كورد به‌شداری رزگاركردنی ره‌قه و موسڵ بێ ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ده‌كات ؟
عیماد عەلی
له‌م دوو رۆژه‌دا زۆر شتمان بۆ روون بووه‌وه، سیاسه‌تی ئه‌مریكا ووباره ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه هه‌ر كاتێك ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا وا بخوازێت، هاورێ خۆشه‌ویست و هاوپه‌یمان ناناسێـت و دوو دڵ نابێت له پشتگوێخستنی هاوبه‌شه‌كانی ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت له ئاست هاوكاره كورده‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر زامن كردنی هاوبه‌شه توركه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به ئاسانی له سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن به روونی ده‌ركه‌وت و، داواكردنی كشانه‌وه‌ی كورد له مه‌نبه‌ج و به فیرۆ رۆیشتنی خوێنی گه‌نجی كورد له رزگاركردنی ئه‌و شاره چ واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، له كاتێكدا به خۆی رازیبووه ئه‌و شاره رزگار بكات، به‌ڵام به په‌یامنی په یه‌ده كه پاشه‌كشه ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر راست بێت هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه و خۆی خستۆته شوێنی كرێگرته‌ییه‌وه و باشتر وابوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌په‌ریچته‌وه بۆ رۆژئاوای فورات و داواكاریه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ رای گشتی رابگه‌ینه‌ێت .
رزگاركردنی موسڵ تا راده‌یه‌ك جیاوازه، به‌ڵام به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دا كه رۆڵی روسیا و ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی ده‌رده‌كه‌وێت و كورد له جه‌مه‌سه‌رێكی راگوزه‌ری كاتیدا دانراوه له به‌رامبه‌ر چه‌ندین وڵاتی دووجه‌مسه‌ری ستراتیجی تا راده‌یه‌ك گۆراودا، باشترین بژارده بۆ رۆڵی كورد چۆن بێت و چ هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت له قازانجی به دیهێنانی ئامانجه‌كاندا ده‌بێت . ناوچه دابراوه‌كان له كوردستان وا فه‌رز ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری رزگاركردنی موسڵ بكات، ته‌نها ئه‌و پرسه‌ی له‌به‌ر چاو بێت نه‌ك تێكشكانی داعش یه‌كه‌م ئامانجی بێت بوَ دابینكردنی مه‌یدان ته‌راتێنی هیچ لایه‌نێكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی تر له‌و ناوچانه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌ره‌ره‌كه‌ی له‌مه‌ی داعش كه‌متر نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت زۆر به وردی و له‌پێش هه‌موو شتێك یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوویی خۆی ده‌رخات و بچێته مه‌یدانه‌كه‌وه، ئه‌گینا زۆر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان هه‌یه كه پشتگوێخستنی كوردی كوردستانی باشوریش هیچ قورس نیه لای له‌به‌رامبه‌ر شتی گرنگی تر، كه له‌پێشه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ن و سیاسه‌تی خۆیان له پێناویدا رایی ده‌كه‌ن .
بۆ رزگاركردنی ره‌قه بیركرنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری زۆر دواكاری و ئامانجی ده‌وێت، ده‌بێت كورد له رۆژئاوا بێ زامنكردنی هه‌میشه‌یی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی؛ جوڵه نه‌كات و خۆی نه‌خاته ژێر ره‌حمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌جیاوازه‌كانه‌وه به تایبه‌تی ئه‌مریكاوه و ده‌رس و په‌ند له مێژووی شۆرشه‌كانی كوردستانی باشور‌و منبه‌ج و جه‌رابلس له‌م رۆژانه‌دا وه‌ربگرێت .
ئه‌ریكا له ئاست هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ جه‌رابلس كه له وێستگه‌ی سان بترسبۆرگ و تاران و دیمه‌شقه‌وه گوزه‌ری كرد سه‌ره‌رای بێده‌نگی و نه‌بونی هه‌ڵوێستی توند له‌مه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی كورد له‌و ناوچانه، زۆر به لاوازی ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش له قازانج و خزمه‌تی نه‌ك ئه‌نقه‌ره به ته‌نها به‌ڵكو دیمه‌شقیشدا بوو، تاكه لایه‌نێكی زه‌ره‌رمه‌ند كورد بوون و، سه‌ره‌تای ده‌ردانه خراپه‌كانی نزیكبونه‌وه‌ی توركیا و روسیا و ئیران و سوریا و به هه‌مانهه‌نگی ئه‌مریكابۆ هه‌موو لایه‌ك به جوانی ده‌ركه‌وت .
ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ردوگانی پاش كوده‌تاكه ئه‌وله‌ویاتی خۆی بۆجموجوڵی عه‌سكه‌ری و سیاسی بۆ له‌ناوبردنی كورد و داعش وه‌ك ئامانجی ستراتیجی خۆی و قازانجێك بۆ دیمه‌شق و تاران و تا راده‌یه‌ك موسكۆ گۆریوه و، ئه‌مه‌ش وا ده‌كه‌وێته‌وه كه به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان ئه‌م ئامانجه جێبه‌جێ ده‌كات و، لاوازی لایه‌نه‌كانی تری وه‌ك وڵاتانی كه‌نداو و نه‌یاره‌كانی توركیا و به تایبه‌تی كورد ده‌رده‌خات . ئه‌م هه‌ه‌نگاوانه‌ی توركیا و ا فه‌رز ده‌كات كه جه‌مسه‌ره‌كان و وڵاته‌كان نه‌توانن پشتگوێی بخه‌ن له ره‌فتار و جموجوڵه‌كانیاندا و، له‌م ده‌رچه‌وه دووباره توركیا به زه‌قی خۆی خزانده نێو كرۆكی هاوكێشه‌كانو خۆی كرد به یاریچیه‌كی سه‌ره‌كی له پێشهات و گۆرانكاریه‌كاندا .
كورد به م قورسایی و پێگه‌ی خۆیه‌وه له كوێی ئه‌م هاوكێشه و لێكدانانه‌دا ده‌بێت و چۆن ره‌فتار بكات و هه‌ڵوێستی چۆن بێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ململانێیه‌ی نێوخۆی كورد و خۆ به‌ده‌سته‌وه دانی به وڵاتانی دراوسێ و جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانیان بێ هیچ دوودڵیه‌ك فه‌رمانه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆیی نه‌كه‌ین ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی نیمچه درێژخایه‌نی تردا سه‌ره‌تای ئاشبه‌تاڵێكی تر له هه‌ردوو دیوی كوردستانی باشوور و رۆژئاوا ده‌بینین .
بۆیه، یه‌كه‌م رێگری له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌جیندا نوێیانه‌ی وڵاتان له ناوچه‌كه‌دا، بوونی هه‌ڵوێستی راست و دروستی كورد خۆیه‌تی له‌مه‌ر هه‌بوونی داعش و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی رزگاركردنی هه‌ردوو پێگه‌ی ستراتیجی داعش موسڵ و ره‌قه . بۆیه ده‌بێت زۆرینه‌ی مه‌رجه‌كان پێش ئه‌م پرۆسانه باس بكرێن و دابین بكرێن، نه‌ك داواكاری بچوك یان دواخاستن بۆ دوای رزگاری ئه‌و دوو شاره، ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌مرۆ كوردانی رۆژئاوا هه‌روا به ئاسانی ره‌قه رزگار نه‌كه‌ن و نه‌بنه دارده‌ستی ئه‌مریكا و دواتر به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا وا بكات زۆر شتی نابه‌جێ به‌سه‌ریاندا فه‌رز بكات و ته‌نانه‌ت بگاته سازش كرن له‌مه‌ر پرسه گه‌وره‌كه‌ی كوردا . ئێستا كاتی به باشی خوێندنه‌وه‌ی پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كانه و، هه‌ر ئێستا كورد ده‌توانێت جموجوڵی سیاسی و هه‌ڵوێستی راست بنوێنێت و هه‌ستیاری قۆناغه وای كردووه كه هه‌ر هه‌نگاوێك ئه‌وه‌نده قورس بێت، پێویسته نه‌ك هیلاكی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كورد یه‌ك بخرێت به‌ڵكو ژووری پرۆسه سیاسی و عه‌سمه‌ریه‌كان له كوردانی رۆژئاوا‌و و باشوور و باكوور پێك بێت ئه‌كه‌ر به نهێنیش بێت . بۆیه به‌شداری رزگاركردنی موسڵ و ره‌قه بێ زامنكردنی مافه‌كان و، به په‌رشوبڵاوی و نه‌زانینی واقعی پاش رزگاركردن به شێوه‌یه‌كی ره‌ها له زه‌ره‌ری كورد ده‌كه‌وێته‌وه .
به‌ڵام جموجوڵی سه‌ركرده‌كان و سه‌ردانی بارزانی بۆ توركیا له‌م كاته‌دا و دزه‌كردنی چه‌ند هه‌واڵێكی نابه‌جێی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و ئاستی په‌یوه‌ندیه نێوخۆییه‌كانی كورد، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه ناكه‌ن كه گه‌شبین بین له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكاریه چاره‌نوسسازه‌دا .
به‌روار: 26/08/2016
439 جار خوێندراوه‌ته‌وه