كاریگه‌ری قه‌یرانه كان له سه‌ر دیمۆگرافیا
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
هه‌ر قه‌یرانئ له هه‌ر شوێنئ سه‌ر هه‌ڵبدات ئه‌وه به جۆرئ له جۆره‌كان وه‌به ئاستی جیاواز و ده‌رهاویشته‌ی جیاواز كاریگه‌ری له سه‌ر دیمۆگرافی دروست ئه‌كات , جا ئه‌شێ ئه‌م قه‌یرانه سروشتی بئ وه‌ك دیارده‌ی وشكایی , بومه‌له‌رزه , به‌رزو نزمی پله‌كانی گه‌رمی , ئاستی ده‌ریاكان و بوونی لافاو زریان ,وه‌هه‌روها قه‌یرانی تری دروست كردی مرۆڤ وه‌ك قه‌یرانی ئابوری, شه‌ڕو كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی , نه ژادی, نه ته‌وه‌یی وه سیاسی .
هه‌ر قه‌یرانئ كه دروست ئه‌بێ به جۆرئ له جۆره‌كان كاریگه‌ری له سه ر دیموگرافی ئه‌بئ وه‌ك گۆڕان له دیموگرافی نه‌ژادی ئاینی , نه‌ته‌وه‌یی وه‌هه‌تا دیموگرافی له بازاڕی كار‌و دیموگرافیا ی ره‌گه‌ز .
ئه‌گه قه‌یرانئ توانی گۆڕان كاری له‌سه‌ر دیمۆگرافیا دروست بكا ئه‌وا ئه‌م گۆرڕان كاریه بۆ خۆی قه‌یرانیكی تازه‌تر به‌رهه‌م ئه‌هێنێ , بۆیه ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسن له چاره‌سه‌ری هه‌ر قه‌یرانئ ئه‌بئ له هه‌مان كاتا چاره‌ش بدۆزنه‌وه بۆ قه‌یرانی به‌رهه‌م هاتوو له ئه‌نجامی گۆڕانی دیمۆگرافی به هۆی قه‌یرانه‌كه‌وه.
گۆڕان كاریه دیموگرافیه‌كان له ئه‌نجامی قه‌یرانه‌كانه‌وه له كات و شوێنه جیاوازه‌كانا بوونه‌ته وه ئه‌بنه هۆی دروست بوونی ژینگه‌ی تازه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی ,فه‌رهه‌نگی وه شارستانی به هه‌موو ره‌هه‌نده مادی , فكری وه معنویه‌كانه‌وه .واته كرداری كارلێككردن و كاردانه‌وه‌ی تیا رووداوه‌و ڕوو ئه‌دات .
یه‌كه‌م گۆڕانی دیموگرافی له مێژوی مرۆڤایه‌تی به هۆی دبارده سروشتیه‌كان ڕوویان داوه كه وای له مرۆڤه‌كان كردوه له شوێنێكه‌وه كۆچ بكه‌ن بۆ شوێنێكی تر به هه‌مان ئاراسته‌ی ژینگه‌ی جغرافیایی كه خۆیان تیا ژیاون و په‌روه‌رده بوون بۆ نموونه كۆچی خه‌ڵكی باكوری چین بۆ سیبریا وله‌وێ وه بۆ گرین لاند به درێژایی باكووری گۆی زه‌وی ,وه‌هه‌روها كۆچی عه‌ره‌به‌كان له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیه‌وه به ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری گه‌رمی خۆیان ,وه‌پاش هاتنی ئیسلام و بلاَویوونه‌وه‌ی به پاڵنه ری ئاینی هه تا ئه‌م ناوچا نه شی گرته‌وه كه جیاوازی له ژینگه‌ی جغرافیایی جزیره‌ی عه‌ره‌بی هه بوو وه‌كو كوردستان و زۆر شوێنی تر .
هه‌ڵبه‌ته له مێژویی مرۆڤایه‌تیدا گه‌لێ نموونه‌ی تری كۆچ هه‌یه كه به هۆی قه‌یرانه سروشتیه‌كان و ئابوری و سیاسی وه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه ڕویان داوه كه له گه‌ڵ هه‌ریه‌كێ له‌م كۆچانه جا كۆچی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ یان سه‌ربازی بوو بئ گۆران كاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دیموگرافیا به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه هه‌بووه . هه‌ندێ له‌م كۆچانه تا ئیستاش وه‌ك شوێنه‌وای فه‌رهه‌نگی وه مێَژوییی بونیان ماوه , جا كۆچی سه‌ربازی بئ وه‌ك هاتنی ئه‌سكندری مه كدۆنی بۆ ڕۆژهه‌لاَتی ناوڕاست و باكوری ئه‌فریقیا , ڕۆمه‌كان , عه‌ره‌به‌كان , یان كۆچی ئیكۆ ئا بووری بێ وه‌هه‌روه ها كۆچی ئه‌ورویه‌كان/سپیه‌كان بۆ ئه‌فریقاو ئه‌مریكا .
له گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێكی دیمۆگرافیدا كێشه , ناكۆكی, گرَژی وه‌هه‌تا شه‌ڕو ئاژاوه‌ی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ئه‌هێنێ
وه‌ك كێشه‌ی عه‌ره‌ب و جوو , تورك گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن و كورد, موسڵمان و هندۆز وه هه‌روه‌ها گرَژی له نێوان سپی پێست و ره ش پیست له ئه‌فریقیا و ئه‌مریكا وه ئَیستا له نێوان كۆچ به‌رانی تازه و خه‌لكی وه لاتانی كۆچ بۆ بردوو له زۆر شو ێنی جیهان به تایبه‌ت له ئه‌مریكاو ئه‌ورویا .
له‌م شوێنانه كه حاڵه‌تی تكامل و توانه‌وه به‌هه‌ر هۆكارێ بێ روونه‌دات ئه‌وا گۆرانی دیموگرافی ئه‌بێته كێشه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یان درێژ خایه‌ن به‌لاَم ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی تكامل و توانه‌وه هه‌بێ كێشه‌كان و شه‌ڕو ئاژاوه زووتر كۆتاییان پێ دێ وه‌هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بئ نابێته نه‌ژاد كوژی به‌رده‌وام به ده‌ر له نه‌ژاد كوژی جووله‌كه‌كان له ئه‌ڵمانیایی نازی, كورد و ئه‌رمه‌ن به ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه وه موسوڵمانان وه‌ك ئیستا له بۆرما ئه‌بیترێ .
بۆ نموونه, ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تا كانی دروست بوونی وه‌كۆچی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه بووه هۆی گۆڕانی دیموگرافی هه‌میشه‌یی چه‌نده‌ها شه‌ڕوكێشه له‌ناو پێكهاته تازه‌كانا دروست بوو, سه‌ره‌تا هه‌موو كۆچ به‌ران له گه‌ڵ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌مریكا واته ئه‌یندیانه‌كان تا ئاستی كۆ مه‌ل كووژی ئه‌مجار له نیوان كۆچ به‌ران خۆیان وه‌ك ئینگلیزه‌كان له گه‌ڵ فه‌ره‌نسیه كان وه ئینگیزه‌كان له گه‌ڵ ئیسپانیه‌كان ,به‌لاَم ئه‌م كێشانه هه‌موویان كۆتایی هات وه‌هه‌موو پێك هاته‌كان له‌ناو زمان وفه‌رهه‌نگێكی تازه و وه‌هه‌تا ئایدیایه‌كی تازه كه ناوی ئه‌مریكایه توانه‌وه یان تكاملیان كرد به له‌به‌ر چاو گرتنی هه ندێ لایه‌نی ئایینی و فه‌رهه‌نگی .
له دنیایی هاوچه‌رخی ئه‌مرۆ وه‌له دیارده‌ی گلۆبالیزما وه‌ئاسان بوونی په‌یوه‌ندیه‌كان , جولاَن وه گواستنه‌وه له هه‌ر كاتێ زیاتر له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هه‌م قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ریان نه‌بئ له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر وه‌هه‌م له كێشه دیموگرافیه‌كان كاریگه‌ریان ئه‌بئ له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر له سه‌ر ئاستی نا وچه‌یی وه جیهانی .
ئه‌و ولاَتانه‌ی وه گه‌لانه‌ی كه خاوه‌ن سه‌رداری ئیشتیمانی , دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی, فه‌رهه‌نگی وه عقلیه‌تی ده‌وله‌ت داری به‌هیزن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئابوری ته‌ندروست و نیشتیما نی دیارده‌ی گۆڕانی دیموگرافیا كه‌متر ئه‌توانێ هه‌ڕه‌شه بئ بۆ سه‌ر ژیان و ئاینده‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌م گه‌لانه‌ی كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌رداری نیین زیاتر ئه‌كه‌ونه هه‌ڕه‌شه‌وه كاتئ گۆڕانكاری به شئوه‌یه‌كی به‌رچاو له دیموگرافیدا روو ئه‌دات .
بئ گومان لایه‌نی فه‌رهه‌نگی ,وشارستانی وه ئاینی ڕۆڵ ئه‌بینی له‌سه‌ر ئاستی كاریگه‌ری قه‌یران له سه‌ر دیموگرافیا به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه كه ئه‌مه بۆ خۆی بابه‌تیكی گرنگه ئه‌شێ له سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن خوێندكاران و توێژه‌ره‌وان له بواری زانستی سیاسی , كۆمه‌لاَیه‌تی وه ئابوری باسی زیاتر وه چڕی له‌سه‌ر بكرێ وه خو ئنه‌وه‌ی بۆ بكرئ.
ئه‌مه ی كه په‌یوه‌ندی به دۆخی ئیستای كوردستانه‌وه بێ قه‌یرانه‌كان هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی دیموگرافیان قه‌یره كردوه هه‌ر له زیادبوونی ڕێژه‌ی قه‌یره كوڕ‌و قه‌یه‌ر كچیه‌وه كه كاریگه‌ری زۆر نا خوازیاری یان خراپی ئه‌بی له‌ڕووی وه له‌سه‌ر دیموگرافیایی كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌هه‌تا نه‌ته‌وه‌یی تا ئه‌گاته دیموگرافیایی بازاڕی كار به كه‌م بوونه‌وه‌ی چالاكی بازاڕ , ئابووری, وه نه‌بوونی دارایی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری كردن .
به‌هوی نه‌بوونی ده‌زگای نیشتیمانی له هیچ بواریكا وه له‌مه‌ش خراپ تر نه‌بوونی هه‌ست وه به‌ر پرسیاریه‌تی بۆ خاوه‌نداریه‌تی له گه‌ل و نیشتیمان له رَیگه‌ی ده‌زگای نیشتیمانی كاراوه وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌تی گه‌ل له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم هه‌ره‌شه‌كانی دیموگرافی به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه هه‌رشه‌ی جدیه له سه‌ر ژیان و بوونی كورد له كوردستانی باشوور .
بۆیه پێویسته فكری تازه ,عه‌قڵی تازه وهه‌تا ڕێكخراو وگروپی تازه ئاماده‌بئ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لاَم ده‌ری پێویستیه‌كانی ئیستا بئ وه گه‌ل و وه‌لاَت و كۆمه ڵگا له هه لوه‌شانه وه رزگار بكات .
به‌روار: 21/01/2017
2261 جار خوێندراوه‌ته‌وه