ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
ئەوە کاک جەلالە دەیناسم
فاتم ئەو ژنە چەمچەماڵیەی بۆ 2 مانگا شەهید بوو.
نەجیب مەحفوز دەڵێ:
وتاره‌كان
ژیانی نوێمان
کامیل ژیر
*هه‌سته، ده‌مێکه نوستوی.
-نوستنی چی؟ ئه‌ی من نه‌مردم؟
*مردن!؟ مردن بونی نیه. له‌م گه‌ردونه‌دا هه‌مو شت وه‌ک خۆی زیندوه. مرۆڤ لهنهوهکانیا به‌رجه‌سته ئه‌بێته‌وه ، به‌ڵام گۆڕانی به‌سه‌رادێ.
-کوا؟ من هیچ گۆڕانێک نابیم. ئه‌وه زهویو کۆمه‌ڵه‌ی ئهستێرهکانو گیانله‌به‌ره‌کان، وه‌کخۆیانن،
به‌ڵام سه‌یره! من ئه‌م مرۆڤانه ناناسم!
*ئه‌وانه نه‌وه‌کانی ئێمه‌ن.
-ئه‌ی که‌واته چی گۆڕاوه؟
*ئاوه‌ز.
ئاوه‌ز چیه؟
*ئه‌وه‌یه که پێیئه‌وترێ ئهکڵ(ئه‌قڵ). تۆ سه‌یرێکی مۆبایلهکهتبکه.
-ئای! خۆ له‌سه‌ری نوسراوه کاری کوردستان! ئه‌وه چۆن‌و به‌چی کراوه!؟
*به ئاوه‌ز. پارچهبهپارچه ههڵمانوهشانو له‌سه‌ریمان دروستکرده‌وه. هه‌ربه‌وجۆره هه‌مو به‌رهه‌مه پیشهسازیو تهکنهلۆجییهکانو چه‌کی جهنگو فڕۆکه‌ش .
-داگیرکه‌ره‌کانمان هێشتیان؟
*ده‌سه‌ڵاتمان لێوه‌رگرتنه‌وه. ئه‌وانه هه‌ریه‌که‌و له‌کونجێکی ئه‌م جیهانه‌وه هاتبون. ئێسته خۆمان فه‌رمانڕه‌وای کوردستانین له‌ده‌ریای سییه‌وه تا که‌نداو. واتا هه‌مو ئێراکو سوریا‌و تورکیا‌و ئێران‌و به‌شێک له ئه‌رمه‌نستان‌و ئازربایجانیش. ئه‌وانه هه‌موی هی خۆمانبون. ئه‌ی نهمانئهوت قه‌رز کۆنئهبێو نافهوتێ؟
-بۆچی ئه‌و وڵاتانه قه‌رزی ئێمهبون!؟ به‌به‌ڵگه‌ی چی؟
*به‌ڵێ، به‌به‌ڵگه مێژوییه‌کان. تۆ سه‌یرێکی ئه‌م ههواڵهشکه له‌سایتی روداو رۆژی 20/4/2018 :
رووداو - هەولێر
هوداپار لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بە درووشمی "بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بانگەواز بۆ دادپەروەری" کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد و تێیدا نەخشەڕێگەی پارتەکەی بۆ چارسەری خستەڕوو.
لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە، سەرۆکی گشتی هوداپار رایگەیاند، چارەسەری پرسی کورد، چارەسەرکردنی پرسی تورکیا ئاسانتر دەکات.
زەکەریا یاپانجی ئۆغلو، سەرۆکی هوداپار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "پێویستە حکومەتی تورکیا پرسی کورد چارەسەر بکات، چونکە کورد پێش تورکەکان خاوەنی ئەم وڵاتە بوونە".
*ئه‌وه یه‌کێکه له به‌ڵگه‌کانی قه‌رزه‌که
-ئه‌و قه‌رزانه به‌چی گه‌ڕانه‌وه بۆخۆمان؟
*به ئاوه‌ز. جاران وامانئه‌زانی هه‌ر چه‌ن شارێکی ئه‌وسا هی کورده، چه‌ندین خوێنمان رشت بۆئازادکردنیان به‌بێ ئه‌نجام. دوایی بۆماندهرکهوت، کوده‌تا به‌سه‌ر چوار پایته‌خته‌که‌دا ئاسانتره له‌رزگارکردنی یه‌ک شارمان. ئه‌زانی ئه‌گه‌ر چاوت له‌هه‌موی نه‌بێ، ئه‌سته‌مه به‌شێکیت ده‌سکه‌وێته‌وه؟
-ئه‌و هه‌مو پایته‌خته! کاری کردهبو؟
*هه‌ر یه‌که‌میان سه‌ختبو. که پته‌و دامانڕشتهوه، ئیتر به‌رودوا ئه‌وانیتر یه‌ک له‌ویتر ئاسانتربو.
-چیانلێهات؟
*زوربه‌یان له‌جێی خۆیان ماون. هه‌ندێکیشیان گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
ئێسته له‌کوردستان نهداگیرکهرههیه، نهداگیرکراو، ته‌نیا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌س خاوه‌نه‌که‌یه‌وه‌یه. ئه‌وانیش وه‌ک کورد هه‌مو مافێکیان هه‌یه. ته‌نیا بۆیاننیه به‌شێ له‌نیشتمان دابڕن، چونکه مڵکی ئه‌وان نیه. زۆریش لهئارامیو خۆشیدان. ئه‌ڵێن باشبو له‌ده‌س ئه‌و بیرۆکه کۆن‌و بهستهڵۆکو کۆنهپهرستو رژێمه دیکتاتۆریانه رزگارمانبو. به‌ڕاستی کوردستان به‌هه‌شتی ژینه.
-تۆ ئه‌زانی منیش وا ورده‌ورده ئه‌م بیرۆکانه‌م دێته‌وه‌بیر که لهسمینارهکهی شاری کۆڵن-ئه‌ڵمانیا درکانومن؟ بڕوانه:
سمیناریک لەشارى کۆلن ـ ئەلمانیا
بۆبیرمەندى نەتەوەیی کامیل ژیر بەڕێوەچو
ئامادەکاران : رەوەندى کورد لەکۆلن .
سەرپەرشتیار : نەبەز جەلال و گۆران عەلائەدین .
ئامادەبوان : بڕێک لە کوردانى دانیشتووى کۆلنو شارەکانی دەوروبەری‌و ژمارەیەک نووسەرو رۆشنبیر‌و رۆژنامەنووس‌و سیاسەتکار،لەنیوانیاندا د.حسەین حەبەشو بیرمەندى کورد د.جەمال نەبەز لەبەرلینەوەو سەرۆکى کۆنگروەى نسشتمانى کوردستان د.جەواد مەلا لەبەریتانیاوەو ئەندازیار بروسکە ئیبراهیمو خاتو ئیرمگارد لە میونشنەوە .
----------------------------
کات و شوێن : 1.30تا7.30رۆژى13/8/2011لەهۆڵی
Altc
Feuenuache Koln
Melchior Str.3
50670 Koln
ئه‌مه به‌شێکێتی:
رێگاکانی سه‌ربه‌خۆیی زۆرن، یه‌کێ له‌و رێگایانه رێگای کودەتایه. وەک ئەوەى بەکر سدقی کە ئەگەر بیتوانیایە پاریزگاریی خۆی بکا ، حوکمی عیراق ئەکەوتە دەس کورد ، یاهیچنەبێ باشوری کوردستان ئەبوە قەوارەیەکى سەربەخۆ. ئه‌م رێگایه، زۆر گراننیه. به‌تایبه‌تی تۆ ناڵێی پارچه‌یه‌ک له‌عیراق جیا ئه‌که‌مه‌وه که ئه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه‌و تورکومانو دراوسێکانی عیراق‌و زلهێزه‌کانیش پێی رازینابن.
ریگاى دەسگرتنی کەمینەیەک بەسەر پایتەختی دەولەتیکی فرە نەتەوەدا ، وەک کەمینەى فارس بەسەر ئیران و کەمینەى سوننە بەسەر عیراق و کەمینەى عەلەوى بەسەر سوریادا، کارێکی ئه‌سته‌م نه‌بو. ئەو هەلە بۆ کوردیش ریکەوت ، وەک ئەوەى سەلاحەدینى ئەیوبىو ئەبو موسلیمی خۆراسانیو کەریم خانی زەند . بەلام نەیانزانى بۆ سودى کورد بەکاریبینن
*به‌ڵێ نه‌وه‌کانمان وایانکرد بۆیه ئێسته ده‌وڵه‌تی ماد که‌وتۆته‌وه سه‌ر پێی خۆی‌و سنورهکانما سه‌ندۆته‌وه‌و شان له‌شانی زلهێزه‌کانی جیهان ئه‌ده‌ین.
-ئێمه‌ش ئه‌مانتوانی پێشتر به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین، به‌ڵام چه‌ن خاڵێ رێگربون.
*وه‌کو؟
-وه‌کو نه‌بونی بیرمه‌ندی گه‌وره، نه‌بونی سه‌رکرده‌ی کارێزما، ناپاکی، بێمتمانهیهتی به‌خۆمان، گرێی ده‌رونی خوارده‌ستی، گهندهڵیو..تادوایی. تۆ سه‌رنجێ لهمێژوبده، چه‌ن نه‌ته‌وه سه‌دان ساڵ ژێردهستهبونو دوایی هه‌ستانه‌وه به‌سه‌ر داگیرکهرهکانیاندا. ئێمه‌ش له‌و نه‌ته‌وانه کهمترنهبوین.
*مه‌گه‌ر ئاوه‌ز!
ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات
بهروار: 21/04/2018
1205 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ
قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
2020
کۆی سه‌ردان:
29134897