به‌شی دووهه‌م:هاتنی سوپای ئیسلام بوَ كوردستان
ژیلوان شۆڕش محمدصاڵح
ڕوَژی دوو شه‌ممه بوو له‌شكره‌كه‌ی خالیدی كوڕی وه‌لید گه‌یشته سنوری شاری هه‌ولێر,خێوه‌تیان هه‌ڵداو كه ژماره‌یان 40000هه‌زار سه‌رباز ده‌بوو,پاشای هه‌ولێر ناوی چاتلیس بوو ئه‌م پاشایه زوَر سوار چاك بوو ده‌ڵێن له شه‌ڕدا زوَر فێڵباز بووه ئه‌م پاشایه خاوه‌نی 14000هه‌زار سواره و پیاده بوه زوَر جار یارمه‌تی كیسرای فاارسی داوه دژی هه‌رقلی ڕوَم.
یه‌كه‌م ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سوپای چاتلیس و خالیدی كوڕی وه‌لید,كاتێك چاتلیس بینی سوپای عه‌ره‌ب له نزیك قه‌لاَی هه‌ولێر خێوه‌تیان هه‌ڵداوه,هێرشی كرده سه‌ریان و شه‌ڕ له نێوانیاندا ڕوویدا,خالیدی كوڕی وه‌لید ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌كه‌م شه‌ڕه ئێمه ده‌یكه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد,داوام كرد له سوپاكه‌م ده‌ستیان لێ نه‌پارێزن ئه‌گه‌ر كوژراین شه‌هیدین جیگه‌مان به‌هه‌شته,ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتین سه‌رو ماڵیان بوَ ئێوه‌یه ئێمه چه‌ند ساڵێكه له شه‌ڕداین ته‌واو شاره‌زای شه‌ڕین,سوپای كورد له سوپای كیسراو ڕوَم زیاتر نییه,ده‌ڵێن شه‌ڕێكی ئێ‌كجار گه‌وره ده‌ستی پێكرد ته‌پوتوَزی سمی ئه‌سپه‌كان به‌ری خوَری گرتبو,به هه‌زاره‌ها مروَڤ كوژران چه‌نده‌ها ده‌ست و قاچ بڕان چاوه‌كان كوێر كران,خوێن و خوَڵ تێكه‌ڵ بوو,ئه‌م شه‌ڕه چه‌ند ڕوَژێكی خایاند,هه‌ولێریه‌كان تا دوا سه‌رباز جه‌نگان پاشا چاتلیس به ده‌ستی زرار كوڕی ئه‌زوه‌ر كوژرا.
جا با بزانین زرار كوڕی ئه‌زوه‌ر كێ یه:زرار له دوای فه‌تحی مه‌ككه موسوڵمان بوو شاعیر بوو یه‌كێك بوو له پیاو كوژه‌كان زوَر حه‌زی له شه‌ڕكردن بوو ده‌ڵێن زوَر بێ به‌زه‌یی بوه,هه‌ر نه‌یارێكی خوَی به‌رده‌ست كه‌وتبێت بێ دوو دڵی سه‌ری بڕیوه,خوَشه‌ویستی محمد بوه,محمد ووتویه‌تی زرار جیگه‌ی له دڵی مندایه ده‌ڵێن ناو هێنانی به‌س بوه بوَ ئه‌وه‌ی ترس بچێته دڵی دوژمنه‌كانی.
شه‌و بوو شه‌ڕه‌كه كوَتایی پێ هات 1000 كوردی هه‌ولێری به دیل گیراو بوَ ڕوَژی دوایی هێنایانه به‌رده‌م خالیدی كوڕی وه‌لید پێی وتن ئیسلام بن,ئه‌وانیش ڕازی نه‌بوون ووتیان دینی خوَمان هه‌یه بوَیه خالید فه‌رمانی كرد هه‌موویان سه‌ربڕن,دوایی سوپای ئیسلام سه‌ركه‌وتن بوَ ناو قه‌لاَی هه‌ولێر,كه‌وتنه تالاَنكردنی سه‌رو ماڵیان و له پاره‌و ژن و كچ و منداڵ بێ ئه‌وه‌ی توَزێك مروَڤایه‌تی له‌به‌ر چاو بگرن,وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ ئه‌م كاره نا مروَڤانه‌یان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی هه‌ولێری به شه‌ره‌ف كردوو ناموس و شه‌ره‌فیان له‌كه‌دار كردن,هه‌روه‌ها هه‌رچی ژن و كچی كورده وه‌ك كه‌نیزه‌و غولام ده‌فروَشران و ده‌كڕدران له بازاڕه‌كانی مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا.
خالید دوایی خوَی ڕوی كرده قه‌لاَی هه‌ولێر و ڕوَشته ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه پێی وتن ئه‌وه‌ی ئیسلام نابێت ده‌بێت جزیه بدات یان هه‌مووتان ده‌كوژین,ئیتر خه‌ڵكه‌كه ڕازی بوون به جزیه دان,وه‌ك و مێژوو نوسان ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن خالید زوَر دڵخوَش بووه به موسوڵمان نه‌بونیان به جزیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جزیه وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی وابوه بوَیان خه‌رجی شه‌ڕو ڕابواردنی خوَیانیان پێ دابین كردوه,دوای تالاَنكردن و سوتاندن و له‌كه‌دار كردنی شه‌ره‌ف و ناموسی تاكی كوردی هه‌ولێری ڕوو ده‌كاته عبدالله‌ی جندلی كه سوپایه‌ك به‌رێت و ڕووبكاته هه‌رموَته بوَ داگیركردنی.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نووسینانه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌بو ته‌به‌ریه:المستدرك لحاكم,ج3,حدیس رقم
هه‌ر تاكێكی كورد گومان ئه‌كات له‌م مێژووه خوێناویه‌ی سوپای ئیسلام ئه‌توانێت خوَی به‌دوادا چوونێك بكات بوَ مێژووی ئیسلام له نووسینه‌كانی مێژوونوسه به‌ناو بانگه‌كانی ئیسلام كه هه‌موو موسوڵمانێك شانازی به بوونی ئه‌م مێژوو نووسانه‌وه ده‌كه‌ن,به‌لاَم گه‌وره‌ترین كێشه‌ی تاكی موسوڵمان ئه‌وه‌یه ناگه‌ڕێت و توێژینه‌وه‌یه‌ك له ئاینه‌كه‌ی خوَی ناكات,خوێنه‌ر نین و ته‌نها گوێگرن و ئه‌وه‌ی ده‌یبیستن و ده‌یزانن,ته‌نها ئه‌وه‌یه كه له سه‌ر زمانی مه‌لا ده‌نگ دڕاوه‌كان له میمبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه ئه‌یبیستن,زوَر دڵنیا بن ته‌واوی نووسینه‌كانم له سه‌رچاوه‌ی ئیسلامییه‌وه وه‌رگرتووه و ئه‌توانن خوَشتان به دوادا چوون بكه‌ن و گوێگر نه‌بن و خوێنه‌ر بن,ئێستاش كتێبێكم نووسیوه له سه‌ر ژیانی ته‌واوی خه‌لیفه‌كانی ئیسلام ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانم له كتیبه ئیسلامییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه,ئێستاش كتێبه‌كه‌م له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانییه حه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌ی سپارده‌ی ئه‌ده‌نێ و به خوَشحاڵییه‌وه بلاَوی ئه‌كه‌مه‌وه,باس له دڕنده‌یی و نا مروَڤانه‌ی زوَرینه‌ی خه‌لیفه‌كانی ئیسلام ده‌كات,ته‌مه‌ن ڕێگه‌مان بدات ته‌واوی نووسینه‌كانم له سه‌ر مێژووی ئیسلام بوونی كوردیش ته‌واو ئه‌كه‌م,تاكو تاكی كوردی بزانێت ئیسلام چه‌ندێ زیانبه‌خش بوه بوَ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
به‌روار: 19/01/2017
927 جار خوێندراوه‌ته‌وه