وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال به ناوی هه‌له‌بجه‌وه 5 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌كری بزانه جی لیهاتوه
دکتۆر سالار باسیرە
1) له 3/2013 به‌ناوی یادی هه‌له‌بجه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بری (5) ملیۆن دۆلاری له‌سه‌ر داوایه‌كی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال (مامۆستا ئارام) له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌ت كه كه‌س نازانێت بودجه‌ی تایبه‌ت چه‌نده‌و لای كێیه بۆ یادی ناوبراو ته‌رخان ده‌كات (بروانه به‌لگه‌نامه).
2) به‌لام كه پارتی پێی ده‌زانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه به ناوی هه‌له‌بجه‌وه داواكراوه یه‌كسه‌ر له رێگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه كه هه‌ردوكیان سه‌ر به پارتین داوا له وه‌زیر ده‌كه‌ن كه كۆنگره‌یه‌ك له رۆژی له دایكبوونی مه‌لا مسته‌فای بارزانیدا (واتا 14.3) له هه‌ولێر ببه‌سترێت كوایه بۆ هه‌له‌بجه. وه‌زیر یه‌كسه‌ر رازی ده‌بێت. فوئاد حسێن له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه سه‌رپشك ده‌كرێن بۆ بانگهێشت كردنی میوانانی بێگانه‌و به‌رێوه‌بردنی كۆنگره‌كه.
3) كۆنگره‌كه له 14.3 له هه‌ولێر به‌سترا. زیاتر له 300 كه‌س له ده‌ره‌وه بانگهێشت كرابوون. هه‌مووی له لایه‌ن پارتیه‌وه. وه‌زیر مافی هیچی نه‌بوو. كۆنگره‌كه ته‌نها (1) رۆژ بوو. جگه له 3 وتار هیچی تری تێدا پێشكه‌ش نه‌كرا ئه‌مه له پال كۆمه‌لێك گۆرانی!! نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری بۆ خرج كرا. ته‌نانه‌ت كۆنگره‌كه ته‌وسیه‌یه‌كیشی تێدا نه‌بوو.
4) پاش ته‌نها 2 رۆژ ، واتا له 16.3 له هه‌له‌بجه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركی سه‌ر به نێچیرڤان بارزانیه بری یه‌ك ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلاری تر به مه‌به‌ستی هه‌لدانی خێمه‌یه‌ك بۆ یاده‌كه چوه گیرفانی كۆمپانیاكه‌و كه‌سانی نزیك له‌وان. به‌م پێیه له ته‌نها 2 رۆژدا زیاتر له 3 ملیۆن دۆلار به هه‌ده‌ردرا.
5) ئایا باشتر نه‌بوو به‌و بره پاره‌یه ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ی پێته‌واو بكرایه كه سالانێكی زۆره له‌به‌ر بێ پاره‌یی بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له هه‌له‌بجه هه‌ر ته‌واو نابێت. ئایا باشتر نه‌بوو رێگای نێوان سه‌ید سادق و هه‌له‌بجه‌ی پێ قیرتاو بكرایه ، باشتر نه‌بو ..... تاد. سه‌یره كه‌جی له بانكه‌شه‌ی هه‌لبزاردندا یه‌كیتی و بارتی باس له مافی ئه‌نفال كراوان و كیمیاباران ده‌كه‌ن.
به‌روار: 14/04/2014
453 جار خوێندراوه‌ته‌وه