پارتی باوه‌ری به ره‌فتار و شێوه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ئاسا هه‌یه ؟!
عیماد عەلی
هاورێیه‌ك ئامۆزایهكیی به‌رپرسی دیاری پارتیه، زۆر به ئاگاییه‌وه به ورته‌ورت بۆی گێراوه‌ته‌وه كه چه‌ندین جار له كۆبونه‌وه نهێنی و هه‌ندێك جاریش به ئاشكرا و له‌رێگه‌ی باس و خواس و گفتوگۆی سه‌ر چاخواردنه‌وه، سه‌ركرده‌كانی پارتی ئه‌وه‌یان گێراوه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان نه‌بوایه تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به‌رده‌وامبوو، هه‌ر به‌عس بووه كه زانیوه‌تی واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجی و ره‌فتار و سیفه‌ته‌كانی گه‌لانی عیراقی به باشی بخوێنێته‌وه و به وردی لێی تێگه‌یشتوه كه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و حوكمیان ده‌كات، كه‌چی حه‌قی میله‌تی كوردی فه‌رامۆش كردووه و مامه‌ڵه‌ی گونجاوی له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه، بۆیه له‌ده‌رئه‌نجامدا ئه‌و كاره‌ساته‌یان به‌سه‌ردا هاتووه، كه هه‌مووی له ده‌رئه‌نجامی پێشێلكردنی مافی كورده‌وه بووه هه‌ر له شكستهێنانی شۆرشی ئه‌یلول و ته‌نازول كردن بۆ شای ئێران و، ئینجا په‌شیمان بونه‌وه و هه‌لپه‌رستی قۆناغی پاش شۆرشی ئیسلامی ئێران و هه‌وڵدان بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ریكهوتنهكهی جه‌زایر له گه‌ل شادا دۆراندبویان و به‌و پێیه تاوه‌كو گه‌یشتوه به داگیركردنی كوه‌یت و راپه‌رین، كه هه‌موو هۆكاره‌كه‌ی له بنه‌ره‌تدا پێشێلكردنی مافه‌كانی كورد بوون كه لهدهرئهنجامیدا به‌رپابونی شۆرشه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌گینا به‌عس و جۆر و شێوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ واقع و ناسینی بارودۆخی گه‌لانی عیراق گونجاوترین ره‌فتاری كردووه و باشترین سیستم بووه بۆ گه‌لێكی له‌م جۆره.
ئه‌مرۆش رۆژ له دوای رۆژ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی پارتی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌یسه‌لمێنن كه له‌و باوه‌ره‌دان به پیاده‌كردنی جوره حوكمی به‌عس ئاسا بۆ ئه‌م خه‌ڵكه گونجاوه‌و، ئه‌مه‌ش له بیركردنه‌وه وجوڵانه‌وه و مامه‌ڵه كردنی پارتی له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و، ته‌نانه‌ت خه‌ریكه ئه‌وه‌ش دوپات بكاته‌وه كه گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی حزب و كه‌سایه‌تی ره‌فتار فاشی بۆ بكه‌یت و، جگه له قازانجی ته‌سكی خۆی و هینانه‌وه‌ی به‌هانه و پاساو بۆ هه‌موو ره‌فتارێكی نابه‌جێ و ناراست و ته‌نانه‌ت قێزه‌ونی خۆی هیچ هه‌نگاوێكی راست و سه‌رده‌مانه نانێت و رۆچۆته قوڵایی زۆنگاوی هه‌ڵه‌ی خۆیه‌وه و، ده‌بێت لایه‌نه‌كان به وریاییه‌وه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و خه‌ڵك له زه‌ره‌ره هه‌مه‌جۆره‌كانی به دوور بگرن .
تۆ وه‌ره دان به شكستی ته‌واوی خۆت نه‌نێیت و ئه‌و شوێنه‌ی كه به موفلیس له قه‌ڵه‌م بده‌یت و له‌رووی داراییه‌وه خۆت به دانا بزانیت و به ئیدعای سه‌ربه‌خۆیی چه‌واشه‌ی خه‌ڵك بكه‌یت و بته‌وێت شكسته‌كانت به‌و شێوه‌یه داپۆشیت، ئێستاش كه له‌ناخی خۆتدا باش بزانیت فه‌شه‌لت هێناوه و په‌شیمان بوبیته‌وه و وا به‌زه‌لیلی روو بكه‌یته ئه‌و شوێنه‌ی كه تاه دوێنی به نه‌یار له‌قه‌ڵه‌می بده‌یت، كه‌چی بۆ ئیحراجی و روداری و مانه‌وه‌ی ئاوی ئابروت بڵێیت باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م نه‌ك به‌په‌شیمانیه‌وه ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ باوه‌شیان و منیش مه‌منون .
بۆیه هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ر پێاوێك زاڵم و زۆردار و مامه‌ڵه خراپ بێت له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی خۆیدا، له‌ده‌ره‌وه‌ش هه‌میشه ملكه‌چ و چاولهخواره، پارتیش له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ نێوخۆی كوردستاندا به‌و شێوه‌یه ده‌یبینین و له‌گه‌ڵ دوێنێ و ئه‌مرۆ ی توركیا وئه‌مرۆی به‌غداش هه‌میشه ده‌ست له‌سه‌ر سینگ و مات و مه‌لوله و هه‌ر به‌و ره‌فتاره‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زعی نێوخۆی كوردستاندا ناجۆره و له‌سه‌ر زوڵم وزۆری به‌رده‌وامه، مه‌جبوره له پێگه‌یه‌كی لاوازه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی عیراق و ده‌رودراوسێ بكات . بۆیه ده‌پرسم ئایا ملكه‌چبون بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆت سه‌ت جار له‌وه ئهشرهفتر نیه كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی بكه‌یت ، كه‌چی به هه‌وڵی به‌عس ئاسا بته‌وێت تاكره‌وی بكه‌یت و زاڵ بیت و حوكمی كوردستان بكه‌یت .
بهروار: 29/09/2016
641 جار خوێندراوه‌ته‌وه