به جنۆكه‌كردنی كیانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان
عیماد عەلی
كه تۆ، هه‌ست به ناره‌زایه‌تیه‌ك بكه‌یت له‌مه‌ر سیاسه‌ت و كه‌موكوریه‌كانت و بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامه سلبیه‌كانی ده‌ربازبی، هه‌ره‌شه‌ی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكه‌یت .
كه تۆ، بۆ داپۆشینی شكستی گه‌وره‌ی حوكمرانی و بۆ كه‌سبكردنی سۆزی خه‌ڵك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی، بته‌وێت له رێگه‌ی ئدییعای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه قۆناغه‌كه به‌رێبكه‌یت .
كه تۆ، به خودی خۆت قه‌یرانه‌كانت دروست كردبێت و ده‌ردانه‌كانی به خه‌ته‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵك كه‌وتبێته‌وه و بوبێته مایه‌ی ناره‌زایه‌تی و بی َمتمانه‌یی و تۆش به تموحی سفركردنه‌وه‌ی ئه‌و بێ متمانه‌یی و شكسته حزبی و شه‌خسیه، بته‌وێت ته‌نها به ئیدعای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانخۆت ده‌رباز بكه‌یت .
كه تۆ، هه‌ست به خه‌ته‌ری گه‌وره له‌سه‌ر شه‌خسی خۆت و حزبه‌كه‌ت له زۆر لاوه بكه‌یت و بته‌وێت خۆت له‌وباره رزگار بكه‌یت و بته‌وێت راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌ك ئامرازێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربێنیت .
كه تۆ، هه‌ست به‌وه بكه‌یت یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بێت نه‌یارێكت ناوچه‌یی بێت یان نێوخۆیی پۆستێكی گه‌وره بگرێته ده‌ست و ته‌نها به‌خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر خۆت و حزبه‌كه‌ت بزانیت و بته‌وێت بۆ خۆقوتاركردن و ده‌ه‌ربازبون له‌و حاڵه‌ته ئیدیعای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كرودستان بكه‌یت .
كه‌تۆ، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك دارده‌ستێكی تۆقێنه‌رانه‌ی شه‌خسی خۆت و حزبه‌كه‌ت له دژی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و نه‌یارانت راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌خۆ به‌كار بێنیت نه‌ك وه‌ك ئامانجێكی گه‌وره‌ی كورد و جێگه‌ی شه‌ره‌فی گیانبه‌ختكردوان ته‌ماشای بكه‌یت، ئه‌م ئامانج و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه له جه‌وهه‌ره‌كه‌ی پوچه‌ڵناكه‌یته‌وه ؟
له به‌رامبه‌ردا تۆیه‌ك، كه هیچ بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی و راگرێكی سیاسی و دارایی وئابوری و ته‌نانه‌ت رۆشنبیریت نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له‌و ئدیعایه بكه‌یت و زامنی دامه‌زرادنی ده‌وڵه‌ت و به‌رده‌وام بونیت نه‌كردبێته‌وه و به سه‌ركێشی هه‌نگاوی بۆ بنێیت و ته‌نانه‌ت به خۆت بڵێیت دوای ئه‌وه چی ده‌بێت یان نابێت با ببێت، ئه‌مه نیشانیه‌كی گه‌وره‌ی شكه‌ستی حوكمرانی و بێده‌ربه‌ستی تۆ نیه له‌و قوربانیانه‌ی كه له‌پێناو ئه‌م ئامانجه پیرۆزدا دراوه ؟
ئه‌وه‌ی مایه‌ی وته‌نه لێره‌دا، كه جگه له نه‌مانی متمانه به سیستمی سیاسی و ئه‌م به ناو میتۆده شازه‌ی حوكمرانی كوردستان و به‌م ده‌سه‌ڵاته، واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م فه‌رمانره‌وایانه بیانه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش له دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكدا دوور بخه‌نه‌وه و متمانه‌یان به‌م ئامانجه‌ش نه‌مێنێت، وه‌ك چۆن به خودی ده‌سه‌ڵاته‌كه نه‌ماوه . وا ئێستا لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك روون بووه‌وه كه هه‌ره‌شه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیان وه‌ك جنۆكه‌یه‌كی ترسێنه‌ر به‌كارهێناوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ركاتێك بیانه‌وێت خه‌ڵكێك بترسێنن یان له‌دژی نه‌یارێك به‌كاری بێنن و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر سوك به‌كاری بێنن .
به‌روار: 28/01/2017
2157 جار خوێندراوه‌ته‌وه