‌بێ بچێته بازنه‌ی روسیا و سوریا‌و ئێرانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا گرنگی زیاتر به‌ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌دات، وه‌له‌م حاڵه‌دا كورد زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێ.وه‌ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر هه‌وڵێ بدات خۆی بخاته ناوبازنه‌ی روسیا ئێران-سوریا ئه‌وا كوده‌تای سه‌ربازی له‌لایه‌ن گروپی سونه‌وه به‌هاوكاری وهههماههنگی وڵاتانی كه‌نداو له‌وانه سعودیه ئه‌بێته ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێز بهكورتكراوهیی روداوی قرم:
1-جیهان به‌ره‌و چه‌ند جه‌مسه‌ری ئه‌روات نه‌ك مانه‌وه به‌یه‌ك جه‌مسه‌ری ئه‌م گۆڕانه‌ش كاریگه‌ری ئه‌بێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ناوچه‌ییه‌كان وه‌ئه‌گه‌ر روسیا هه‌نگاوی زیاتر بنێ به‌ره‌و دابڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بۆ روسیا دۆخی جه‌نگی سارد زیندوئهبێتهوه به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه، ئه‌گه‌ر نهشبێتهوه هۆی جه‌نگێكی ناوچه‌یی یان جیهانی.
2-له‌روسیا له‌بری ئایدیا‌و فكری كۆمه‌نستی فكری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌بێته مه‌زهه‌بی گه‌لی روسیا، وهئهشێ له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاواش فكری توندڕه‌وی راست گه‌رایی زیاتر گه‌شه‌بكات. كێشه‌كانی جیهان به‌ده‌رنین له‌ڕه‌هه‌ندی مێژویی،جوگرافی وه‌به‌رژه‌وه‌ندی میللی و ئاره‌زوی هێز.
4-له‌كاتی ئێستادا، به‌هۆی كێشه‌ی قرم په‌یدابونی بنیادگه‌رایی دێنێ، وه‌گه‌شه‌ی چین له‌هه‌موو ئاستهكانا ئه‌شێ (كۆتایی مێژوو) ی فۆكۆ دوابخات به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕه‌خنه‌و تێبینیه‌ك، وه‌له‌گه‌ڵ بونی هه‌موو كێشه‌كان لایه‌نه‌كانی فكری وهشارستانی كهروحی وه مه‌زهه‌بی دروست بونی هێزه‌كانی جیهانن رۆڵیان ئه‌بێ وه‌ك هه‌میشه بویانه له‌یه‌ك لاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی داهاتوو. وهبدیلی ئازادی،دیموكراسی، سه‌روه‌ری تاك وه دادپه‌روه‌ری كهفهرههنگی سیاسی وهكۆمهڵایهتی گه‌لانی ڕۆژئاوایه به‌دڵنیایی نابێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌كان چونكه شارستانی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینیه‌ك تکاملی هه‌موو فكر‌و شارستانی مرۆڤه بۆ ژیانێكی به‌هادار وهسهروهری تاك.
هه‌رچه‌نده قرم بیر‌و تێڕوانینی سیاسی و ئاسایشی دنیای گۆڕی له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ره‌كانی هێزو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان به‌ڵام ئاره‌زوه‌كانی انسان وه‌خه‌باتی انسانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ها انسانیهكان ناگۆڕی به‌ڵكو گورێكی تازه‌ی پێبه‌خشی كهدوباره ئامانج لێی (ئازادی ، دادپه‌روه‌ری، ئاشتی ، یه‌كتر قبوڵكردنه له‌گه‌ڵ ڕێز له‌به‌هاكانی انسان وهسهروهری تاك).
بهروار: 17/04/2014
494 جار خوێندراوه‌ته‌وه