با رۆشنبیرانیش له ئاست قۆناغه هه‌ستیاره‌كه‌دا بن
عیماد عەلی
له‌م كاته‌دا، كوردستان به گشتی و هه‌رێمی كوردستان له پاڵ عیراقدا به تایبه‌تی به قۆناغێكی یه‌كجار هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت، ئا كتومت له‌م كاته‌دا، زۆر پێویست و ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له ئاست پێداویستی و قورسی و هه‌ستیاری ئه‌م كات و ئان‌وسات و قۆناغه‌دا بن و، به‌رپرسیارێتی گه‌وره هه‌ڵگرن . كه‌چی ته‌ماشا ده‌كه‌یت خه‌ڵك به شتی لابه‌لاوه خه‌ریك ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌و، چ حزب یان نوسه‌ر و رۆشنبیر و هه ندێك سیاسه‌ته‌مداریش به ته‌سكبینی و كورتبینیشه‌وه خه‌ركی شتی لاوه‌كین، به‌مه‌به‌ستی هه‌مه‌جۆر و هه‌ندێك ئامانجی ته‌سكیش كه له‌م كاته‌دا پێویست ناكات ئه‌م بابه‌ته بچوكانه بوروژێنرێنن و ململانێی نابه‌جێی ته‌سك بكه‌ن و زه‌ره‌ر به كۆی گشتی یه‌كریزی و یه‌كێتی و یه‌كبونی زۆر پێویستی ئه‌م كاته‌ی خه‌ڵك بده‌ن و، له جیاتی ئه‌وه‌ی كونوكه‌له‌به‌ره‌كان بگرن كه‌چی كه‌لێنی تر له جه‌سته‌ی نه‌خۆشی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده ده‌كه‌نه‌وه و له ئامانجی سه‌ره‌كی گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ن .
ئه‌وه روونه و هیچ شاراوه نیه كه هه‌موو تاكێكی كورد ئاگاداری سیاسه‌ت و ره‌فتاری پارتی دیموكراتی كوردستانه و ده‌زانێت به‌ناوی ئامانجی كه‌لی كوردستانه‌وه هه‌موو چه‌واشه‌كاریه‌ك به‌كاردێنێت و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات سوپای ده‌ره‌كیش په‌لكێش ده‌كات، وه‌ك پێشتر له‌وباره‌وه قسوری نه‌كردووه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا، خوێندنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستانیش وا فه‌رز ده‌كات كه رۆشنبیران و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان به تایبه‌تی چاوكراوه‌تر و خوێنه‌رێكی باڵاتر و وردتری وه‌زعی گشتی كوردستان بن و بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی سیاسی یان شه‌خسی تایبه‌ت به خۆیان ده‌زگاكانیان، له‌م كاته‌دا دار نه‌كه‌ن به كونی زه‌رده‌واڵه‌كه‌وه، كه قۆناغێكی گواستراوه‌یه و وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه و هه‌ر هه‌نگاوێكیان له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت ده‌رئه‌نجامی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستێكی بچوكی هه‌ر لایه‌ك و كه‌سێك كاریگه‌ری و قورسایی خۆی له سه‌ر ره‌وتی قۆناغه كه ده‌بێت و، له ده‌رئه‌نجامدا جگه له زه‌ره‌ر و زیان بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان هیچی لێ ناكه‌وێته‌وه . ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م كاته‌دا پێ له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی دابنرێت نه‌ك وروژاندن و ملهوری و ره‌خنه‌ی دووباره و خۆ له‌قه‌ره‌دانی پرس و بابه‌تێك كه بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بكات و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنیی نه‌بێت و ته‌نانه‌ت قازانج به لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ره‌خنه‌لێگیراو بگه‌یه‌نیت و پاڵپشتی جێبه‌جێ كردن و سه‌ركه‌وتنی مه‌رام و ئامانجه ته‌سكبین و كاره ناره‌واكانی بكات . به‌ڵی له‌م كاته‌دا هه‌مان ره‌خنه هه‌میشه‌ییه‌كانی پێشوو دوباره بكه‌یته‌وه و قۆناغه‌كه وه‌ك پێشتر بخوێنیته‌وه، به‌قه‌د حزبه كار نابه‌جێكان، تۆش ده‌كه‌ویته سه‌نگه‌ری زه‌ره‌رگه‌یاندن به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ش .
پێم سه‌یره، كه ده‌زانین ته‌نها له‌م كاته‌دا نیه پارتی وه‌زعه‌كه له روانگه‌ی قازانجه ته‌سك و حزبی و شه‌خس په‌رستیه‌كه‌ی به‌كاردێنێت و ده‌جوڵێته‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كه‌لی كوردستاندا ده‌كات و زه‌ره‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان ناخوێنێته‌وه، كه‌چی نوسه‌ران و رۆشنبیرانیش به‌هه‌مان بۆچون و ره‌فتاری ئه‌م حزبه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و خۆیان له شێتایه‌تی حزبی و ره‌فتاری نابه‌جێی ئه‌و لاناده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵا گه‌وره‌كه وه‌ك خۆی ناخوێننه‌وه و ته‌سكبینن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش له روانگه‌ی هه‌ندێك مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و حزبیه‌وه قسه و ره‌فتار ده‌كه‌ن . له‌و ره‌خنانه‌ی ئه‌گه‌ر بنیاتنه‌ر بن یان روخێنه‌ر، كور د و كوردستان توشی واقعێك بوون كه‌هیچ پێویست ناكات ململانێی ته‌سكی شه‌خسی و حزبی و ته‌نانه‌ت له پێناو شتی تریش بكه‌یت و، ده‌بێت بارودۆخه نێوخۆییه‌كه پێش ده‌ره‌كیه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ره‌فتار و هه‌ڵوێستانه ئه‌گه‌ر راستیش بن له ئاست ملهوری و هه‌ڵه به‌رده‌وامه‌كانی حزبه‌كان و به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ چاره‌سه‌رێكیان پێ نیه بۆ ره‌فتار و هه‌لوێسته‌كانی ئه‌و حزبانه و زه‌ره‌ری له قازانجی گه‌وره‌تر ده‌بێت، بۆیه ئه‌م كاره به راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته سه‌نگه‌ری قازانجبه‌خشین به خودی ته‌سكبینیه‌كانی حزبه‌كان و به‌تایبه‌تی پارتی و، وابه به ئاشكرا ده‌یبینین، بۆ روو وه‌رگه‌ران چاو نوقاندن له هه‌ڵه و كاره ناراسته‌كان، پارتی به تایبه‌تی فۆكسی خستۆته سه‌ر چه‌ند رۆشنبیر و نوسه‌رێك بۆ شاردنه‌وه‌ی راستیه چه‌واشه‌كراوه‌كان و داپۆشینی هه‌ڵوێسته هه‌مه‌چه‌شن و هه‌ڵه‌كانی، به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك به‌لارێدا ده‌بات وله جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه قازانج به‌خشبن به خه‌ڵك ده‌كه‌ونه سه‌نگه‌ری قازانج به‌خشین به پارتی و مه‌رامه‌كانیه‌وه .
بۆیه هیوادرام سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌لی كوردستان وتایبه‌تی حزبه‌كان نوسه‌ران و ۆژنامه‌نوسانیش له‌م كاته زۆر هه‌ستیار و گواستراوه‌ی پێش وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه، هه‌موان له ئاست به‌رپرسیارێتیدا بن، كه قورساییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌مووان . له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی بچوك به‌گه‌وره بكه‌وێته‌وه و ئه‌وه‌ی به روكه‌شی بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێك پاڵنه‌ری تایبه‌تی له پشتیه‌وه بێت زه‌ره‌ری گه‌وره بدات به ره‌وشه‌كه له جیاتی قازانج . بۆیه پێویسته رۆشنبیران پێش هه‌مووان قۆناغه هه‌ستیاره‌كه و حزبه‌كانیش وه‌ك خۆیان بخوێننه‌وه و ره‌خنه‌ش كات و زه‌مینه‌ی له‌باری خۆی ده‌وێت كه به قازانج بگه‌رێته‌وه و مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه هیچ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت و شه‌خسی وململانێی ته‌سكی حزبیی تایبه‌ت له پشتیه‌وه نه‌بێت .
به‌روار: 23/10/2016
593 جار خوێندراوه‌ته‌وه