وتاره‌كان
بڕیاری خێرا و وانەیەک گۆڕینی : محەمەد بەرزی
 محه‌مه‌د به‌رزی

   منداڵە وریاکان :  باوکێک و کچە پچکۆلەکەی ، پیکەوە لە ناو باخێکی گەورەدا یارییاندەکرد . کچە پچکۆلەکەی  لە دوورەوە پیاوێکی بینی سێوی دەفرۆشت ، بۆیە داوای لە باوکیکرد سێوی بۆ بکڕێت .  جا چونکە باوکی ئەوەندە پارەی لەگەڵ خۆیدا هەڵنەگرتبوو  ، ئەو پارەیەشی پیێ بوو تەنها بەشی کڕینی دوو سێوی دەکرد ، هەر بۆیە دوو سێوی بۆ کڕیی و دای بە کچەکەی . 
کچەکەش هەر سێوەی خستە ناو دەستێکێوە .  پاشان باوکی پرسیارێکی لێکرد و وتی : دەکرێت سێوێکییان بۆ من بێت ؟ . کاتێ کچەکەی گویی لەو پرسیارە بوو ، خێرا قەپاڵیکی لە سێوێکیانگرت و پێش ئەوەی باوکیشی قسەیەکی تر بکات ، گورج  قەپاڵیکی تریشی  لە سێوەکەی تریانگرت . 
باوکەکەی بەو هەڵویستە سەیرەی  کچەکەی زۆر سەری سوڕما ، لە دڵی خۆیدا وتی :  تۆ بڵێیت کارێکی خراپم بەرامبەر بە کچەکەم کردبێت ، کە  بەو جۆرە ناشیرینە هەڵسوکەوتم لە گەڵدا دەکات .  ئیتر بەردەوام  هەر بیریدەکردەوە و نەیدەزانی بۆ کچەکەی وایکرد . لە دڵی خۆشیدا زوو زوو دەیوت :  لەوە دەچێت هێشتا  کچەکەم منداڵ بێت ، هەر بۆیە وا  بەرچاوتەنگە و نایەوێت بەشی من بدات  و  حەزنەکات هاوبەشی لەگەڵ کەسدا بکات ، دیارە دەیەوێت هەموو شتێک هەر بۆ خۆی بێت .  بەم هەڵویستە سەیرەش  باوکەکەی زۆر نیگەران بوو ،  هیچ خۆشی و پێکەنینێکیش  بە ڕوویەوە نەما .  بەڵام لەم کاتەدا کچەکەی گورج  سێوێکی ناو دەستێکی  بۆ باوکی ڕاگرت و بە ڕوویەکی خۆشەوە وتی : بابە گیان ئەوە بۆیە بە خێرایی قەپاڵێکی پچووکم لە هەردوو سێوەکە گرت ، تا بزانم کامیان خۆشترە ،  دە فەرموو  ئەم سێوەیانم لێبگرە ، چونکە لە سێوەکەی تریان  خۆشتر و مزر و بە تامترە .
باوکی ، کە گوێی لەو قسانە بوو ،  بە تەواوی حەپەسا و لە بیرکردنەوە هەڵە و خێراکەیدا  بەرامبەر بە کچەکەی زۆر  پەشیمان و شەرمەزار بوو .  ئنجا بە زەردەخەنە و شادییەکی زۆرەوە سێوەکەی لە دەست  وەرگرت و تێر تێریش کچە ژیر و سەلارەکەی خۆی ماچکرد .

*****
منداڵە ئازیزەکان : نابی هیچ کاتیک بە پەلە و خێرایی بڕیار بدەین ، بەڵکو  پێویستە  ماوەیەکی باش  بیربکەینەوە ، تا بە چاکی و وردی لە شتەکان دەگەین ، ئنجا بڕیاری ڕاستییان لەسەر  بدەین . 
تێبینی : ئەم چیرۆکە لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی و ناوی نووسەری لەسەر نەبوو . 
به‌روار:  07/05/2018
71   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت
بەدوو برا یەک ژنیان هەیە😯😯😯
کوژرانی 10 سەربازی تورک لە قلەبان
لۆکسمبۆرگ یەکەم ووڵاتی جیهانە کرێی گواستونەوەی بە خۆڕایی کرد
گریانی جۆرج بۆشی کوڕ بۆ باوکی
مەراسیمی بەخاک سپاردنی (کاک پێشڕەو حاکم بەهجەت بابان ) لە ما
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   52
کۆی سه‌ردان:   17449216