هاولاَتیان بونه‌ته قوربانی ململانێی نێوان پارته سیاسیه‌كان
جەزا ئەحمەد فارس
له‌وولاَتانی دیموكراسیدا پارته رامیاریه‌كان هه‌میشه خۆیان دورده‌خه‌نه‌وه له ململانێی كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری له به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێی رامیاری ده‌بێته هۆی دروست بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی نا ته‌ندروست و ئاشته‌وای كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه له نێوان پارته ڕامیارییه‌كان ڕوو ده‌دات له وولاَتانی پێشكه‌وتوو بریتیه له كێبڕكێی ڕامیاری كه تیایدا پارته‌كان له پاڵ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی توند له یه‌كتری ده‌گرن به‌لاَم ڕێز له به‌هاكانی یه‌كتری ده‌گرن و هه‌رگیز سوكایه‌تی به‌به‌ها بالاَكانی یه‌كتری ناكه‌ن.
له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه پارته ڕامیاریه‌كان له‌وولاَتانی خۆرئاوا دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه له ململانێی ڕامیاری، زۆر به‌ی كات ته‌نها له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كێبڕكێی رامیاریدان له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ئه‌وكاتانه‌شی كه ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن ره‌خنه‌كانیان له‌سه‌ر رابردووی كاندیدی به‌رامبه‌ریانه نه‌ك پارته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی كه من لێره‌دا مه به‌ستمه باسی لێوه بكه‌م بریتیه له‌و ململانێ رامیاریانه‌ی كه له‌نێوان پارته ڕامیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌موو هێزو توانای خۆی خستۆته كار بۆ ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی به‌رامبه‌ری بسرێته‌وه به‌مه‌ش گیانی قبوڵكردنی یه‌كتری و دروست كردنی ئاشته‌وای كۆمه‌لاَیه‌تیان له م هه‌رێمه نه‌هێشتووه .
ململانێی ڕامیاری نێوان پارته‌كانی باشوری كوردستان سیمایه‌كی ناته‌ندروستی به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌خشیوه‌و بۆته هۆی دروست بوونی پشێوی كۆمه‌لاَیه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌سته‌م بێت بتوانرێت گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و ئاشته‌وای نێوان لایه‌نه‌كان جارێكی تر دروست ببێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان متمانه‌یان به یه‌كتری نه‌ماوه.
خاڵی بنه‌ڕه‌تی جیاوازی نێوان ململانێی رامیاری و كێبڕكێی رامیاری له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌كه له ململانێی رامیاریدا لایه‌نه‌كان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری ده‌ده‌ن و هه‌موو ئامڕازێكی نائه‌خلاقی به‌كار ده‌یه‌نن له پێناو شكاندنی لایه‌نی به رامبه‌رو و تێكشكاندنی كه ئه‌مه سیمایه‌كی دیاری پارته رامیارییه‌كانه له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كاندا .
به‌لاَم له كێبڕكێی رامیاریدا لایه‌نه كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقیانه له كێبڕكێدا ده‌بن له گه‌ڵ یه‌كتری و ڕێز له به‌هاكانی یه‌كتری ده‌گرن و له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ره‌خنه له یه‌كتری ده‌گرن.
ئه‌وه‌ی كه پارته رامیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر یه‌كتری ده‌یكه‌ن بریتیه له ململانێیه‌كی رامیاری، ئه‌م پارتانه زۆر جار هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی به‌هاكانی یه‌كتری ده‌ده‌ن كه كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به جێهێشتووه .
پارته رامیاریه‌كان له هه‌رێمی كورستان به‌بێ ئه‌وی گوێ به هیچ به هاو پره‌نسیپێكی نه‌ته‌وه‌ی بده‌ن به‌به‌رده‌وامی له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای پرۆسه‌كه‌ش له ململانێی رامیاریدان، هه‌ركاتێك كه ئه‌م ململانێی رامیاریه توند بوبێت ئه‌وه هاولاَتیان بوونه‌ته قوربانی، باشترین نمونه‌ش بریتیه له شه‌ڕی ناوخۆ كه ده‌ر ئه‌نجامی ململانێی رامیاری نێوان پارته‌كان بوو، وه ئه‌م بار‌و دۆخه‌ش كه ئێستا هاتۆته كایه‌وه ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ رامیارییه‌یه كه له نێوان پارته ڕامیاریه‌كان هه‌یه.
له‌هه‌رشوێنێكیش ململانێ رامیاری هه‌بێت هه‌میشه هاولاَتیدا ده‌بنه قوربانی ئه‌و ململانێیه چونكه له حاڵه‌تی ململانێی رامیاریدا ئه‌گه‌ری كاركردنی لایه‌نه جیاوه‌زه‌كان نا مێنێت و به مه‌ش ئاشته‌وای كۆمه‌لاَیه‌تی كه یه‌كێكه له سیما شارستانیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌و پارته‌كان له بری ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه كار بكه‌ن هه‌وڵی سرینه و شكاندنی یه‌كتری ده‌ده‌ن.
به‌روار: 24/01/2017
2220 جار خوێندراوه‌ته‌وه