وتاره‌كان
هاوکاریی ئەفرین هاوکاری ژیانە
 جەلال دەباغ

من کە ساڵانێک لە رۆژئاڤاو لەسوریە ژیاوم و وەک پێشمەرگەیەک لە قامیشلۆ تێکۆشاوم لە نزیکەوە دەزانم خەڵکی قامیشلۆ چەند مرۆڤپەروەرو چەند گەلی کوردپەروەرو دیموکراتخوازن، هەروەها خەڵکی ئەفرین کە بەگشتی گشت خاسێتێکی نیشتیمانپەروەرییان بەسەردا دەگونجێت.
بەڵام دەوڵەتی تورکیا کە دووەم هێزی سەربازیی پەیمانی شەرخوازی ناتۆیەو پێنجەم لەشکری لەدنیادا هەیە، زۆر شورەیی و شەرمەزارییە بۆ ئەو حکومەتە کە بەو هەموو هێزە سەربازییە مۆدێڕنەوە پەلاماری تاقە شارێکی گچکەی ئەم کوردستانی خۆرئاوایە دەدات. بەڵام ئەو شارە قارەمانە خۆڕاگرەو سەربەرزە.. نەترسەو دوژمن بەزێنە وەک کوبانێ..
بژین هەموو ئەوانەی هاوکریی ئەفرین دەکەن! بژین کوردستانیان و لوبیی کوردو هەموو ئەوانەی لە تاراوگە هاتوونە دەنگ، لەهەر نەتەوەو رەنگ و رێبازێکبن کە بۆ هاوکاریی ئەفرین و لەدژی دەستدرێژکاران باڵوێزخانەکانی تورکیا بەردباراندەکەن!
زۆر رەوایە بپرسین: کوا هاوکاری و هاتنە دەنگی هەموو رای گشتی دنیا؟ کوا نەتەوە یەکگرتووەکان؟ کوا هەموو هێزە دیموکرات و مافپەروەرەکانی ژێر سایەی یەک جەمسەری؟ کوا دەنگی رەوای حیزبەکان و بەتایبەتی حیزبی شيوعی عێراق؟؟؟ کوا؟ کوا؟ کوا؟
بروخێ دەستدرێژکاران! بروخێ عەسکەرتاریای تورکیا!
هەربژی ئەفرینی کۆڵنەدەر! هەربژی ئەفرینی قوربانیدەر! هەربژین کێژان و ژنانی ئازاو بوێرانی کوردستان ! هەربژی یەپەژەو هەموو بەرگریکاران لەهەر رەنگ و سەنگێکبن! هاوکاریی لەگەڵ ئەفرین دەستەبەری سەرکەوتنە!
رەبیی مووی لێبێ زمانی، پەنجەکانی هەڵوەرێ...!
هەرکەسێ گوڵشەن بەدەردی گوڵخەنی دۆزەخبەرێ
ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات

به‌روار:  02/02/2018
517   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1015
کۆی سه‌ردان:   29236362