بۆچی به بۆچونی سیاسیه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆنفرانسی دابران ده‌كه‌ن ؟
عیماد عەلی
با له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بڵێم، ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت، حوكمرانیه‌كی نه دیموكراسی و نه‌ش عه‌لمانی راسته‌قینه‌یه . ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی سیاسی به پشتخانی ململانێی ره‌قی حزبیانه له كارێكی تا راده‌یه‌ك زاستی ده‌گرێت، با هییچ نه‌بێت رێز له‌و خه‌ڵكه جوانبیره زانستخوازه بێلایه‌نه بگرێت، كه تامه‌زرۆی گفتوگۆ و كۆر و كۆبونهوهن و، كۆنفرانسی دابرانیان وه‌ك ده‌ره‌تان ئه‌ژمار كردووه بۆ تاودانی بیروبۆچون و فیكری راسته‌قینه‌ی خۆیان، كه بۆ فه‌راهه‌م بونی كارێكی وا هیچ ده‌زگایه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی نادات . ئه‌وه‌ی ره‌خنه له كۆنفرانسی دابران دهكَرێت بوختان بۆ دیموكراسی و عه‌لمانیه‌تی راسته‌قینه نه‌كات . دیاره پێم خۆشبو ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له كۆنفرانسی دابران گرتبوو، له‌روانگه‌ی كاری دیموكراسی راسته‌قینه‌وه له هۆڵه‌كه‌دا بان و به ده‌نگی به‌رز قسه‌ی خۆیان بكردایه و بڵێن، ئه‌وه‌ی لێره هه‌یه و به‌رێوه‌ده‌چێت هه‌ڵه‌یه، نه‌ك له دووره‌وه بێت و له‌و نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارانه بن، كه به پشتخانی فیكری ئیسلامی سیاسی و هه‌ر یه‌كه‌و به شێوه‌یه‌ك و به پێی كاری حزبایه‌تی و پێگه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی له رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه و، له‌و بۆچونه تهسكبینتر له سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی، ره‌خنه بگرن، وه‌ك دژایه‌تی شه‌خسی . به‌داخه‌وه‌ی هه‌مویان له‌وانه‌ن، كه به تاكه به‌هانه‌یه‌ك بۆ دژایه‌تی سكیولاریزم و وه‌ك ئیستغلالكردنی بارودۆخه داراییه ناله‌باره گشتیه‌كه‌ی كوردستان و كه‌شه سیاسیه‌كه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی سۆزی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت له سۆنگه‌ی دژایه‌تی شه‌خسی و حزبیه‌وه، به‌و روحیه‌ته‌وه قسه‌یان كردووه، كه ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسورمانه .
من لێره‌دا به راشكاوی ده‌یڵێم، هه‌رچه‌ند ناراسته‌وخۆش بێت، له‌وانه‌یه تا راده‌یه‌كی باش كاری سیاسی و ئامانجی حزبیش له پشت به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانهوه بێت، كه به بۆچونی من ئه‌گه‌ر واش بێت، له‌م رێگه‌وه ئامانجه سیاسیه‌كه‌یان ناپێكێت، به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی باش هه‌ندێك گۆمی مه‌نگی وه‌زعی فكر و فه‌لسه‌فه ده‌شڵه‌قێنێت و بوێری ده‌به‌خشێت به‌وانه‌ی كه تا ئێستا كه‌شی گشتی وه‌زعی كوردستان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و فهلسفیهوه رێگه‌ی پێنه‌داون قه‌ناعه‌ت و بۆچونی راسته‌قینه و پشتخانی دروستی خۆیان له پێناو قازانجی گشتیدا ده‌ربخه‌ن .
دیاره بونی مه‌نبه‌ری زۆر و ئاستی رۆشنبیری میله‌ت و زاڵێتی كه‌لتور و دابونه‌ریتی بێگانه و به‌تایبه‌تی وڵاتانی دواكه‌وتوی ئیسلامی و، ترس و تۆقاندن و چه‌قبه‌ستن له خۆمت كردن و له‌ده‌رگا نه‌دانی بیر و فكری مۆدێرنه و دوركه‌وتنه‌وه له خۆسازان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مرۆ، له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، وای كردووه كه ته‌نانه‌ت زۆرێك له رۆشتبیران و پسپۆرانیش به راراییه‌وه و به دودڵی له‌ده‌رگای قه‌ناعه‌ت و ئه‌و پشتخانه سكیولارهی خۆیان بده‌ن، بۆیه هه‌ندێك ده‌نگی باڵای زوڵاڵ و میانره‌وی عاقڵمه‌ندانه‌ی نا سكیولار خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌م جۆره كۆنفرانسه داوه و، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكی تری ته‌نها له خه‌ڵكی نه‌شازیش، له روانگه‌ی ته‌سكبینی و تاك ره‌فتاری خۆیانه‌وه له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته تا سه‌ر ئێسقان مه‌عریفی و زانستی و فه‌لسه‌فه‌یه ده‌ده‌ن و، ته‌نها و ته‌نها له سه‌ر ئه‌رزی ململانێی سیاسی و به مامه‌ڵه كردن به قه‌ناعه‌تی پێشوه‌خت و پشتخانی ناسكیۆلار یان دژه سكیۆلار و قاڵبوی نێو كایه دینیه‌كان، قسه ده‌كه‌ن .
هیچ كه‌سێك نیه بیری لای وه‌زعی ناله‌باری دارایی كوردستان نه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت ته‌نها به كز و ماتی و ده‌ست له‌سه‌ر گۆنا، ئه‌و خه‌ڵكه دانیشن و به دژایه‌تی یه‌كتر و شتی بچوكی لاوه‌كی به‌مه‌به‌ستی ململانێی سیاسی و، به هه‌ڵوێستی پێشوه‌خته بۆ روداوێك یان دیارده‌یه‌ك یان هه‌ر كارێكی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چه‌قبه‌ستوویی وه‌زعی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاركردن بۆ ئیستغلال نه‌كردنی له لایه‌ن هێزی كۆنه‌پارێز و كۆنه‌په‌رستیش، بیری راستی لێ نه‌كه‌یته‌وه، تۆ كارێكی ئاوها بده‌یته به‌ر تانه و ته‌شه‌ر و ته‌نها به بارودۆخ و وه‌زعی داریی ناله‌باری ببه‌ستیته‌وه، كه سوور بزانێت فه‌رامۆشكردنی ئه‌م جۆره كارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ لایه‌كه‌وه مادی بێت یان مه‌عنه‌وی، كاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر وه‌زعه گشتیه‌كه نابێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، زه‌مینه بۆ ئه‌نتی سكیولارهكان خۆش ده‌كات كه ئیستغلالی نه‌داری و نه‌بونی میله‌ت بكه‌ن و راكێشی بكه‌ن بۆ عه‌قڵی بیرتاریكی ، بێگومان له‌و باره‌وه هه‌موان ده‌زانن ته‌نها له رێگه‌ی ئیستغلال كردنی فه‌قیر و هه‌ژار و وه‌زعی نه‌داری و باری ناجۆری خه‌ڵك به تاك و خێزانه‌وه، ده‌توانن بچنه نێو ماڵانه‌وه و گه‌رای خۆیان دابنێن .
جار ئه‌گه‌ر تۆ چالاكیه‌ك بكه‌یت كه قورساییه داراییه‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌ستۆی خه‌ڵكی دارا و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كه‌یت ئه‌و بره پاره‌یه هیچ شوێنێك نه‌گرێت و لهگهنجینهكاندا كۆبكرێنه‌وه و بخرێته سه‌ر پاره هه‌ڵگیراوه‌كانی تر و له هیچ كون و قوشبنێكهوه قازانجی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و داماو نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌كار بهێنرێت تۆ بۆ كارێكی رۆشنبیری فكری قازانجبه‌خش به‌كاریبهێنیت، زه‌ره‌ر له كێ ده‌دات .
باشه بۆ به ته‌نها قسه له‌سه‌ر باره داراییه‌كه ده‌كه‌ن و، له رووی بیر‌و فكر‌و فه‌لسفه‌ی له جۆری كاری كۆنفرانسه‌كه و ئامانجه‌كانی و ناته‌بایی له‌گه‌ڵ بۆچون و فكری ئه‌واندا ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ خۆهه‌ڵكێشان و كاری شهعبهوی و سیاسه‌ت و به جۆرێك هه‌وڵدان بۆ قۆرخكردنی وه‌زعی رۆشنبیری فكری و سیاسی له رێگه‌ی ته‌كتیكی ئیسلامی سیاسیه‌وه نه‌بێت، چ جا با ئه‌و كه‌سانه‌ش له نێو حزبه لیبرالهكانیشدا خۆیان شاردبێته‌وه، جگه له چه‌واشه‌كردن هیچ شتێكیتری تێدایه . باشه ئه‌گه‌ر وابێت، ده‌بێت حزبه ئیسلامیه سیاسیه‌كان كۆنگره نه‌به‌ستن، كه به ده‌یان جار زیاتر خه‌رجیاتی له‌م جۆره كۆنفرانسانه ( كه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی سه‌رمایه‌داریشه ) زیاتره، با ئه‌و حزب و ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌ر هیچ نه‌بێت كۆنگره و چالاكیه سیاسیه پر له خهرجیاتیهكانیان دوابخه‌ن و، هه‌رچی داهات و خه‌رجیاتی وای هه‌یه پێشكه‌شی خه‌ڵكی داماوی كوردستانی بكه‌ن له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا، یان با یارمه‌تیه ده‌ره‌كیه‌كانی وڵاته ئیسلامی و رێكخراوه‌كانی ئیسلامی سیاسی بۆ خه‌ڵكه برسیه‌كان خه‌رج كه‌ن نه‌ك بۆ حزبه‌كانیان و چالاكی سیاسی و ته‌نانه‌ت بیری تاكره‌وی و بۆسه‌فه‌ر و خه‌رجیاتی سه‌ركرده‌كانیان .
لێره‌دا ناڵێین گه‌نده‌ڵی له كوردستاندا نیه، ناڵێین مافیاههمهچهشنهكان دروست نه‌بووه پێویست نیه چاره‌سه‌رێك بۆیان بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام با فشار له‌ولاوه بكرێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت لایه‌ك لیچیان بكرێته‌وه بۆ كاریچكی قازانجبه‌خش و بیر و عه‌قڵ هه‌ژێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌نها گه‌نجانیش بێت چانێكی مرجوانه له رووی بیر‌و بۆچونیانه نه‌به‌نه‌سه‌ر . بۆیه پێویسته بڵێم، با خه‌ڵكه‌كه له ره‌وتی گۆرانكاری به‌رده‌وام بێت سه‌ره‌رای قورسایی و سه‌ختیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان و نه‌هێڵێت بوار بۆ تاریكپه‌رستی بره‌خسێت له به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت با ئه‌وانه‌ش له دووره‌وه چاوه‌ریێ مرجدن و تاركی بن .
بهروار: 25/09/2016
500 جار خوێندراوه‌ته‌وه