ده‌توانن هه‌ولێر و دهۆك له سلیمانی و كه‌ركوك دابرن ؟
عیماد عەلی
پێداگری پارتی له‌سه‌ر فه‌رزكردنی ئه‌مری واقیع و ملنه‌دان بۆ چاره‌سه‌ره‌كان، بێ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی له دووری و ئاینده‌ی كوردستان بێت و، هاوكێشه‌كان له سۆنگه‌ی گه‌لی كورده‌وه بخوێنێته‌وه، به پێی ده‌زگا شیكاریه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكانی بیرمه‌ندی سیاسی و خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌تی و داموده‌زگای پسپۆر و كاریگه‌ر له‌سه‌ر وه‌زعی سیاسی ناوچه‌كه، واپێشبینی ده‌كه‌ن كه پارتی هه‌نگاوه‌كانی بۆ قوڵبونه‌وه له نێو هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كه بته‌وتر ده‌كات و له نێوخۆدا درێژه به كات كوشتن ده‌دات، به‌تایبه‌تی به دواخستنی چاره‌سه‌ره به‌رده‌سته‌كان بۆ وه‌زعه ناله‌باره‌كه‌ی نێوخۆ و قه‌یرانه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان و موعانات و ناڵاندنه‌كانی میله‌ت . ئه‌وه‌تا قه‌یرانی وه‌زعی ئابووری گه‌یشتۆته بیناقاقای خه‌ڵك و كێشه‌و گیروگرفت هه‌مه‌جۆر به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه . سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر له ئارادایه، به‌ڵام پارتی به پشت به‌ستن به هاوپه‌یمانێتیه ده‌ره‌كیه‌كانی ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ته له‌و روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌كه‌كانی خۆی و ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات و خۆی له‌قه‌ره‌ی چاره‌سه‌ره نێوخۆییه‌كه نادات و تا دێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه .
به‌و پێیه‌ی پلانه نهێنیه‌كانی میحوه‌ری پارتی و توركیا و سعودیه و تا راده‌یه‌كیش خودپارێزی ئه‌مریكا هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له جموجوڵه‌كانیان، پارتی له‌كه‌ینوبه‌ینی دروستكردنی هه‌رێمی نوێیه له‌گه‌ڵ سونه‌كان و توركیا و سعودیه و، له هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پاریزگای نه‌ینه‌وا و دابه‌شكردنی بۆ سێ پارێزگا و دروستكردنی هه‌رێمێك له‌و سێ پارێزگایه‌دایه، كه پابه‌ند بێت به مانه‌وه‌ی زاڵێتی توركیا و به‌رده‌وامی و به‌هێزكردنیشی له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانی سیاسی و ئابووریه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعه‌كه و، ئه‌گه‌ر به‌مانه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست بێت به یه‌غدا له‌رووی یاسایی و سیاسیه‌وه . ئه‌مه‌ش وای له بیركردنه‌وه‌ی پارتی كردووه كه قه‌یه‌رانه نێوخۆییه قوڵه‌كه به‌و چاوه‌وه سه‌یر بكات و له نه‌شعه‌ی وه‌عد و په‌یمانی توركیا به چه‌سپاندنی وه‌زعێكی نوێ له ناوچه‌كه، پاش رزگاركردینی موسڵ، به‌و مه‌رجه‌ی پارتی لایه‌نی یه‌كه‌می كوردستانیی زاڵ بێت و، ببێته هێزی یه‌كه‌م له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر به دابه‌شكراویش بێت و قورساییه‌كه‌ی بگاته حاڵه‌تێك كه لایه‌نه‌كانی كرودستانی باشوری دابه‌شكراو و رۆژئاوا‌و و رۆژهه‌ڵاتیش، له‌ناوچه‌كه‌دا بخرێنه ژێر ركێفیه‌وه و، به‌و شیوه‌یه له لایه‌نه‌كانی كوردی باشوور، له سه‌ر ئاستی گرنگی و قورسایی به‌رزتر بكرێته‌وه . وای لێهاتووه پارتی ئه‌م قۆناغه به تێپه‌ر بزانێت و پلانه هاوبه‌شه‌كانی خۆی و توركیا و میحوه‌ری سونه به گشتی به قوتاركه‌ر له‌قه‌ڵه‌م بدات و، ئه‌وه‌ش خستویه‌تیه حاڵه‌تێكی نه‌شئه وخۆشیه‌كه‌وه خه‌ریكه گه‌شكه ده‌كات و، له‌مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ ماجه‌رای ئێستای كوردستان، ته‌نها ره‌فتاری به پێی مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ر بردنه و به‌س . ئه‌مه‌ش واده‌زانێت تاوه‌كو پاش رزگاركردنی موسل و پێكهێنانی هه‌رێمی نوێ و خۆهه‌ڵكێشانیه‌تی به به‌رزبونه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی بۆ هێزێكی بریار به‌ده‌ستی ناوچه‌یی هاوشانی هه‌ندێك وڵات له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك هێزیكێ هه‌رێمێكی بچوكی وه‌ك كوردستانی بچوك بێت، كه‌چی له‌ولاشه‌وه به‌م ره‌فتاره‌ی خه‌ریكه سه‌ری له هه‌مبانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئیفلاسه‌وه ده‌ربچێت .
له‌ملای تره‌وه، ئه‌وه‌تا ئێران و ناوه‌ندی عیراق، په‌یوه‌ست به ته‌ره‌فی زۆر نزیكی خۆی كه له مالكی و حزبی ده‌عوه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و، یه‌كێتی و گۆران و حزبه ئیسلامیه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه، له هه‌وڵێكی به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانێته‌كه‌ی تردان، كه ئه‌گه‌ر پاش رزگار كردنی موسڵ له‌قازنجی ئه‌واندا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌و كاته كاری وا بكه‌ن هه‌ردو پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌مری واقیع هه‌رێمێكی پابه‌ند به بۆچونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانیتر كار بكه‌ن و ئاراسته‌ی فشاره‌كانیان له‌وباره‌وه بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان تاوه‌كو ئه‌و شوێنه‌ش بر بكات ئه‌گه‌ری دابرانی ئه‌م پارێزگایانه له هه‌وڵێر و دهۆكیش بێنێته ئاراوه .
بۆیه، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م دوو ئامانج و پیلانه ناوچه‌ییه و، پابه‌ندبونی لایه‌نه عیراقیه‌كان و كوردستان به شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌و كاره، وا له هاوكێشه‌كان ده‌كات ته‌نها دوو ئه‌گه‌ری راسته‌وخۆ له ئارادابن، كه هه‌ردوكیان له قازانجی كورد به تایبه‌تی و عیراق به گشتی نیه . واته نه‌هێشتنی یه‌كپارچه‌یی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شبونی راسته‌خۆی هه‌رێمه‌كان به ئامانجه ناوچه‌ییه‌كه‌وه، كوردستان له ئامانجه میلیه سیاسیه گشتیه‌كانی خۆی دوور ده‌خاته‌وه، یان راستر بڵین، بنبری ده‌كات و، عیراقیش تا ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌كات، یان هه‌موو ریسه‌كه ده‌بن به خوری و حكومه‌تێكی ناوه‌ندی تێڵا به‌ده‌ستی كاتی دروست ده‌بێت و له‌وێشدا ته‌نها كورد زه‌ره‌ر ده‌كات و، له‌م حاڵه‌ته ناسازه‌ی ئێستاش پاشه‌كشه‌تر ده‌كات .
بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تای ئه‌و دابرانه‌ش، له لایه‌نی ئابوریه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و واقعی ناله‌باری ئێستای خه‌ڵكی كوردستان ئیستغلال ده‌كه‌ن، كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به گۆرانكاریه زه‌ره‌ربه‌خشه دوورمه‌وداكانیش رازی ده‌بن . ئا له‌م كاته‌دا كه میله‌ت ته‌نها بیری لای مه‌عاش و بژێوی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ده‌توانن به ئاسانی دوژمنانه‌ترین ئه‌جێندای دژ به كورد جێبه‌جێ بكه‌ن . به‌م شێوه‌یه نه‌ك هه‌رێََََمی كوردستان سه‌ره‌به‌خۆیی به‌ده‌ست ناهێنێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری دابه‌شبونی زیاتر خۆی فه‌رز ده‌كات و، ده‌بین به پێنج به‌ش ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت و، به‌سه‌رهاته‌كانی مێژوو دوباره ده‌كه‌ینه‌وه، له‌جێی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتویی نێوخۆیی كوردستان سه‌ربخه‌ین و هاوكاری و هاوبه‌شی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بگه‌یه‌نینه دوا ئه‌نجام .
به‌روار: 23/09/2016
561 جار خوێندراوه‌ته‌وه