وتاره‌كان
ره‌وای حه‌قه‌ هه‌ژارێكی ئه‌م شاره‌ بۆ كه‌مێك نه‌وتی عه‌بادی، ده‌ستی ئاواره‌یه‌ك ماچ بكات ؟!
 عیماد عەلی

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ته‌ماشایه‌كی ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ی كرد، كه‌ ریزی بۆ وه‌رگرتنی نه‌وته‌كه‌ی عه‌بادی گرتبوو، به‌ چاوێكی گریاناوی و به‌ دڵێكی پر له‌ خه‌م و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه‌، گوتی كاكه‌ ئه‌مه‌ نه‌وته‌كه‌ی عه‌بادیه‌ بۆ ئه‌مانه‌ هاتووه‌؟ وتم به‌ڵێ .  كه‌وته‌ ده‌ربرینی حاڵی دڵی خۆی و وتی : ده‌شێت منێك ئه‌مه‌ حاڵم بێت و لیترێك نه‌وتم له‌ماڵه‌ پێنج كه‌سیه‌كه‌مدا نه‌بێت و ئه‌م وه‌زعه‌ وا ببینم و...... دای له‌ پڵمه‌ی گریان و قسه‌كانی پێ ته‌واو نه‌كرا و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ بێ ده‌نگی وه‌ستا و له‌ جێی خۆی بێ جوڵه‌ و نوتق به‌ تێرامانه‌وه‌ ته‌ماشای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ی عه‌بادی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا كرد، كه‌ له‌ ناو شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌م كوردستانه‌ی ژَێر زه‌وی پر له‌ نه‌وت و كانزایه‌دا ئه‌مه‌ حاڵی بێت . ئه‌وه‌ی بینیم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ مابوو بچم به‌ناخی زه‌ویدا و ئاواته‌خوازبووم كه‌ پێش مردنم ئه‌و دیمه‌نه‌م له‌ ژیانمدا نه‌بینیبا . ئینجا وتی:  كوری خۆم ده‌شێت ئه‌مانه‌ حكومه‌ته‌كه‌یان له‌به‌غداوه‌ نه‌وتیان بۆ بنێریت و حه‌قی خۆیانه‌ و ئه‌و دڵسۆزیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان پیرۆزیان بێت، به‌ڵام ده‌كرێت منێك له‌سه‌ر زه‌وی و ماڵی خۆم به‌بژی و مه‌مره‌ بژیم و خاوه‌ن قوربانی و بێ وڵات و بێ حكومه‌تی دڵسۆز بم، چی بكه‌م، بۆ وه‌زعمان به‌یه‌كلادا ناخه‌ن و خه‌ریكی ملشكاندنی یه‌كترن .
ئینجا وتی ئه‌م سه‌رمایه‌ ره‌حم به‌كه‌س ناكات و چاوه‌رێی من ناكات كه‌ كه‌ی هه‌مبێت برێك نه‌وت بكرم . وتی به‌سه‌ری تۆ له‌ سه‌رمادا بمرم ده‌مم بۆ ده‌ستی ئه‌مانه‌ نابه‌م، هه‌رچه‌ند دراوسێیه‌كی عه‌ره‌بمان هه‌یه‌ زۆر جار ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌وتت پێویسته‌ به‌شت ده‌ده‌م .
وتم مامه‌ كَیان حه‌ق وایه‌ ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دروستكردووه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی نه‌زانین و به‌ هۆكاری دزی و گه‌نده‌ڵی و ململانێی حزبی و شه‌خسی و به‌ده‌نگی به‌رز شكستهێنانی خۆی رابگه‌یه‌نه‌ێت و، له‌م كاته‌دا نه‌ك وازی له‌م ده‌سه‌ڵاتداریه‌ بهێنابایه‌، به‌ڵكو ده‌بوو سه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان به‌م وه‌زعه‌ی تۆ خۆیان له‌ناوبردبایه‌ و ئه‌م میله‌ته‌یان نه‌گه‌یاندبایه‌ ئا ئه‌م وه‌زعه‌ .  ئاله‌م دیمه‌نه‌وه‌ وه‌زعی حكومه‌ت و چۆنێتی به‌رێوه‌چونی كاروباری ده‌سه‌ڵات شیبكه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ست و شعور و میله‌تدۆستیی به‌رپرسه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ خێر له‌خۆنه‌دیوه‌ بكه‌ن .
 

به‌روار:  25/01/2017
157   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ژماره‌ی بابه‌ت
گۆرانییەک بۆ مەرگی کاک نەوشیروان مستەفا بەدەنگی حەمە کرماشان
مەراسیمی پرسەی کاک نەوشیروان مستەفا لە مالمۆ
گوڵبارانی لاشەی نەوشیروان مستەفا
ماڵئاوا نەوشیروان مستەفا
سروودی گیڤارا بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   557
کۆی سه‌ردان:   14850538