ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار لێم وه‌رگرێت
عیماد عەلی
لێره‌دا باسم له‌وه نیه كه یه‌كێتی له هه‌ردوو رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی و گۆران‌دا له دوو زه‌مینه و زه‌مان و بارودۆخێكی جیاوزادا ئمیزا كراون و، خاڵه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازی تێدایه ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك ناچن و، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆران‌دا كراوه له‌وی تر گشتگیر تره و زۆر خاڵی به‌ده‌ر له‌كاروباری حزبیی تێدایه . ئه‌مه‌ش قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ده‌بێت یه‌كێتی به دوو بینین و له روانگه‌ی جیاوازه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیاندا بكات، كامه‌یان له قازانجی كۆی گشتی پرسی كورد ده‌بێت نه‌ك حزبایه‌تی ته‌سك و نه‌ش به پێ ی بارودۆخ و وه‌زعی هه‌ردوو لایه‌نی به‌رامبه‌ری مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی له گه‌ڵیاندا بكات .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی تیرامان و ته‌نانه‌ت سه‌رسورمانه، ئه‌وه‌ی كاك به‌ختیار ده‌یڵێت، تێكچون و ناله‌باری و ئاڵۆزی بارودۆخی نێوخۆی كوردستان وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك به فاكته‌ره بابه‌یته‌كه ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌وه‌نده شێر‌و رێوی په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌چه‌شنه ناوچه‌یی وجیهانیه‌كه و كارگه‌ریه‌كانی بارودۆخه بابه‌تیه‌كه‌ی كرده به‌هانه‌ی تێكچونی وه‌زعی نێوخۆی كوردستان ئه‌وه‌نده باسی له ره‌فتار و فه‌رمان و هه‌ڵه و كه‌موكوریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی نه‌كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ حزب و كه‌سێك و حزبێكی كوردستانی هۆكاری ئه‌م وه‌زعه قه‌یراناویه نه‌بێ . من ده‌پرسم :
1-ئایا بارودۆخه بابه‌تیه‌كه ناكۆكیه‌كانی له گرێژنه ده‌ركرد یان فه‌رمانی شه‌خسی و حزبی و عه‌سكه‌ری له رێگریكردن له رۆێشتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كاری ئاسایی خۆی و زه‌ربه لێدان له یاسا و شه‌رعیه‌تی كاری ئاسایی‌ترین كاری سیاسی له كوردستاندا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر باسی ناردنه ماڵه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه وه‌زیره نه‌كه‌ین له لایه‌ن پارتیه‌وه له لایه‌كه‌وه ، شپرزه‌یی و ره‌قی و تا حه‌دێك هه‌ڵه‌شه‌یی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی بۆچونی به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار و كاربه‌ده‌سته حكومیه‌كانی گۆرانه‌وه له لایه‌كی تره‌وه نه‌خوێنینه‌وه .
2- فه‌لسه‌فه‌ی حوكمرانی له كوردستاندا له ده‌رئه‌نجامی ململانێ نێوخۆییه‌كاندا به‌م شێوه رۆیشتووه، یان كاریگه‌ری هۆكاره بابه‌تیه‌كان و هاوكێشه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كارلێكی بابه‌تی و خودی به‌یه‌كه‌وه بووه بۆ گه‌یشتن به‌م وه‌زعه .
3- ئاڵۆز بوون و ناروونی سیستمی سیاسی و نه‌بونی هیچ فۆرمێكی حوكمداری و پشت كردنه یاسا و رێساكان وململانێی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و خۆبه‌ستنه‌وه به كورسی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه هۆكاری تێكچونی وه‌زعی كوردستانن یان هۆكاره بابه‌تیه‌كان .
4- نه‌بونی به‌رنامه‌ی ستراتیجی ئابووری و شڵه‌ژان و فه‌وزا و په‌رشوبڵاوی و ته‌خشان و به‌خشان كردن به داهاته‌وه، له پێناو كه‌سبكردنی ئه‌ندام و لایه‌نگیر بۆ هه‌ردوو حزب ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه‌ی دروستكرد یان هۆكاری بابه‌تی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌دوور و نزیك به تایبه‌تی له‌م باره‌وه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌بووه و، به ده‌ستی حوكمرانانی كوردستان و په‌یوه‌ستبون به هێزی ده‌ره‌كیه‌وه ئه‌م قه‌یرانانه‌یان دروستكردووه .
5- به‌رێوه‌چونی كاروباری سیاسی له‌سه‌ر ریتمی فیفتی به فیفتی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ و كه‌ڵ‌كه‌بونی كاریگه‌ریه سه‌لبیه‌كیانی، ته‌نانه‌ت له پاش شكستهێنانی ئه‌و رێككه‌وتنه، هۆكار بوون یان شه‌ری سوریا و هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كه وه‌ك بارودۆخی بابه‌تی ئه‌م قه‌یرانانه ده‌خوێننه‌وه .
6- ململانێ شه‌خسی و كۆنه قین و ركابه‌ریه كۆن و تازه‌كه‌ی نێوحزبه‌كان و ته‌نانه‌ت له نێو یه‌ك حزبدا هۆكاری زۆر سه‌لبی بوون له شكستپێهیچنانی به‌رێوه‌چونی كاروباری سیاسی كوردستان یان كاریگه‌ری ده‌ردانه‌كانی فاكتره بابه‌یته‌كان .
بۆیه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێكدا ده‌تانه‌وێت بگه‌نه چاره‌سه‌رێك، ده‌بێت دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كان وه‌ك خۆی بخوێننه‌وه نه‌ك وه‌ك بتانه‌وێت شه‌ن و كه‌وی به‌كه‌ن و هه‌وڵی داپۆشینی هۆكاره سه‌ره‌كی و ریشه‌ییه‌كانی گه‌یاندنی بارودۆخی كوردستان به‌م حاڵه‌ته بده‌ن ، به‌و كاره‌تان ده‌رمانی تایبه‌ت و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ نه‌خۆشیه كوشنده‌كانی ساحه‌ی سیاسی ئه‌مرۆی كرودستان نادۆزنه‌وه . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌و ئه‌و به‌هانانه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كاردانه‌وه نه‌بێت له مه‌ر ئه‌وه‌ی له پاش ئه‌و گفتوگۆ و گۆرینه‌وه‌ی راوبۆچون و ئه‌و قسه و باسانه نه‌بێت كه له نێوان وه‌فده دانوستان كاره‌كانتاندا ده‌یكه‌ن و دزه‌ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه و كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته و زه‌ره‌ری بۆ جه‌ماوه‌ری و ده‌نگه‌كانتان ده‌بێت و ده‌بێته هۆكاری پاشگه‌رزبونه‌وه‌تان له‌و بۆچونانه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه، ئێستا كادرانی حزبه‌كان مێگه‌لانه له دوای فه‌رمانی سه‌ركرده‌كانیان ناكه‌ون و راوبۆچون و سیاسه‌تی حزبه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت و، رای گشتی نێوخۆی حزبه‌كان ده‌ره‌وه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه له ره‌فتاری سه‌ركرادیه‌تی و مه‌یلی ئه‌م یان ئه‌و سه‌ركرده و چۆنێتی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا . ئه‌وه‌ی روونه، پاش گۆرانكاری له كاری حزبی و هاوكێشه نێوخۆییه‌كان، هه‌موو كه‌س له‌وباوه‌ره‌دایه كه نه سیی حوزه‌یران به ئاسانی دووباره ده‌بێته‌وه و نه‌ش ریكه‌وتنی فیفتی به فیفتی رووده‌دات و نه‌ش رێككه‌وتنی حزبی به پشت كردنه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ت ئیمزا ده‌كرێت و وریایی خه‌لك وای لێهاتووه كه به سندوقی ده‌نگه‌كان سزای حزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكه‌ن ، بۆیه دانوستانكاران زۆر له فه‌رمان و كار‌و بۆچونی فه‌ردی سڵ ده‌كه‌نه‌وه و، كاك به‌ختیاریش له‌م رێره‌وه به‌ده‌ر نابێت .
به‌روار: 31/01/2017
2678 جار خوێندراوه‌ته‌وه