ئایا بارزانی ناچاره پشتی عه‌بادی بدات به ئه‌رزدا ؟
عیماد عەلی
وادیاره ئه‌ردوغان له دوێنێوه له خۆشی‌دا توشی گه‌شكه بوبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك باس ده‌كرێت بارزانی بواری داوه له به‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌وه توركیا به‌شداری شه‌ری رزگاركردنی موسڵ بكات و هه‌ندێك له ئامانجه‌كانی بێنێته‌دی . ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت و به لێكتێگه‌یشتنی نهێنی له‌گه‌ڵ عه‌بادیدا نه‌بوبێت، ئه‌وا ده‌بێت فاتیحه له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا بخوێنینه‌وه . ئه‌مه‌ش جێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی عاقڵمه‌ندان نیه، به‌ڵام لای سه‌ركردایه‌تی كورد وای دابنێن ورچیش هێلكه بكات، هیچ مه‌حاڵنیه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی له خه‌ڵكی تر زیاتر ده‌زانێت توركیا له عه‌بادی دڵسۆزتر نیه و به‌ڵكو هه‌ر توركیا و ئه‌ردوگان بوون له رۆژی ته‌نگانه به هانای خۆیه‌وه نه‌هاتن و گه‌یاندیانه ئه‌م حاڵه‌ته كه كه‌س خۆزگه‌ی پێ ناخوازێت .
*له‌م رۆژانه‌دا قسه له‌وه ده‌كرێت كه توركیا بواری ئه‌وه نادات پاره‌ی نه‌وت وه‌ك خۆ بگاته‌وه ده‌ست هه‌ولێر و، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌یه كه‌له ئارادایه و توركیا وه‌ك كارتێك له‌هه‌موو بواره‌كاندا دژ به بارزانی به‌اریدێنێت و له‌م رۆژانه‌دا دوور نیه له‌و جۆره فشارانه‌ی كردبێت .
*ئا له‌م رۆژانه‌دا، توركیا فشاری گه‌وره له‌سه‌ر بارزانی ده‌كات كه هاوكاری بكات گورزێكی عه‌سكه‌ری له په‌كه‌كه بدات كه ئه‌م كاته به له‌بار ده‌زانێت له رووه سیاسی و عه‌سكه‌ریه‌كه‌یه‌وه و به پێی ئه‌و پیلانانه‌ی بۆ موسڵ و له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌شدا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاون .
*هه‌ر توركیا له‌و قۆناغه‌دا كه خه‌ریكی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی بوو له‌گه‌ڵ به‌غدادا و، له لایه‌كی تره‌وه به باشی دانا كه په‌یوه‌ندیه‌كانی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئدیعیا و چه‌واشه‌كاریه ئیعلامیه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستانی له‌بیری بارزانی بباته‌وه، تیشكی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرد سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌بواره نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدادا رێك بكه‌ون، به‌ڵام پاش تێكچونی په‌یوه‌ندی ئه‌نقه‌ره به‌غدا به شێوه‌یه‌كی كتوپر، پاشگه‌رزبونه به هاندانه‌كه‌ی توركیاوه ده‌ركه‌وت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت بارزانی له به‌غدا دوور بخاته‌وه و جارێكی تر به‌هه‌مان شێوه به‌كارته‌كانی بارزانیه‌وه یاری بكات .
* پاش سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشتۆن كارتر بۆ ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و ئه‌و لێدوانانه‌ی كه مه‌به‌ستی بوو به‌غدا ناچار بكات بوار به توركیا بدات بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسل، به‌ڵام روبه‌رووی هه‌ڵوێستی توندی و نارازیبونی به‌غدا بووه‌وه و نه‌یوتوانی رازی بكات به ئه‌و مه‌به‌سته، له دوا ساته‌كاندا رووی كرده هه‌ولێر، كه جاره‌كانی پێشوو له‌به‌غداوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانیدا ده‌كرد،ئه‌م جاره بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی رازی بكات رێگه بدات توركیا به‌شدار بن ،و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌لێر و به‌غدا ده‌كه‌وێته‌وه و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر قورس‌تر ده‌كات .
لێره‌دا هه‌ر بریارێك له‌م باره‌وه له چاره‌نوسی په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كانی هه‌ر لایه‌ك یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت :
• *له به‌رژوه‌ندیه سترایتجیه‌كانی ئه‌مریكایه كه توركیا له شه‌ری موسڵ به‌شێوه‌یه‌ك به‌شدار بێت و، له‌وه‌شدا ناكۆكی له نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به شێوه‌كی گه‌وره هه‌یه، بۆیه زۆر پێده‌چێت ئه‌مریكا زۆر شت له‌سه‌ر بارزانی فه‌رز بكات كه لایه‌نێكی ئاسانه بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه .
• * ده‌توانێت بارزانی رازیبكات به هه‌ر داواكاریه‌ك و له‌وێشدا كارتی زیاتریش به توركیایه بدات كه به‌رامبه‌ر بارزانی به‌كاری بێنێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی ناتوانێت ئاوا به ئاسانی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و توركیا پێكه‌وه له به‌ر خاتری عه‌بادی و به‌رژه‌وه‌نده‌یكانی خۆی له‌گه‌ڵ عیراقدا پشتگوێ بخات .
• * له‌م ئانوساته‌دا به دیاریكراوی بارزانی له به‌رامبه‌ر دوو هه‌ڵوێستی ناجۆر و لێكئاڵاو هه‌یه، كه ده‌بێت به خوێندنه‌وه‌یه‌كی عاقڵ‌مه‌ندانه لێكیان جیابكاته‌وه و، باشه‌كه‌یان هه‌ڵژێرێت بۆبه‌رژه‌وه‌ندی و دوارۆژی میله‌ته‌ه، به‌ڵام باش ده‌زانین ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و حزبی خۆیه‌وه زیاتر بێت ده‌یخوێنێته‌وه و، له‌وه‌دا به من وه‌ك خۆم دڵنیام كه لایه‌نی توركیا ده‌گرێت و به‌رژه‌وه‌ندیه قوڵه‌كانی گه‌لی كورد له‌م كاته‌دا كه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدادا خۆی ده‌بینێته‌وه، فه‌رامۆش ده‌كات . به‌م شێوه‌یه له‌وه‌ده‌چێت دابرانێكی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غداد رووبدات و زه‌ره‌ره‌كه‌ی زیاتر به‌ر گه‌لی كرودستان بكه‌وێت .
• به‌شداریكردنی تۆپخانه‌كانی توركیا له شه‌ری دژ به داعشی له به‌ره‌ی پێشمه‌رگه له باشیك هه‌ڵوێستی بارزانیمان به جوانی بۆ روون ده‌كاته‌وه، له‌مه‌شدا توركیا باڵ فش ده‌كاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر عه‌بادیدا ده‌ڵێت ئه‌وه‌تا به رازیبون و نارازیبونت به‌شداری ده‌كه‌م و بێگومان كاردانه‌وه‌ی عه‌بادیش زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت .
ئه‌وه‌تا ئه‌نقه‌ره به تۆپزی باس له دروستكردنی زۆنی ئارام له هه‌رێمی كوردستان و باكوری عیراق ده‌كات و هیچ لایه‌ك به وشه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ی قسه‌كانی ناكات و، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان قروقه‌پیان لێكردووه و بێده‌نگیش نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌به‌خشێت.
بۆیه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین بۆ كورد زۆر ورد و هه‌ستیاره كه‌چی سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌ك كێشه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌یی ساكار ته‌ماشای ده‌كه‌ن و هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ستراتیجیان بۆی نیه و به پێی په‌یوه‌ندیه شه‌خسی و حزبیه‌كانیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و، ئه‌وه‌تا ده‌بینین چه‌ند ملكه‌چی داواكاریه‌كانی توركیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌تی لێخورینیان به‌ده‌ستیه‌وه‌یه .
به‌روار: 25/10/2016
633 جار خوێندراوه‌ته‌وه