چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵیزم بۆ عیراق و سوریا دوا بریاره !
عیماد عەلی
له مانكَی نیسانی ئه‌مساڵدا، جیڤری گۆڵبێرگ له گۆڤاری ( زه ئه‌تڵانتیك) دا وتی؛ ئه‌مریكا داوای له توركیا كردووه به راسته‌خۆ و ده‌ست تێوه‌ردان به‌شداری له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانی سوریادا بكات و، سه‌قامگیری به شێوه‌یه‌ك بگه‌رێنێته‌وه ئه‌و وڵاته كه له‌به‌رژه‌وه‌دی ئه‌واندا بێت، به‌ڵام توركیا ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه . دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، له‌وانه‌ش متمانه نه‌بونی ئه‌ردۆگان به‌سوپاكه‌ی، كه به قسه‌ی بكه‌ن، له پێش كوده‌تاكه ناكۆكیه‌كی زۆریان له نێواندا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا پاش پاكسازیه‌كه‌ی دوای كوده‌تاكه، وا دیاره له ملكه‌چبونی سوپا دڵنیا بۆته‌وه .
ئه‌و داواكاریه‌ی ئه‌مریكاش له‌توركیا له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار بووه، له‌پێشه‌وه‌شیان تێچوی ئه‌و كاره گه‌وره‌یه له‌سه‌ر نێوخۆیی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌وێت، كه هه‌میشه ئه‌مریكا وا هه‌ستی كردووه سه‌رنشینه‌كانی پاسه‌كه‌ی ئه‌و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌دوای بێ كرێی و به‌لاشیه‌وه‌ن و، ئه‌ویش به‌دوای خۆقوتاركردن بووه له‌و كاره، له كاتێكدا وه‌زعی ئابووری وڵاته‌كه‌ی جێگه‌ی متمانه نه‌بووه . به‌ڵام كه روسیا به راسته‌وخۆ ده‌ستی خستۆته نێو سوریاوه، ئه‌مریكاش ناچار بووه پشت به هێزی متمانه‌پێكراوی تر ببه‌ستێت و گوێ به تێچووی پرۆسه‌كه نه‌دات و هیزه كوردیه‌كانیش باشترین لایه‌ن بوون بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مه‌به‌سته .
به پێی زانیاریه‌كان له پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه روویان كرده به‌نداوی ته‌شرین و زیاتریش پێشره‌ویان كرد و به رۆژئاوای فوراتیشه‌وه نه‌وه‌ستان، ئه‌مریكاش له‌وباره‌وه یارمه‌تیده‌ریان بوو . توركیا ناچار بوو، داوا له ئه‌مریكا بكات شه‌ش مانگ مۆڵه‌تی بدات بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریه كۆنه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه به‌خۆی ده‌ست ده‌خاته نێو سوریا وه و ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌مریكا و توركیایه جێبه‌جێی ده‌كات . به‌لام پاش شه‌ش مانگ، دیاره له‌به‌ر هۆكارگه‌لێك كه ده‌ستی ئه‌ردۆگانی به‌ستۆته‌وه، به پێی زانیاریه‌كان، توركیا نه‌یتوانیوه، په‌یمانه‌كه‌ی بباته سه‌ر، بۆیه ئه‌مریكا تیشكی سه‌وزی بۆ هێزه كوردیه‌كان هه‌ڵكردووه بۆزیاتر پێشره‌وی كردن بۆ رۆژئاوای فورات و، ئه‌وه‌بوو ته‌نانه‌ت به قوربانیدانێكی زۆره‌وه مه‌نبه‌جیشیان رزگار كرد و روویان له جه‌رابلوسیش كرد و له زۆرێك له ئامانجه‌كانه‌وه نزیك بوونه‌وه .
لێره‌دا پاش كوده‌تاكه‌ی توركیا و ئه‌و پاكسازیه‌ی ئه‌ردوگان له نێو سوپادا ئه‌نجامی دا، ئه‌ردوگان نه‌یانتوانی ده‌سته‌وه‌ستان له‌مه‌ر گۆرانكاریه‌كانی سوریا بوه‌ستێت و به ئه‌مریكای وت په‌یمانه كۆنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌م . ئه‌مریكای خاوه‌ن سیاسه‌تی پراگماتیزم و به‌رژه‌وه‌ندخواز، وه‌ك ه‌دڵێن ئه‌وه‌ی له خوای ده‌ویست . ئه‌مریكاش له‌و پێناوه‌دا فه‌رمانیكرد كه هێزه كورده‌كان بكشێنه‌وه رۆژهه‌ڵاتی فورات و ئه‌وانیش ناتوانن ره‌تیبكه‌نه‌وه، كه‌چی توركیا له پێشره‌ویدا ده‌بێت تاوه‌كو گه‌یشتنه قه‌راغه‌كانی حه‌له‌ب .
هێزه‌كانی توركیا كه ورده ورده به‌ره‌و حه‌له‌ب پێشره‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌وان له پێناو ئامانجی زۆردا جموجوڵ ده‌كه‌ن و هاوكێشه‌كانیش كۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت و، به پێی بۆچونی ئه‌مریكا و وتووێژه‌كانی ئه‌م جواییه‌ی لافرۆف و كیری، سوریا به گشتی به‌ره‌و كۆتایی به‌قه‌راربونی سیتمێكی نوێ و كۆتاییهاتن به باره‌كه ده‌به‌ن و، له دوارۆژێكی نزیكیدا كه به پێی هه‌موو ده‌ردان و فاكته‌ره‌كان فدیراڵیزم به گونجاوترین سیستیم ده‌سه‌پێنن، ته‌نانه‌ت وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له ئه‌وانه‌ی كورد دابه‌شبووه به سه‌ریاندا تا راده‌یه‌ك به چاره‌سه‌ری ده‌بینن و، له دابه‌شبون و ده‌امه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به باشتری ده‌زانن بۆ خۆیان و، بۆیه وا ئێستا به‌روونی ده‌ده‌كه‌وێت هه‌ریه‌كه و جێگه‌ی جوگرافی خۆی دیاریكراو ده‌بێت . ئه‌گینا داواكردنی زۆنی ئاسایش له باكووری سوریا بۆ خۆپاراستن بوو له لێكبه‌ستنه‌وه‌ی كوردی رۆژئاوا و باكوور و لێكنه‌دانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای فورات و رێگری كردن له ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی كورد و، دروستكردنی جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی توركیادا بێت، كه واده‌ركه‌وت به خۆی جێبه‌جێی ده‌كات و به ره‌زامه‌ندی و پیرۆزبایی ئه‌مریكا به رێده‌كرێت، كه به‌و كاره‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا تا راده‌یه‌ك توركیا ده‌گه‌رێنێته‌وه باوه‌شی خۆی و رۆژئاوا و، وه‌ك ده‌زانین له‌و باره‌وه ئه‌ردۆگان هیچ شه‌رمی نه‌ماوه و هه‌ر رۆژه‌و له باوه‌شی لایه‌كدایه هیچ دوو دڵ نابێت له روو وه‌رگێران، ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستی له روو كردنه روسیا ئه‌مه‌بووه له بنه‌ره‌تدا، كه به قورساییه‌كی تازه‌وه وه‌ك ستراتیجی هه‌میشه‌یی له سیاسه‌ته‌كانی توركیادا رۆژئاوا هه‌ڵده‌بژێرێت . ته‌ناه‌ت روسیاس لێی دوودڵه و گومانی هه‌یه له ره‌فتاره‌كانی .
هه‌ڵوێستی روسیا و ئێران و سوریا چۆن ده‌بێت، ئه‌وا ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی كیری و لافرۆف له‌م كاته‌دا ئه‌و كاره یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه .
بۆیه، ئه‌وه‌مان به جوانی بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه هه‌موو لایه‌كی په‌یوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به تایبه‌تی سوریا و عیراقه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه فیداڵیزم وه‌ك سیستمێكی گونجاو بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌م وڵاته بۆ قۆناغێكی دیاریكراو ده‌گونجێت . ئێستاش روكه‌شی ئه‌م كاره له ئاسۆوه به شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی زۆر به وردی له كار‌و ره‌فتار و هه‌نگاو و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه په‌یوه‌ندیاره‌كان به سوریا و عیراقه‌وه ده‌خوێننه‌وه ده‌ركه‌وتووه و ته‌نانه‌ت دابه‌شبونه جوگرافیه‌كه‌ش لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌مرۆ پاش رووداوه تازه‌كان چۆن ده‌كه‌وێته‌وه . بۆیه، زۆرینه له‌و بروایه‌دایه كه فیدراڵیزمی راسته‌قینه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌م وڵاتانه .
به‌روار: 29/08/2016
317 جار خوێندراوه‌ته‌وه