وتاره‌كان
کورته‌ وه‌ڵام/15 بۆ یه‌کیتی و گۆڕان و بارزانی و حاجییه‌کانی ئه‌مساڵ
 کامیل ژیر

1-به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی 5/12/2016ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئیراک، هاوپه‌یمانیتیی مالیکی و گۆڕان و یه‌کیتی، له‌مه‌سه‌له‌ی دواکه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تێپه‌ریکردوه‌و په‌لی هاویشتوه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌لاتی بارزانی و جیاکردنه‌وه‌ی سلیمانی له‌کوردستان، یا راستتر بڵێین بۆ هه‌ره‌سی هه‌رێم.
وه‌ڵام: به‌هیوام ئه‌م هه‌واله‌ راستنه‌بێ. جاریکیتر مردنی خۆمان و زه‌ره‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌خوازین، په‌ندیک له‌هۆی که‌وتنی میرنشینیه‌ کوردیه‌کان وه‌رگرین، دیارده‌ی جاشێتی دوباره‌نه‌که‌ینه‌وه‌، به‌گفتی داگیرکه‌ران نه‌خه‌له‌تێین. سه‌ری ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی هه‌ریمی کوردستان که‌ به‌خوینی هه‌زاران شه‌هید هاته‌ به‌ر، نه‌خۆین. ئه‌گه‌ر کێشه‌ گه‌وره‌که‌، ده‌سگرتنی بارزانیه‌ به‌کورسییه‌که‌یه‌وه‌، با وازیلێبێنێ و خۆی ئه‌و کورسییه‌ راده‌ستی که‌سێکی سیاسه‌تکاری جه‌وامێری بێلایه‌نی ده‌سپاک بکا تا هه‌لبژاردنی ئاینده‌، چونکه‌ ئیسته،‌ پینج هیزبه‌که‌، راستتر پینج به‌ڵاکه‌، هه‌رگیز‌ پێکنایه‌ن له‌سه‌ر که‌سیکیتر بۆ ئه‌و پۆسته‌، با ده‌سپێشخه‌ری له‌خۆیه‌وه‌بێ پێشئه‌وه‌ی خومه‌که‌ له‌مه‌زیاتر بشێوێ و ئه‌م هه‌ریمه‌ش به‌ مه‌ره‌ی ده‌وله‌تی مادو کۆماری کوردستان و هکومه‌ته‌که‌ی مه‌لیک مه‌همودو شۆرشه‌که‌ی ئه‌یلول بچێ.
پیلانه‌که‌ مه‌ترسیداره، هه‌ره‌سی قه‌واره‌که‌ی هه‌ریم و مه‌رگی کوردی به‌دوادادێ. دوله‌تکردنی هه‌ریمی کوردستان، ناپاکییه‌ گه‌وره‌که‌یه‌و ئه‌رکی هه‌مو تاک و کۆمه‌لیکی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌ بێنه‌ ده‌نگ و رسوایکه‌ن.
2-  هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌یه‌دا نوسراوه‌ : وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 100 ملیار دینار قه‌رزاری کۆمپانیاکانی ده‌رمانه‌!
وه‌ڵام: بۆپڕکردنه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌، له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا، پێشنیارئه‌که‌م ئه‌مساڵ رێگه‌ بدرێ به‌ 20 هه‌زار حاجی و هه‌ر یه‌که‌ی 5 ملیۆن دیناریان لێوه‌رگیرێ که‌ ئه‌کاته‌ 100 ملیار دینار و ئه‌و پاره‌یه‌ بدرێته‌وه‌ به‌قه‌رزه‌که‌و ئه‌وه‌نده‌یتر ده‌رمانیان لێوه‌رگیرێ و بدرێن به‌ خه‌سته‌خانه‌ هکومییه‌کان بۆئه‌وه‌ی بدرێن به‌نه‌خۆشی هه‌ژار به‌خۆڕایی به‌خێری ئه‌و حاجییانه‌و دوایی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یه‌کی شایه‌تینامه‌یه‌کیان بداتێ که‌ له‌پاداشتی ئه‌و خێره‌یاندا حه‌جیان بۆنوسراوه‌و بون به‌حاجی. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ له‌حه‌جه‌که‌ خێری زیاتره‌. ئیمامی غه‌زالی که‌یه‌کێکه‌ له‌ئیمامه‌ گه‌وره‌کانی ئیسلام وتوێتی: پڕکردنی سکی هه‌ژارێک له‌ حه‌وت حه‌ج خێرتره‌، دیاره‌ چاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشێکی هه‌ژار خێره‌که‌ی زیاتره‌.
3-راپۆرتی 17/1/2017ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک کۆماری ئیراک - ئیران بۆ مالیکی: جارێکیدیکه‌ بیر له‌سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌ت نه‌که‌یته‌وه‌!.
وه‌ڵام: خورپه‌یه‌کی جه‌رگبڕه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵ(یه‌کێتی) و مه‌ڤاڵ(گۆڕانخواز)انه‌ی سلێمانی و که‌رکوک که‌ له‌2016دا چه‌نجارێک چونه‌ ده‌رباری مالیکی!!  
به‌روار:  19/01/2017
893   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   570
کۆی سه‌ردان:   29229893