وتاره‌كان
ئایا ئۆردوگان له‌نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كورو برای خۆیان بۆ كورسی كوشت؟
 عیماد عەلی
ئه‌گه‌ر یه‌كتۆز ره‌فتاره‌كانی ئۆردوگان بخوێنیته‌وه‌، له‌ ناپاكی و پاشقولدانی ئه‌ربه‌كان و نزیكترین هاورێیانی خۆی له‌ گول و داود ئۆغلۆ و گویله‌ن و چه‌ندینی تری نێوخۆی حزبه‌كه‌ی خۆی، دواتر له‌ مێژووی توركیا و به‌ تایبه‌تی زه‌مانی عوسمانیه‌كان وردبیته‌وه‌ و به‌راوردێك بكه‌یت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هاوشێوه‌ی زۆری هه‌یه‌ و هیچ سه‌رتسورنامێنێت له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مرۆی ئه‌م ملهوره‌. بۆ زانینمان ده‌بێت ئه‌وه‌ ریز بكه‌ین كه‌ عوسمانیه‌كان چیان كردووه‌:
1- یه‌كه‌م كه‌س سوڵتان مورادی یه‌كه‌م باپیری سوڵتان محه‌مه‌دی فاتیح بوو، كه‌ به‌ ده‌زووی توندوتۆڵ دروستكراوی ئاوریشم سوڵتانی مه‌حمودی برای له‌ خرپه‌ی خه‌ودا خنكاندا.
2- سوڵتان محه‌مه‌دی فاتیح؛ برایه‌كی شیره‌خۆری شه‌ش مانگه‌ی به‌ ناوی میر ئه‌حمه‌د له‌ ترسی كورسیه‌كه‌ی خۆیدا كوشت.
3- سوڵتانی سه‌لیمی یه‌كه‌م؛ هه‌ردووبراكه‌ی خۆی كوشت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ببێته‌ه جێنشینی باوكی و له‌ دوا ساته‌كانی حوكمه‌كه‌یدا هه‌وڵی كوشتنی كوره‌كه‌ی خۆیشی دا به‌ڵام به‌ لێهاتوویی دایكیه‌وه‌ رزگاری بوو، دواتر به‌ ناوی به‌ سوڵتان سلێمانی قانونی ناویده‌ركرد.
4- سوڵتان سلێمانی قانونی؛ خۆشه‌ویسترین كوری خۆی ده‌خنكێنێت و كوره‌زا شیره‌خۆره‌كه‌ی سه‌رده‌بڕێت.
5- سوڵتانی سه‌لیمی دووه‌م براكه‌ی خۆی و منداڵه‌كانی خنكاند .
6- محه‌مه‌دی سێیه‌م پاش وه‌رگرتنی عه‌رشی عوسمانی به‌چه‌ند كاتژێرێك نۆزده‌ برای میری خۆی كوشت، كه‌ سێ میریان منداڵی شیره‌خۆره‌ بوون و پێنجیشیان له‌ نێوان دوو بۆ شه‌ش ساڵان بوون.
7- مورادی چواره‌م سێ برای خۆ كوشت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند منداڵی ده‌بوو به‌ نه‌خۆشی ده‌مردن، بۆیه‌ سوڵتانه‌ كۆسیم ی دایكی به‌هه‌ر جۆرێك بوو نه‌یهێشت ئیبراهیمی برای بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بنبر نه‌بێت.
8- سوڵتانه‌ كۆسیم دواتر به‌خۆی ئیبراهیمی كوری كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی شاربه‌ده‌ركردنی لێكردبوو، بۆیه‌ محه‌مه‌دشازاده‌ی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵی كرده‌ جێنشین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خۆی كاروباری ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رێوه‌به‌رێت.
ئه‌م ره‌فتار و عه‌قلیه‌ت و مامه‌ڵه‌ سیاسی و فكریه‌ی عوسمانیه‌كان به‌ ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دونیا و له‌ هیچ قۆناغێكی مێژووییدا به‌م توندی و دلره‌قی و نه‌شیوایه‌وه‌ نه‌بووه،‌ مه‌گه‌ر له‌ خه‌ڵكێكی له‌م شێوه‌یه‌ی عوسمانیی تۆرانیدا نه‌بێت كه‌ وه‌چه‌كانیان تا ئێستا شانازی به‌و مێژووه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
بۆیه‌، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ره‌فتار و مامه‌ڵه‌كردن و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئۆردوگان له‌و سوڵتانانه‌ زیاتر نیه‌ و، هه‌میشه‌ چاوی له‌ گێرانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و هه‌ژمون و شكۆی سه‌ڵته‌نه‌ته‌كه‌یه‌ بۆ توركیای كه‌مالیست.
ئه‌مرۆ، له‌م شه‌ره‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌ردوگان كه‌ به‌ كورد و عه‌فرین ده‌یفرۆشێت” ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندین كه‌ به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه‌ ده‌جوڵێته‌وه‌ و هیچ سه‌رمان سورنه‌مێنێت كه‌ هه‌رچیه‌كی بۆ بكرێت ده‌یكات ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی هه‌ر چه‌كێكی مرۆڤكوشیشی به‌ده‌ست بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ بۆ كورسی برا و منداڵی خۆیان به‌ قێزه‌ونترین رێگه‌ كوشتن، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت كوردكوشتن هه‌ر ئاوخواردنه‌وه‌یه‌ لایان.

ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات


به‌روار:  01/03/2018
120   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت
خنکانی مناڵێکی وکرد لە یۆنان
قەرەیلان بە ئەردۆگان دەڵێ : گەر نەیەتە قەندیل بێ شەرەفیت
دەرکردنی سەدان هەزار تەبعەی ئێرانی لە ئێراق ساڵی 1971
محەمەد کوردێکی مالمۆیە کە فڕۆکەوانە لە سوید.
ئەنجلینا جولی سەردانى کەمپی دۆمیزی لە دهۆک کرد
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   82
کۆی سه‌ردان:   16860618