پێویستبونی هه‌ماهه‌نگی كورد له سه‌رجه‌م پارچه‌كان له‌م قۆناغه‌دا
عیماد عەلی
بۆ ئه‌وه‌ی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان كاروباری سیاسی خۆی رایی بكات و ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر قوڵنهكاتهوه، له‌م كاته‌دا پێویسته به نهێنینیش بێت بۆ رێگه‌گرتن له ده‌ستوه‌ردانی هه‌مه‌جۆری ده‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر نهێنی خێرا ودوور له خودپه‌رستی و رێگریه سیایه بچوكه‌كان بكه‌ن و، پێداویستی قۆناغی داهاتو تاوتوێ بكه‌ن و باس له هیچ ناكۆكیه‌كی سیاسی و په‌یوه‌ندیه ناجۆره‌كان نه‌كه‌ن . عاقڵمه‌ندی ئه‌وه‌یه كه پشتی ناكۆكیه‌كان بخوێنیته‌وه و رێره‌وی راستی مه‌بده‌ئی و فكری دروستی ستراتیجی بگرێته به‌ر و ئامرازێكی گونجاو به‌كاربێنیت و رێبازێكی وا په‌یره‌و بكات كه هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ قۆناغه هه‌نوكه‌ییه ههستیارهكهدا بێته‌وه . باشه ئه‌گه‌ر ناكۆكیه سیاسیه‌كان له‌م كاته‌دا دوا بخرێت یان هیچ نه‌بێت بگوازرێته‌وه واته ته‌رحیل بكرێت بۆ دوای په‌رینه‌وه له‌م قۆناغه زۆر هه‌ستیار و گرنگ و چاره‌نوسسازه، كه هه‌موو هێزه زه‌به‌لاحه ته‌نانه‌ت ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان ئاماده‌باشن و ئه‌سپی خۆیان بۆ تاودان ئاماده كردووه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیان خوێندۆته‌وه، چ جای پێكهاته‌یه‌كی بێ هێز و توانا و به‌م قورساییه‌ی وه‌ك كورد له ئاست ئه‌واندا .
دیاره رۆڵی كورد له بونی له جوگرافیایه‌كی ستراتیجی په‌یوه‌ست به‌م پرسه ناوچه‌ییه‌دا كه ئه‌سپی سه‌رجه‌م هێزه جیهانیه‌كان تێیدا غاغارێن ده‌كه‌ن، جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت نه‌ك به‌رێوه‌بردنی كاروباری سیاسی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌م شوێنه‌دا، كه تا ئه‌مرۆ به كهموكورتیهكی بێ وێنه‌وه به رێژه‌یه‌كی جیاواز له هه‌ر پارچه‌یه‌كیدا ده‌چێت به‌رێوه و و تادێت به تایبه‌تی له كوردستانی باشوور به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێین .
هێزه كوردستانیه‌كانی هه‌ر پارچه‌یه‌ك، به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی له‌گه‌ڵ رووداوه چاورهروانكراوهكاندا ده‌بێت و به هاوكێشه‌ی جیاواز ده‌رئه‌نجامه‌كانی به جوانی بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر هێزی سه‌رجه‌م پارچه‌كان به پشتخانێكی عه‌قڵی فراوان و گشتپهرستی، وه‌ك خۆی بیخوێننه‌وه و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ن، بۆ رێگه‌گرتن له گرتنه‌به‌ری هه‌ر هێزێكیان هه‌ر رێگه‌یه‌ك و بۆ په‌یره‌و كردنی هه‌ر رێباز و هه‌ڵوێستێك كه له قازانجی خودی خۆی به تایبه‌تی بێت و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هێزی پارچه‌یه‌كی تربێت، ئه‌مه‌ش عه‌قڵ و توانا و ورده‌كاری و دڵسۆزی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا په‌رستی ده‌وێت، نه‌ك ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك له‌به‌رچاو گرتن و بێباكی له ئاست ئامانجه‌كانی ئه‌ویتر . به‌م شێوه‌یه رێره‌وی كاركردن له‌م قۆناغه هه‌ستیاره له راده به‌ده‌ر ئاڵۆز و قورسه كه عه‌قڵ و توانای باڵای ده‌وێت، كه‌چی گومان هه‌یه سیاسه‌توانانی هه‌ر چوارپارچه‌كه له‌و ئاسته‌دا بن .
هێزه‌كانی باشور پێویستیان به هاوكاری ته‌واو له سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تری كوردستانی باكوور و رۆژئاوا‌و تا راده‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتیش پێویسته، كه تائێستاش كوردستانی باشور له وهزعێكدایه ده‌كرێت ببێته سه‌رمه‌شقی هه‌نگاونان به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كرودستان، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردی له دونیادا بێهیواكردووه . هێزه‌كانی رۆژئاوا تا ئێستا به جوانی هه‌نگاو ده‌نێن و لایه‌نی پراگماتیان له نێوان درز و په‌نجه‌ره ته‌سكه‌كانی هاوكێشه ئاڵۆزه‌كان به‌كارهێناوه، سه‌راری هه‌بونی دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی وه‌ك ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌رامبه‌ریاندا و، له‌وێشه‌وه هێزی پاشكۆی ده‌وڵه‌تان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی ته‌سك به ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌كانی زه‌ره‌ری گه‌وره‌تری له ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانی داوه . ده‌بێت هه‌ر هیچ نه‌بێت به نهێنی له‌م قۆناغه‌دا، ئامانجه ستراتیجیه هه‌ستیاره‌كه بخوێنرێته‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا دوا خشتی پردی په‌رینه‌وه‌ی بۆدادهنرێت و ئاراسته راسته‌كه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌فتاره پێویسته زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پرسی گه‌لی كوردستان به گشتی تاچه‌ند به نهێنی پیاده بكرێت، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رزتر ده‌بێت . هێزه‌كانی باكوور ده‌بێت له‌م كاته‌دا زیاتر هه‌ڵوێست و پێگه‌ی هێزه‌كانی باشوور له‌به‌رچاوبگرن و، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه كاریگه‌ره گه‌وره‌كانی باشوور به نهێنیش بێت هه‌ماهه‌نگی و هاورهفتاریهكی باش له‌م قۆناغه‌دا بنوێنن، نه‌ك له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی وڵاتانی كورد به‌سه‌ردا دابه‌شكراو، قازانجێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی مێژویی بۆ رێره‌وی هاوكێشه په‌یوه‌سته‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌دوا رۆژی كورد به گشتی ده‌بێت .
بۆیه، ده‌بێت لایه‌نه كوردستانیه‌كانی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان له ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی زۆر نهێنی هاوبه‌ش له قوشبنێكی ئه‌م كوردستانه دانیشن و ئه‌م قۆناغه وه‌ك خۆی بخوێننه‌وه و، ده‌سه‌ڵاتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت له‌م ئانوساته‌دا بۆ په‌رینه‌وه له‌م پرده تایبه‌ته‌ی كه وه‌زعی ناوچه‌كه له‌م كاته‌دا دروستی كردووه و هاوكێشه ناوچهییكه هێناویه‌ته ئاراوه، به ره‌فتارێك و كارێكی له‌م جۆره‌ی پێویستی و شارهنوسساز له زه‌ره‌ری ناكۆكیه‌كانی كورد تۆزێك كه‌م بكه‌ینه‌وه و، ده‌توانین وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت له مهولودیهكه به ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رنه‌چین، ئه‌گینا به‌م ره‌فتاره تاكره‌وی و تاك لایه‌نیانه‌ی هێزه‌كانی كوردستان، كورد له پێشه‌وه‌ی زهرهرمهندا ده‌بێت .
بهروار: 17/10/2016
358 جار خوێندراوه‌ته‌وه