وتاره‌كان
کورد شەڕی بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراتی دەکات لە ڕۆژئاڤادا
 محەمەد قەرەداخی

 
کورد لە هاوسەنگ کردنی هاوکیشەکاندا، بەدریژای میژوی سەدان ساڵەی رابوردو بەشی شیری بەرکەتوە لە ماڵ ویرانی و کۆمەڵکوژیی و بێبەشکردنی لەسادەترین مافەکانی، چ وەک مرۆڤ و چ وەک نەتەوە. هەر لەسەرەتاوە و لەدوای دابەشکردنی ئەم جوگرافیا سیاسیانە و پشتیوانکردن بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک دەوڵەت لە ناوچەکدا، لەسەر بنەمای تەماعی هەردوو جەمسەری رۆژهەلات و رۆژئاواد و دیسان بە هۆکاری فتوحاتە ئیسلامییەکان و داگیرکردنی ناوچەیەکی زۆر لە لایەن سەلجوقیەکانەوە، مل ملانێ هەبووە لەپێناوی بەرژەوەندییەکانیاندا. لەدوای شەڕی جیهانی دووهەم و کۆتایی شەڕی ساردی نێوان سەرمایەداریی و بلۆکی بە ناو سۆسیالیست،بەشێوەیەکی بەرچاو گەلی کورد لەنێوان ئەم دوو زلهێزەدا گورزی کەمەر شکێنی بەرکەوتوە بە دەستی حوکمڕانانی دەوڵەتە دیکتاتۆر و تۆتالیترە دروستکراوەکان بە هاوپشتیی کۆلۆنیالیزمەکان. لێدان و چەوساندنەوەی گەلی کوردیش تەنها لەسەر ئەوە بووە کە خوازیاری ئازادی و سەرفرازیی بوون، لە هەرچ پارچەیەکی دابەشکراویدا، چەند خەبات و تێکۆشانییان کردبێت لە جیاتی وەڵامدانەوەیان بە شێوازێکی دیموکراتیانە و ئینسانیانە بە ئاگرو ئاسن وەڵامداراونەتەوە و کۆتاییان بە داواکارییە ڕەواکانییان هێناوە.
چەوساندنەوە و زوڵمی تەنتەوەیی لەسەر گەلی کورد لە هەشتاکانی سەدی رابوردودا گەیشتە ئەوەی کە بە چەکی کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و سەرکوت کردنێک کە لە میژووی مرۆڤایەتیدا کەم وێنە بووە لێیانبدرێت. 
لێرەوە دەچمە ناو باسەکەم! 
لە دوای نزیکەی دوو دەیە یان هەندێک زیاتر لە دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتی ناوچەکەدا(عێراق، ئێران، تورکیا و سوریا) و لەجەنگی جیهانی دووهەم‌دا لەناو قوڵایی دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا دەوڵەتی ئیسرائیلیان راگەیاند،ئەمە لەکاتێکدابوو، بە هەموو شێوەک دژایەتی دەکران، بەڵام بەریتانیا و ئەمەریکا و دەوڵەتە سەرمایدارەکانی جیهانی پشتیوانییان لەم دەوڵەتە هەڵتۆقیەوە کرد و خودی خۆیان لە پەیماننامەی بلفۆردا پەیمانییان پێدان.  دەوڵەتی ئیسرائیل هەتا ئەم ساتە وەختەش دژایەتییەکی قورس دەکرێت، کە بەدرێژای هەموو مێژووەکە ئەمریکاو و هاوپەیمانەکانی نەیان توانی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل رابگەیەنن. ترامپ ئەو سەرۆکە بوو کە بە ڕآشکاوی دانینا بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل. 
تا ئەم ساتەی ئێستا هەردوو جەمسەری جاران لەم دنیای گڵۆبالیزمەدا وەک خۆیان ماونەتەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، لەگەڵ ئەوەی کە بلۆکی سۆسیالیستی کۆتایی هاتووە و روسیا لە جیاتی سۆڤیەتی جاران چۆتە ناو بازنەی سەرمایەدارییەوە، ئەم دوو دەوڵەتە زلهێزەی دنیا، چاویان لەسەر ئەوەیە گۆرانکاریەکان، بە قازانجی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بکەوێتەوە. لاوازکردنی دەستەڵاتی دەوڵەتە ئیسلامییەکان و لەدەست دەرهینانی ئەو سامانە بێشومارەی بەدەستیان هێناوە، بە تایەبەتی خاوەن سامانە نەوتییەکان، یەکێکە لە مەبەستەکانیان. 
پشتیوانییکردن لە دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیلی لە لایەن دەوڵەتە سەرمایەدارەکانی وەک بەریتانیا و ئەمەریکاوە چەند لە پێناوی ئەوەدا بووە کە ئیسرائیلییەکان چیتر نەچەوسێنەوە، دەیان هێندە لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا بووە. ئەمریکاو  سەرمایەدارانی جیهان بەردەوام لە هەوڵێ ئەوەدان شەڕو جەنگ و پێکدادان لە ناوچەکدا هەبێت، لە لایەک بۆ ئەوەی ناوچکە ئارام نەبێت وبمەیدانێک بێت بۆ ساغکردنەوەی چەک و جۆڵەکانی خۆیان، لە لایەکی تر بۆ ئەوەی هەرچ دەوڵەت و نەتەوەیەکی ژێردەستەی وەک گەلی کورد چاوی لە دەستی ئەم هێزانە بێت بۆ هاوکاری و یارمەتی و پشتیوانیی. 
لەم ڕۆژگارەدا کە گەلی کورد لە مێژووی دروستبوونی ئەم دەوڵتانەی ناوچکەوەوە دەچەوسێنرێتەوە، ناچارە هانا بۆ زلهێزەکانی دنیا بەرێت، ئەوانیش وەک ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەن بە تایبەتی لە گەلی کوردی ڕۆئاڤا. 
گەلی کورد ئەو هێزە سیاسییە شەڕکەرەیە کە ئەمریکا شەڕی تیرۆریستان و دەوڵەتە سەرکێشەکانی وەک سوریا و ئەکپارتی و ئەردۆغان و ئیخوانەکان و نیازی گەڕانەوەی خەلافەتی عوسمانییەکان وئیسلمیی پێدەکات. وەلێ گەلی کورد ئەمڕۆ لە ڕۆژئاڤادا تا ئاستێکی زۆر باش بە عەقڵانییانە سیاسەت دەکات. بە جۆرێک ئەم سیاسەتە دەکات کە بووە بە سیمبولی ئازادیی و دیمکراتی ڕاستەقینە لە کۆی ناوچەکەدا. بۆیە لای من وا پێویستە کە هەموو هێزەکانی بەرەی ئازادی و دیمکوراتی پشتیوانی لە شەرڤانانی ڕۆئاڤا بکەن تا سەرکەوتن، چونکە ئەم شەڕە چەند بەرژەوەندیخوازی سەرمایەداری جیهانیی تێدابێت دەیان هێندە بەرژەوەندی گەلە چەوساوەکانی ناوچەکەی تێدایە. بە تایبەتی ئەو فەلسەفە سیاسییەی کە پەکەکە و پەیدە بە پراکتیکیی و لەسەر بنەمانی تیۆرییایەکی شۆرشگێرانە و ڕادیکلانەی عەبدوڵا ئۆجەلان کە دیموکراتی گەلان بە تاکە چارەسەر دادەنێت، ئەم ئامانجەش بەرژەوەندی هەموو ئازادییخوازنی تێدایە بە بێ جیاوازی و دژایەتیکردنێکیشە بۆ هەموو بیرە تاریک و ڕشهەڵگەڕاوەکان.

/ ٢٨/٠١/٢٠١٨
ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات

به‌روار:  29/01/2018
763   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1004
کۆی سه‌ردان:   29236015