یاوه‌ریكردنی بارزانی بۆ به‌غدا شه‌رعیه‌ت پێبهخشینێتی له پۆسته‌كه‌یدا
عیماد عەلی
یه‌كه‌م پرسیاری خه‌ڵك ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌ڵوێستی یاوه‌رانی بارزانی چۆن بووه له كاتی كۆبونه‌وه دوقوڵیهكهی له‌گه‌ڵ عه‌بادی دا، كه له‌دووره‌وه و له پشت دیواره‌كانه‌وه زه‌قه‌ی چاویان هاتووه و نه‌یانزانیوه باسی چیان كردووه ؟ ئایا پێشتر زانیویانه كه ئهوكۆبونهوهیه دوو قۆڵیه ده‌كرێت كه نیشانه‌ی ره‌های دانپێدانانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه به شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم؟ ئایا یاوه‌ری و شایه‌تیدان و به‌ره‌سمی ناساندی بارزانی وه‌ك نوێنه‌ری كورد دژ به هه‌ڵوێست و قسه‌ی ئه‌و براده‌رانه نیه كه پێشتر كردیان و خه‌ڵكیان پێ چه‌واشه ده‌كرد؟ ئایا به نه‌رۆیشتنی ئه‌وان بارزانی سه‌ردانی نه‌ده‌كرد، تاوه‌كو بڵێن قازانجی گشتی تێدایه؟ هیچ شتێكیان خسته سه‌ر سه‌ردانه‌كه جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرفی بارازنی و رووسپی كردنی له لای لایه‌نه‌كانی عراق و ده‌روه؟
له ئه‌مرۆ به‌دواوه ئه‌وانه‌ی به‌شدارن نابێت لافی یاسا و ماف و حه‌قی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، به‌وشێوه‌یه كه به پراكتیكی سه‌لماندیان خاوه‌نی قسه و هه‌ڵوێست و بۆچونی خۆیان نین، یان قسه‌كانیان دووره له راستیه‌وه و له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ته‌نانه‌ت كاری دژ به خۆیان ده‌كه‌ن .
*دیاره له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه كورته‌دا چه‌ندین شتمان بۆ روون بووه‌وه، له‌وانه‌ش: به هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌بادی مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم پێناسه نه‌كرد و ته‌نانه‌ت ناوی هه‌رێمیشی نه‌هێنا .
*به‌غدای به بایته‌ختی هه‌ردوولا له‌قه‌ڵه‌م دا‌و ته‌نانه‌ت به ده‌ستی ئاماژه‌ی به مه‌سعود بارزانی كرد له‌كاتی ئه‌و قسه‌یه‌دا و به هیچ شێوه‌یه‌ك وشه‌ی هه‌ولیر نه‌هاته سه‌ر زاری هیچ كه‌سێك .
*به یه‌ك رسته كه له قۆناغه‌كانی پێش روخانی سه‌دامیش دوباره ده‌كرایه‌وه ئاماژه‌ی به یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق كرد، ئه‌مه‌ش وته‌یه‌كی دوبارهبووهوهی سه‌رجه‌م عیراقیه‌كانه به توندره‌وه نهتهوییهكانیشیانهوه، كه ده‌ڵێن له دهۆكه‌وه تاوه‌كو به‌سره ئه‌رزی عیراق ده‌پارێزین، ئه‌مه‌ش له وته‌كانی عه‌بادی دا به‌شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسیانه ده‌ركه‌وت .
* وته‌كانی مه‌سعود بارزانی، هیچ وشه‌یه‌ك یان ئاماژه‌یه‌ك یان بهلاداوچونێكی ئه‌وتۆ تێدا نه‌بوو كه حزبه‌كه‌ی و هه‌وادارانی بۆ مانه‌وه‌ی ئاوی ئابرویان به ئاشكرا باسی لێوه ده‌كه‌ن، كه باسكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه ( هاورێیه‌ك وتی له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی باسی له‌وه كردووه كه گه‌ره‌كی كیفاحی كوردنشینی به‌غدا سه‌ر به ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌ی كوردستان بێت یان نه‌بێت ) .
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت، په‌شیمان بونه‌وه‌ی بارزانیه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و قسانه‌ی پێشتری بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك پێی بڵێت تۆ و حزبه‌كه‌ت ئه‌م هه‌موو نههامهتیهت به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له هێنا و ئێستاش به‌م سه‌ردانه‌ت قه‌رزاریان ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت به‌و كه‌سانه‌ی هاورێت شه‌رعیه‌تی پۆسته‌كه‌ت وه‌ربگریته‌وه، به‌ڵام تۆ له دۆڵێكدایت و واقیع و حه‌قیقه‌ت له دۆڵێكی تر و ته‌نها لایه‌نێك له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو خودپه‌رستی و حزبایه‌تی ته‌سك و دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و نه‌زانینه‌ی ئێوه باجی بدات میله‌ت و چینه هه‌ژاره‌كه‌یه و به‌س .
بهروار: 01/10/2016
641 جار خوێندراوه‌ته‌وه