وتاره‌كان
{مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە }
 ئازاد حەمدی

راستەمرۆڤ عاقڵترین گیانلەبەرە .. داهێنەرە ... بەڵام هەرئەو یشە ، جۆرەها تاوان ..کوشتن .. بڕین .. شەڕکەر  وێرانکەر..ودزیکەر وداگیر کەرە......
لای مارکس مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە ..؟ بەڵام لای زۆرکەس و لایەن واهەستدەکەیت وانیە ،، بەڵکو لە پێناو بەرژەوەند خودی خۆی ..نرخی مرۆڤی نەیاریان لە ئاو لاهەرزانترە وەیا  بێبەهاترە..
بیر دەکەیتەوە نەک هەر وەک تاکێک بەڵکو وەکو لایەنیش.. ئەبووایە خزمەتگوزار ،
ئاشیخواز ،دیموکراتیخواز ...مرۆڤ کوشت نەبووایە ...مرٶڤ دۆست بووایە ؟؟؟
چیدەبوو مرۆڤیش کە بە عاقڵترین گیان لەبەر ناسراوە ..؟؟ چاوی لە زۆر گیانلەبەری دەوری بکردایە ..؟؟!
لە بۆنەیەکدا مامۆستایەکی ڕۆشنبیر ووتی : لە تارمەی ماڵەکەمدا ،  هەندێک گوڵی داودیم پەروەردە کردووە .. سەرنج ئەدەم بەیانیان .هەندێک جۆر لە مێرو لە چەشنی (هەنگ ، زەردەواڵە ، زەردە زیڕە ، پەپولە ، جەشنە مێشێک ....) دێن بۆ بردنی پێداویستیە کانیان ... و دەڕۆن بەبێ ئەوەی یەکیان شەڕ و ململانێ لەگەڵ ئەوی تریان بکات ...؟؟؟؟!!!
لەسەر ئەم دیاردەیە و  هەڵسو کەووتی ئێمەی عاقڵترین گیانلەبەر ..بیرکردنەوە لە کوشتو بڕ، دزی ، تاڵانی ،درۆزنی ،جۆرەها فڕکە فڕکێ  ، گەندەڵی لە ڕایە بەدەر  ،وە وە وە وە..‌هێشتا تێر نەخواردنیش .. هیچمان بۆ نەماوەتەوە  بڵێن : خۆزگە عەقڵتان وەکو ئەو مێروانە بووایە ، چەشنی ئەوان چزو تان هەبووایە، بەڵام  لەکارو پیشەدا بەرانبەر یەک دڕندەو بکوژ و گەندەڵ نەبونایە .

به‌روار:  31/01/2017
2067   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   288
کۆی سه‌ردان:   29253022